كاكەییەكان مێژوو و سروت و تایبەتمەندی ئایینی

16/05/2020

:: عەبدوڵا ئەحمەد محەممەد

پێشەكی

 ئایینی كاكەیی یەكێكە لە ئایینە دێرینەكانی وڵاتی كوردەواری، ڕاجیایی زۆر هەیە لەسەر شێوەی بەدیهاتن و دواتر نەشونمای ئەم ئایینە، و تەنانەت هەندێ‌ لەمێژوونووسان و پسپۆڕانی ئەم بوارە بەلقێكیان دەزانن لەساداتی بەرزنجی، بەڵام دواتر نەشونماكردنی ئایینەكەیان بۆتە هۆی ئەوەی جۆرێك لەسەربەخۆیی ئایینییان پێبدات، كاكەیی لە ناوچەیەكی بەرفراوان نبە شێوەی پچڕ پچڕ یشتەجێن، هاوارییەكانی هەڵەبجە و قەڵخانییەكانی دیوی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و بەشێكی كوردانی شەبەكی دەشتی موسڵ و كاكەییەكانی كەركوك پێكهێنەری ئەم ئایینەن و بەپەرش و بڵاوی لەجێگای تریشدا هەن، ئەمان خاوەنی بیركردنەوە و نەریت و ئایینداریی تایبەتی خۆیانن، لەم توێژینەوەیەدا زانیاری ورد لەبارەی ئایینی كاكەییەوە خراوەتە بەرچاو.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

# ئایین

Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure