قه‌یرانی سوریا له‌ مامه‌ڵه‌ی ستراتیژی ڕووسی - توركیدا

24/03/2019

:: كارزان عومه‌ر عه‌لی

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینی: كارزان عومه‌ر


پوخته‌‌ 
قه‌یرانی سوریا بۆماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌شت ساڵه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و هێشتا ئه‌گه‌ره‌كانی كۆتاییهاتنی دیار نییه‌. ده‌وڵه‌تانی به‌هێزی هه‌رێمی و زلهێزه‌ جیهانییه‌كان پشكی شێریان له‌به‌رپرسیارێتییه‌كان به‌رده‌كه‌وێت‌، به‌و پێیه‌ی كه‌ ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تاكو ئێستا. ناكۆكییه‌ ستراتیژییه‌كانی نێوان ئه‌م هێزه‌ ده‌ره‌كیانه‌ له‌مه‌ڕ چۆنێتی كۆتایی هاتن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سوریایه‌كی نوێ له‌ گرێكوێره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی نێو قه‌یرانی سوریان. له‌م ڕووه‌وه‌ دوو ده‌وڵەت له‌ئێستادا زۆرترین جموجۆڵ و كاریگه‌ری و ڕۆڵیان هه‌یه‌، ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ش هه‌ریه‌ك له‌ ڕووسیای فیدراڵ و توركیایه‌. هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی دید و تێڕوانین و ستراتیژی تایبه‌ت به‌خۆیانن كه‌ ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانی و ستراتیژییه‌كانی خۆیانه‌. ڕووسیا سه‌رقاڵی داڕشتنه‌وه‌ی سنوره‌كانی سوریا و داهاتووی سوریایه‌‌، توركیاش سه‌رقاڵی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئاسایشی و ستراتیژییه‌كانییه‌تی له‌ئێستا و ئاینده‌ی سوریادا. له‌ئێستادا هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت له‌هه‌ركات زیاتر لێكتر نزیكن سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سوریا، به‌وپێیه‌ی ته‌وه‌رێكیان له‌گه‌ڵ ئێران پىكهێناوه‌ و ناوه‌ ناوه‌ له‌ ئه‌ستانه‌ى پایته‌ختی كازاخستان، یاخود له‌ سووتچی باشووری ڕووسیا كۆبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر مامه‌ڵه‌ی توركی - ڕووسی له‌مه‌ڕ سوریا. ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌ستبكه‌وێت: ئایا دید و تێڕوانین و ستراتیژی ڕووسیا و توركیا له‌مه‌ڕ قه‌یرانی سوریا چین؟ 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure