پەیوەندییەکانی تورکیا – یەکێتی: ڕەنگدانەوەکانی لەسەر ڕەوشی باشووری کوردستان

24/03/2019

:: فه‌رهاد حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا

 

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینی: فه‌رهاد حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا


پێشەکی
دابەشبوونی سیاسی و جوگرافی هەرێمی کوردستان بەسەر دوو زۆنی سەربازی و قەڵەمڕەوی جیاوازدا وایکردووە بەر لەوەی باس لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی ئۆتۆنۆمی لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا بکرێت، پێویستە ئاماژە بە پەیوەندیی هێزە سەرەکییەکانی خاوەن قەڵەمڕەویی هەرێمی کوردستان بکرێت لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە، بە واتایەکی تر زۆرجار پەیوەندییە حزبییەکانی پارتە سیاسییەکان یان جێگەی پەیوەندییە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانیان گرتۆتەوە، یاخوود ئەو پەیوەندیانە بۆ مەبەستی حزبی بەکارهێنراون. بەو پێیەی تائێستا ئەنقەرە بە ڕەسمی لەڕووی دیبلۆماسییەوە ڕێگەی بە هەرێمی کوردستان نەداوە نوێنەرایەتی خۆی لەو وڵاتە بکاتەوە، دەشێت ئەم پرسە لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و دوو هێزە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان زیاتر بەرچاوبێت. ئەم نووسینه‌ هەوڵێکە بۆ گەنگەشەکردنی پەیوەندییەکانی (زۆنی سەوز) یەکێتی نیشتمانی کوردستان – ئەنقەرە، بۆ ئەو مەبەستەش دەپرسێت بنەماکانی پەیوەندی نێوان تورکیا و یەکێتی چین؟ جیاکەرەوەکانی پەیوەندی ئەنقەرە – یەکێتی لەگەڵ پەیوەندییەکانی ئەنقەرە – پارتی چین؟ پاڵنەرەکانی تورکیا بۆ فشار خستنەسەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کامانەن؟ لێکەوتەکانی بەهێزبوون و تێکچوونی ئەو پەیوەندییانە لەسەر ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق چی دەبێت؟
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure