ئایەتوڵا هاشمی شاهرودی؛ لە فەقیهێکی عێراقییەوە بۆ سیاسییەکی ئێرانی

24/03/2019

:: بێ نوسەر ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینی: ئەژی ئازاد ئەبوبەکر

پێشەکی
ئایەتوڵا سەید مەحمود هاشمی شاهرودی، کەسایەتی ئایینی و سیاسی ناسراوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. شاهرودی دەچێتە ڕیزی ئەو عێراقیانەی کە لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ و دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێگەی سیاسی و ئایینیان بۆ خۆیان سازکرد و لە ناو گرنگترین دامەزراوەکانی حکومەتدا جێی خۆیان کردەوە. بەدەستهێنانی متمانەی کارەکتەرە سەرەکییەکانی سیاسەتی ئێران، چوونە ناو جومگە گرنگەکانی دەسەڵات و وەرگرتنی ئەرکی سەرۆکایەتی دەزگایەکی هەستیاری وەک دەزگای دادوەری رێگایەکی ئاسان نەبوو، کە شاهرودی بە سوود وەرگرتن لە پێگەی باڵای ئایینی و هۆشیاری سیاسی گرتبویەبەر. لەم توێژینەوەدا هه‌وڵدراوە ئه‌وه‌ شیبكرێته‌وه‌ كه‌ ئایەتوڵا شاهرودى چۆن و به‌چی رێگه‌یه‌ك له‌ فه‌قیهێكی عێراقییه‌وه‌ بووه‌ به‌ سیاسییه‌كی خاوه‌ن پله‌و پێگه‌ له‌ ناو داموده‌زگاكانی ئێراندا. 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure