ڕەوتی شیرازی سەلەفییەت لە بەرگی شیعەی ئیمامی

09/08/2020

:: زیرەك ئەحمەد رەحمان

پێشەكی

 
لەنێو مەزهەبەکانی ئیسلامەتیدا، هەر تەنیا پۆڵێن ئەوە نییە دینەکە بۆ چەند مەزهەبێك پۆڵێن بکرێت. بەڵكو لە خودی یەك مەزهەبیش جاری وایە چەندان ئاراستەی جیاجیا دەردەکەون، بە ئەندازەی سنووری نێوان دوو مەزهەب لێك جیاوازن. بەڵام دواجار ڕواڵەتی دەرکەوتن، لە ژێر چەتری یەك مەزهەب کۆیان دەکاتەوە.


لە سەرەتای دەرکەوتنی دینی ئیسلامدا، جیاوازییەکان لە دوای قۆناغی پێغەمبەرایەتیدا زوو دەرکەوتن، ئەم جیاوازیانەش بەشێكیان سەریان لە ناکۆکیدا دەرچوو، دوا جاریش هەریەکەیان وەك مەزهەبی سەربەخۆ دەرکەوتن.


لەگەڵ ئەوەی دیاریکردنی سەرەتای هەر مەزهەبێك ئاسان نییە، چونکە لەوانەیە ڕیشەی سەرەتاییان لە دەرکەوتنی ئیسلامەوە هەبووبێت، یاخود دروستتر ئەوەیە جگە لە قوڕئان، سەرچاوەکانی تری دنیای ئیسلامی بۆ مێژوویەكی زۆر درەنگتری دوای قوڕئان بگەڕێنەوە. بەڵام هەر چۆنێك بێت، ئەوەی وەك ئەمری واقیع لە دنیای ئیسلامەتیدا هەیە، دوو مەزهەبی گەورە و سەرەکی ئیسلامەتیان لێ پێكهاتووە. ئەویش سوننە و شیعەن. ئەگەرچی هەریەکە لەم مەزهەبانە بۆ چەندان قوتابخانەی عەقائیدی و فیقهی دابەشبوون. هەریەکەشیان خاڵی هاوبەش و جیاوازی لەناو مەزهەب و مەزهەبەکانی دەرەوەی خۆی هەیە.


لەناو مەزهەبی شیعیدا، مەزهەبی ئیمامی یاخود دوازدەیی، زۆرینەن بە بەراورد لەگەڵ ئیسماعیلی و لقەکانی و مەزهەبی زەیدی. بۆیە لەم باسە هەر جارێ وشەی شیعە هاتبێت، مەبەست لەم مەزهەبەیە.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

# شیعە

Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure