::
وەهاب حەسیب محەمەد
بێجگه له چه‌ند ڕووداوێكی
نا ئاسایی، ڕێكه‌وت، چاره‌نووس و بۆماوه‌یی چه‌ند هۆكارێك بوون له یهككات و
شوێندا كۆبوونه‌وه و ڕابهرێتیان به‌خشی به موقته‌دا سه‌در، به ڕاده‌یه‌ك
ئێستا به‌شێك له شوێنكه‌وتوانی هاوارده‌كه‌ن: "المقتدی هو المهتدی"، واته موقته‌دا ڕێپیشانده‌ره یان فریادڕه‌سه!
موقته‌دا سه‌در له ( 12
ئابی 1973) له دایكبووه، دووجار ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه، خێزانی یه‌كه‌میان
كچی مامی محه‌مه‌د باقڕ سه‌دره، دووه‌میان خوشكی ڕیاز نوورییه كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری
نووسینگهكهیبووه. ئەو له ئێستادا سه‌ركردایه‌تی ڕه‌وتێك ده‌كات كه خاوه‌نی ده‌یان
كورسیه له په‌رله‌مان، ئه‌م هۆكاره‌ش هاوكاره ڕۆڵێكی به‌رچاو له داهاتووی
عێراقدا بگێڕێت.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كاروانی
ژیانی ئه‌م پیاوه بكرێت، ده‌رده‌كه‌وێت هه‌رگیز خه‌ونی به‌م ڕابه‌رایه‌تیه‌وه نه‌بینیوه،
واته هیچكات پلانی بۆ دانه‌نابوو، بەڵكو هه‌ڵكشان و ده‌ركه‌وتنی به ڕێكه‌وتبووه،
چه‌ند هۆكارێكیش له‌م پێناوه‌دا یارمه‌تیده‌ریبوون. چونكە ئه‌و له ڕیزبه‌ندی نه‌وه‌كانی
سه‌درا له پله‌ی سێیه‌مدا بوو، مسته‌فا و موئه‌مه‌ل براگه‌وره‌ی بوون.
سه‌ركردایه‌تی و ئیمامه‌ت له
مه‌زهه‌بی شیعه‌دا هه‌رگیز له ڕێگای بۆماوه‌یی، پلانی حزبی، سیاسی، كوده‌تای سه‌ربازی
و پیلانی ئیمپریالیه‌وه چێنابێت، به قوڵبوونه‌وه له زانستی ئایینیشدا داوا ناكرێت، نافرۆشرێت و نابه‌خشرێت، به‌ڵكو به‌خوێندنی قورسی
حه‌وزه و كۆششی به‌رده‌وام به‌ده‌ستده‌هێنرێت.
شاری نه‌جه‌ف كۆمه‌ڵێك
خوێندنگه‌ی ئایینی تێدایه، خوێندكار بۆ
وه‌رگرتنی پله‌ی مه‌رجه‌ع، موجته‌هید و
ئیمام پێویستی به خوێندنی توولانییه كه هه‌ندێجار ده‌گاته زیاتر له نیو سه‌ده. به‌ڵام موقته‌دا له خوێندنگه حكومیەكاندا ده‌ستی به خوێندن كردووه، نه‌ك له حه‌وزه‌ی
زانستی، ئه‌و په‌یوه‌ندی به ئاماده‌یی پیشه‌سازیه‌وه كردووه و ته‌واوی
نه‌كردووه، دواتر له ژێر فشاری باوكی (محه‌مه‌د سادق سه‌در) لای ئیسحاق فه‌یاز
كه مه‌رجه‌عێكی ئایینیبووه ده‌ستی به خوێندنی ئایینی كردووه.
به وته‌ی هاوڕێكانی موقته‌دا، له كاتی
خوێندندا هه‌میشه دووره‌په‌رێز و تهریكبووه، هه‌رگیز پرسیاری نه‌كردووه، به‌شداری
گفتوگۆ و مشتوومڕی بابه‌ته ئایینیەكانیشی
نه‌كردووه. له وه‌رگرتنی زانسته‌كاندا به‌رده‌وامی نه‌بووه، چەند هۆكار
ڕێگربوون له ده‌ركه‌وتنی سه‌در وه‌ك پێشه‌وا و ڕابه‌ری ڕه‌وتێك، له‌وانه دوای
مردنی باوكیان پێویست بوو برا گه‌وه‌كانی له‌و جێگایه دانیشتبان، به‌ڵام كوژرانی
ئه‌وان له‌گه‌ل باوكیاندا ده‌لاقه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ موقته‌دا دروستكرد، هه‌روه‌ها
ده‌وترێت: ئه‌و هه‌رگیز په‌یوه‌ندی له‌گەڵ باوكی‌دا خۆشنه‌بووه و هیجكات له ته‌كیدا ده‌رنه‌كه‌وتووه، چونكه پابه‌ندی خوێندنی حه‌وزه
نه‌بووه، ته‌نانه‌ت له تافی لاوی‌دا له شارێكی نه‌ریتپارێزی وه‌ك نه‌جه‌ف به‌شێوه‌ی یاخی و سه‌ركێشێك هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه و
بینراوه.
دوای ڕاپه‌ڕینی شه‌عبانیه‌ی
ساڵی 1991ی شیعه‌كان له باشووری عێراق، پاشان دوای كۆچی دوایی ئایه‌تووڵا ئه‌بولقاسم
خوئی له ساڵی 1992 كه گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی شیعه بوو له جیهاندا، حكومه‌تی ئه‌وكاتی
عێراق پشتگیریان له مه‌رجه‌عێك ده‌كرد كه به ڕه‌گه‌ز عەره‌ب بێت نه‌ك ئێرانی،
تا ببێت به گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان. به‌ڵام شیعه‌كان بە وتەی خۆیان له‌و
بواره‌دا كار به فه‌رمووده‌ی په‌یامبه‌ر ده‌كه‌ن و له‌و نێوه‌نده‌دا ڕه‌گه‌ز
ڕۆڵنابینیت، ئه‌وەی پێوه‌ره باوه‌ڕ، له خودا ترسان و لێهاتووییه.
كەریم حه‌سه‌ن ڕازی پارێزگاری ئه‌وكاتی نه‌جه‌ف كه سه‌ركرده‌یه‌كی حیزیبی به‌عس و هاوكات خه‌ڵكی حیلله بوو، محەمەد
محەمەد سادق سه‌دری بۆ ئه‌م پۆسته كاندید كردبوو، حیزب له‌و باره‌وە تا ڕاده‌یه‌كی
باش له كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بوو، هەرچەند ناوبراو وەكو مەرجەعێكی سەدریەكان گوێلێگیراو بوو، بەڵام نەیتوانی
لە بەرامبەر ركابەری سیستانی پۆستی مەرجەعی باڵا بۆخۆی یەكلابكاتەوە، سەدر لەگەڵ دوو كوڕی بەناوەكانی موسته‌فا و موئه‌مه‌ل له شوباتی 1999 له گۆڕه‌پانی شۆرشی بیست له
شاری نه‌جه‌ف به ده‌ست چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو تیرۆركرا، ئەمەش دەرفەتی
دەركەوتن و شوێنگرتنەوەی بۆ موقته‌دا فراوانتر كرد.
زۆرێك لە سەرچاوەكان جهختدهكهنهوه
كه چه‌كدارانی سه‌ر به گروپه‌كانی ئێران ئه‌و تاوانه‌یان كردووه تا ڕێگربن له هاتنه‌پێشه‌وه و دهكهركهوتنی مهجهرعهێكی عه‌ره‌ب له
عێراقدا، هاوكات كه‌مكردنه‌وه و بێبهبایهخی مه‌رجه‌عی نه‌جه‌ف و گواستنه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانی قوم له ئێران و هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه له ده‌ستی ئێرانیەكاندا، هه‌رچی لایه‌نه چه‌كداره‌كانی
نزیك به كۆماری ئیسلامییه ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه، ده‌زگاكانی سه‌ر
به ڕژێم تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاماژه و شیكاریەكان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه سه‌دام حوسێن مكوڕبووه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌رجه‌عیه‌ت له ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب
و عێراقیەكاندا بمێنێته‌وه، بۆیە ئه‌وكات حكومه‌ت نه‌یویستووه گه‌وره مه‌رجه‌عێك بكوژێت، نەك ئەوە ئاریشه و ئاڵنگاری
زیاتر له ته‌ك شیعه‌كاندا دروستبكات.
پاش تیرۆركردنی باوكی و دوو
براكەی، موقته‌دا له ناو ڕووداوه‌كاندا
ده‌ركه‌وت و بوو به كوڕی گه‌وره‌ی سه‌در، له پرسەی باوكی و براكانییدا پیاوانی
ئاینی، سیاسیی و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات سه‌ره‌خۆشیان له موقته‌دا ده‌كرد، چونكە برا گچكه‌كه‌ی "موڕته‌زا" هه‌میشه كه‌نه‌فت و دهردەدار
بوو، ئه‌وەش له كۆمه‌ڵگا و خه‌ڵك دووریخستبۆوه.
بزووتنه‌وه‌كه‌ی محەمەد محه‌مه‌د
سادق سه‌در دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 قەتماغەی كرد، ڕه‌وتێكی
جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانبوو، سیمای خێڵەكی و جه‌ماوه‌ری پێوه دیاربوو، زۆربه‌ی لایه‌نگرانی كه‌سانی كه‌م ده‌رامه‌ت و نه‌داری
باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق بوون، هاوكات لێره و له‌وێش كه‌سانی سیاسیی كه زۆرجار
بیروباوه‌ڕیان پێچه‌وانه‌ی یه‌كتربوو له نێو ئه‌و ڕه‌وته‌دا ده‌بینران. دوای
رووخانی بەعس لە 2003 موقتەدا لەو رەوتە میلیشایه‌كی چەكداری پێكهێنا به ناوی سوپای مه‌هدی.
موقته‌دا ده‌ستیكرد به جێبه‌جێكردنی
وهسێتنامهكی باوكی كه ئیسحاق فه‌یاز دانیشتووی نه‌جه‌ف، یاخود كازم حائیری
دانیشتوی ئێران بكرێن به گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان، هه‌رچی فه‌یازه جێبه‌جێكردنی ئه‌و وه‌سێتنامه‌یه‌ی
ڕه‌دكرده‌وه، چونكە ئه‌و كه‌سێكی میانڕه‌و
بوو، هاوكات قوتابی ئایه‌توڵا خۆئی بوو كه هه‌میشه جه‌ختی له ده‌ستوه‌رنه‌دان
له كاری سیاسیی ده‌كرده‌وه و پشتگیری خوێندن و شاره‌زابوونی له ئاییندا ده‌كرد.
هاوكات فه‌یاز داواشی له سه‌در كردبوو خۆی بۆكار و خوێندنی ئایینی ته‌رخان بكات و
دووری له سیاسه‌ت بگرێت، به‌ڵام سەدر ئەوەی نەكرد وتێكەڵی سیاسەت بوو، دیارە فشاری هانده‌ره‌كانی زۆر كاریگهرتربوون له ئامۆژگاری
مامۆستاكه‌ی.
كاتێك بۆ جێبه‌جێكردنی وهسیتنامهكهی
باوكی ڕووی له كازم حائیری كرد، ئه‌و ده‌ستیكرد به پیاده‌كردنی وهسیتنامهكه،
چونكه حائیری به‌وه ناسراوه پیاوێكه گرنگی به سیاسه‌ت ده‌دات، حائیری بوو به ڕابه‌ری ڕۆحی و ئایینی موقته‌دا
و ڕه‌وتی سه‌در و لایه‌نگرانیشی.
پاشماوهیهك كاتێك ده‌ركه‌وت
ناتوانێت ڕێنمایه‌كانی جێبه‌جێبكات، موقته‌دا له حائیری جیابووه، هه‌روه‌ك
دڵنیابوو كه ناتوانێت پشت به خۆشی ببه‌ستێت. به‌ڵام هه‌رگیز له سیستانی نزیك نه‌بووه‌ته‌وه،
سه‌در مهرجهعیهتهكهی سیستانی به بێده‌نگ ناوزه‌د كردبوو، چونكە ئه‌و زیاتر گرنگی و بایه‌خی به زانست و حه‌وزه
داوه، به‌ڵام مهرجهعیهتهكهی خۆیانی
به قسه‌كه‌ر (مرجعیة الناطقة) له قه‌ڵه‌م داوه.
له عێراقدا دووشت مه‌زهه‌به‌كانی
شیعه له یهكتیر جیاده‌كاته‌وه، ئەوانیش ڕه‌گه‌ز و بنه‌ماڵه‌ن. غانم جه‌واد
لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی ئیسلامییه، به شێوه‌یه‌كی گشتی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خه‌سڵه‌تی ئایین ڕه‌چاوی ڕه‌گه‌ز و جوگرافیا ناكات، سه‌رجه‌م ئایین و ئایینزاكان هه‌مان خه‌سڵه‌تیان هه‌یه، به هه‌مان شێوه مه‌رجه‌عه‌كانی
شیعه سه‌ر به نه‌ته‌وه و ناوچه‌ی جیاوازن.
تایبه‌ت به خه‌سڵه‌تی
جوگرافیا، خه‌ڵكی شوێنه پیرۆزه‌كان ده‌ستیان به سه‌ر بڕیاری ئایینی و سیاسیی شیعه مه‌زهه‌بدا گرتووه،
چونكە خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه شوێنه پیرۆزه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بەن كه سه‌ر به هۆز و بنه‌ماڵه به‌ناوبانگه‌كانن،
به نموونه بنه‌ماڵه‌كانی شه‌بیبی، سه‌در،
حه‌كیم، جه‌واهێری و ...هتد.
ڕه‌وتی سیاسی شیعه له
ئێستادا یه‌كێكه دیارده گرنگه‌كانی عێراق، سه‌رچاوه‌كه‌ی حه‌وزه زانستیەكانی نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا و
كازمییهیه، پێشتر حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق له هه‌ر چالاكییه‌كی
مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه پێشگیریان كردبوو، ئه‌و هۆكاره‌ش مه‌رجه‌عه‌كانی له ژیانی سیاسیی دوورخستیۆوه
و له قه‌پێلكی زانسته‌كانی ئاییندا قه‌تیسی دابوون.
هەر سەبارەت بە رەهەندی
جوگرافی، سه‌ره‌تا نه‌جه‌ف له‌و بواره‌دا هه‌ژموونی خۆی سه‌پاندبوو، به‌ڵام
دواتر به هۆی ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌عه‌وه شاری كه‌ربه‌لا بووە ڕكابه‌ری،
له‌و نێوه‌نده‌دا شاره‌كانی به‌سرا، ناسریه و عه‌ماره‌ش ده‌ركه‌وتوون.
حیزبه ئایینیەكانیش له ده‌وری مه‌رجه‌عه‌كان درووستبوون، كارێكی
ئاساییه بچنه نێو ئه‌و ڕكابه‌ریه‌وه. بۆ نموونه حیزبی ده‌عوه له شاری نه‌جه‌ف
دروستبووە، ڕێكخراوی كاری ئیسلامیی له كه‌ربه‌لا، دواتر حیزبه بچووكه‌كانی تر
كه له به‌غدا درووستكرابوون بوون به پاشكۆی شاره‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا.
سه‌ره‌تاكانی ڕابه‌رێتی
موقته‌دا سه‌در له ناو ڕه‌وتی سه‌دردا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داگیركردنی عێراق له
لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیاوه لە 2003، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ لایه‌ن باس
له په‌یوه‌ندی نێوان موقته‌دا و هێزه بیانیەكان ده‌كه‌ن، به نموونه چاوپێكه‌وتنی
ئه‌و له بیابانی نه‌جه‌ف به هێزه بیانیەكان به‌رله‌وه‌ی بچنه ناو شاری نه‌جه‌فه‌وه،
به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌م بۆچوونانه
پشت‌راست ناكه‌نه‌وه.
پاش داگیركردنی شاری نه‌جه‌ف
له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه، موقته‌دا سه‌در هێزه‌كانی به‌چه‌كه‌وه له‌وشاره‌دا
بڵاوكرده‌وه كه باوه‌ڕی وابوو ده‌توانێت شاره‌كه داگیر بكات، به‌ڵام له هه‌واڵێكی
چاوه‌ڕوانه‌كراودا عەبدولمەجید خوئی كوڕ و ئه‌میداری گشتیی دامه‌زراوه‌ی ئیمام ئەبوقاسمی
خوئی له له‌ندنه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ شاری نه‌جه‌ف، پاشگه‌ڕانه‌وه‌ی به بیست و چواركاژێر سه‌ردانی ماڵی سیستانی و
مه‌زارگه‌ی ئیمام عه‌لی كرد، خه‌ڵك به گه‌رمی پێشوازیان لێ‌كرد.
له ڕۆژی 10 نیسانی 2003 عەبدولمەجید خوئی كوژرا، چاودێران پێیان وابوو گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆئی موقته‌دای تووشی شۆك
كردووه، ناوبراو بێزار بووه به گه‌ڕانه‌وه‌ی، چونكه ئه‌وی به ڕكابه‌ری
خۆیداناوه، بۆیە هه‌وادارانی ئه‌و خوئیان كوشتووه.
موقتەدا سه‌رباری ئه‌وه‌ی كوڕی
گه‌وره مه‌رجه‌عێك بوو هاوكات تا رادەیەك كه‌سێكی ئایینی ناسراو بوو، هەندێك خوێندنی
له حه‌وزه خوێندبوو، كه‌سێكی میانڕه‌و بوو و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی ئه‌وروپی و عه‌ره‌بیش
پشتگیریان ده‌كرد.
پاش كوژرانی خۆئی، موقته‌دا
تووشی كێشه‌ی یاسایی بووه‌وه، له‌لایه‌ن دادوه‌ر "رائید جوحی" كه
دواتر سه‌دام حوسینی دادگایكرد فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو، هاوكات په‌یوه‌ندیه‌كی دوژمنانه له
نێوان ئیداره‌ی ئه‌مریكی و ڕه‌وتی سه‌در
سه‌ریهه‌ڵدا, له‌و سه‌روبه‌نده‌دا پۆل
برێمه‌ر حاكمی عه‌سكه‌ری ئه‌مریكا له عێراق بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ڕۆژنامه‌ی "ته‌یار"ی داخست كه زمانحاڵی ڕه‌وتی سه‌در بوو.
دواتر ئه‌و ڕوداوانه گرژی و
ئاڵۆزی لێكهوتهوه، تا له ڕۆژی 14 ئایاری
2004 شهر له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ڕه‌وتی سه‌در له گۆڕستانی نه‌جه‌ف هه‌ڵگیرسا، ئه‌مریكا هه‌وڵیدا له قه‌برستانی
شاره‌كه‌دا موقته‌دا ده‌ستگیر بكات، به‌ڵام دواتر ناوبراو په‌نای برده به‌ر
شاری كوفه و وتاری هه‌ینی له‌وشاره‌دا خوێنده‌وه، دواتر ڕهوهشهكه ئاسایی
كرایه‌وه.
ئاریشه‌كانی موقته‌دا له
دژبه‌یه‌كی هه‌ڵوێسته‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێت، به نموونه كاتێك فه‌توا ده‌دات هه‌ڵبژاردن ناشه‌رعییه، دواتر
به‌گه‌رمی له‌و كاره دێته پێشه‌وه، هه‌میشه له‌گه‌ڵ چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه
بیانیەكانه له عێراقدا، هه‌روه‌ها ئه‌و له كاتێكدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی
ئیمامه‌ت خوێندكاری حه‌وزه‌ی قومه، به‌ڵام داوای پابه‌ند نه‌بوون به ئێرانه‌وه
ده‌كات، جه‌خت له‌سه‌ر عێراقیبوون و عێراق ده‌كاته‌وه!
سەرچاوە:
شرق الاوسط
#
شیعە