دەستاودەستی دەسەڵات لە سەردەمی سەلەفی ساڵح

03/02/2020

:: زیرەك ئەحمەد رەحمان


پێشەكی

 
مەسەلەی دوای قۆناغی پێغەمبەرایەتی، لە هەر سەردەمێكدا بە جۆرێك لە کەسێكەوە بۆ کەسێكی تر گوازراوەتەوە. ئەوەی ئێمە لەم باسەدا دەمانەوێ تیشکی بخەینە سەر ئەو سەردەمە کە لەناو کەلەپووری ئیسلامیی بە گشتی و ئەهلی سوننە بە تایبەت و ئەهلی حەدیس بە تایبەتتر بە سەردەمی زێڕین و پێشینانی چاك ناسراون واتە سەلەفی ساڵح.


ئەڵبەت نامانەوێ درێژە بەوە بدەین کە  مانای سەلەف؟ سەلەف کێن؟ بەڵام بە پوختی ئەوەی باس لەوانەیە لە سێ سەدەی یەكەمی ئیسلام ژیاون(١). گەر لە لەدایكبوونی خودی پێغەمبەر (د.خ) حسێب بکەین دەکاتە (٥٣) ساڵی پێش کۆچ، تا ساڵی (٢٤٧ک)، بەڵام گەر لە هاتنی سرووش و بانگەوازی پێغەمبەرایەتییەوە حسێبی بکەین، واتە سەرەتای قۆناغی (١٣) ساڵی بانگەوازی ئیسلامی لە مەککە، بەمەش دەکاتە (١٣) ساڵی پێش کۆچ تا (٢٨٧ک)، گەر هەر کۆی سەدەی یەکەمی کۆچییش بە سەدەی پێغەمبەرایەتی حسێب بکەین، ئەوا دەکا لە یەکی کۆچی تا ساڵی (٣٠٠ک) بەو سەردەمە حسێبە کە بە چاکترین و فەزڵترین سەدە حسێبە بەپێی گێڕانەوەی ئەهلی حەدیس.


لەم باسەماندا دەمانەوێ بە پشتبەستن بە سەرچاوە مێژووییەکان، ئاماژە بە چەند زانیارییەکی ژمارەیی بکەین. بۆ ئەم دیاردەیە داخۆ دەستاودەستی دەسەڵات لەم چواردە سەدەیە چۆن چۆنی بووە. ئەڵبەت لەم باسەدا نامانەوێ مێژووی ژیاننامەی یەك بە یەكی حوکمدارانی ئەو مێژووە بخەینەڕوو، بەڵكو دەمانەوێ ئاماژە بە هاتنە سەر حوکمی هەریەکەیان و پەیوەندی بە حوکمی پێش خۆی و دوای خۆی بکەین.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

 

# سەلەفی # ئیسلامی سیاسی

Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure