لە ئیسلامیی ڕادیكاڵیەوە بۆ ئیسلامیی كرێخۆری "حیزبی دەعوە"ی عێراق بە نموونە

05/01/2020

:: ئیدریس سیوەیلی


نووسینی: حارس حەسەن

دوای رووخاندنی رژێمی سەددام حسێن لەسەردەستی ئەمەریكا لە 2003، حیزبە ئیسلامییە شیعەكان وەك یاریكەرێكی سەرەكی لە عێراق دەركەوتن، لە پرۆسەی سیاسیی و دانانی دەستوور و سیاسەتی ناوخۆی عێراق رۆڵیان گێڕا، حیزبی دەعوە كۆنترینی ئەو حیزبانەیە، لە 2003 زۆربەی سەركردەكانی گەڕانەوە عێراق، ئەمەش دوای بەسەربردنی ماوەیەكی زۆر لە تاراوگە، لە نێوان ساڵانی (2005- 2018) سێ سەركردەی ئەم حیزبە ئیبراهیم جەعفەری، نوری مالیكی و حەیدەر عەبادی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراقیان وەرگرت، لەگەڵ گواستنەوە لە قۆناغی ئۆپۆزسیۆنەوە بۆ قۆناغی گرتنەدەستی دەسەڵات، پابەندبوونی حیزب بە دامەزراندنی دەوڵەتێكی ئیسلامیی رووی لە كەمی كرد، پەیڕەوی لە سیاسەتی بەكاربەری كرد و كاری لەپێشینەی بووە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی حكومەتەكەی دەبنەوە.


سێ هۆكار لە پشتی ئەو گۆڕانكاریەوە بوون، یەكەم: دەركەوتنی چەمكی پێكهاتە تائیفییەكان و ئیسنییەكان وەك چوارچێوەیەك بۆ كاری سیاسییەكان، ئەمەش پاڵینا بە حیزبی دەعوەوە كە جەختبكاتەوە لەسەر ناسنامە لەجیاتی ئایدۆلۆجیا، دووەم: پێویستییەكانی هەڵبژاردن كە دەیخواست بنكەیەكی جەماوەری بەهێزی هەبێت تا لە هەڵبژاردنەكان زۆرترین كورسی مسۆگەر بكات، سێیەم: سروشتی دەوڵەتی كرێخۆری، كە خۆیدەبینێتەوە لەوەی وەكو دەستكەوت سەیری دەوڵەت دەكات و بەسەر دەستوپێوەندەكانی خۆیدا دەیبەخشێتەوە، نەك ململانی لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامەی سیاسیی.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

# شیعە

Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure