جەنگە بێكۆتاكانی ئەفغانستان

26/05/2019

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه‌:Middle East Institute
وه‌رگیرانی: بیستون حسێن عارف


پوختە شــەڕ و پێكدادانەكانــی ئــەم دواییانــەی ئەفغانســتان درێژكــراوەی زنجیرەیــەك جەنگــی ناوخــۆن لــەو وڵاتــەدا  لــە مــاوەی 40 ســاڵی ڕابــردوودا، كــە بەشــێوەیەكی ســتراتیجی چەقبەســتووە. لەگــەڵ ئــەوەی بزوتنــەوەی تاڵیبــان و گروپــە چەكدارەكانــی تــر هەنــگاو بــە هەنــگاو دەستبەســەر ناوچەیەكــی فراوانــی ناوچــە دوورە دەســتەكان و گوندنشــینەكاندا دەگــرن، حكومەتەكــەی كابــوڵ و هاوپەیمانــە نێودەوڵەتییــەكان هەوڵەكانیــان دوو هێنــدە كردووه تــەوە بــۆ گەیشــتن بــە ڕێكکەوتنێكــی ئاشــتی بــۆ كۆتایهێنــان بــە ململانــێ درێژخایەنەكــە. لەكاتێكــدا تاڵیبــان دەیەوێــت گفتوگــۆ بــكات لەگــەڵ ویلایەتــە یەكگرتــووەكان دەربــارەی گشــانەوەی هێــزە بیانییــەكان لــە وڵاتەكــە، ئــەوان بەردەوامــن لــە ڕەتكردنــەوەی گفتوگــۆی ڕاســتەوخۆ لەگــەڵ حكومەتــی ئەفغانســتان بــۆ چارەســەری سیاســی. تەنانــەت لەگــەڵ بوونــی گفتوگۆیەكــی گشــتگیر دەربــارەی پرۆســەی ئاشــتی، هــۆكار هەیــە بــۆ گومانكــردن لــەوەی ئایــا تێڕوانینــی تاڵیبــان دەربــارەی دەوڵــەت و كۆمەڵگــەی ئەفغانســتان دەكرێــت یەكبگرێتــەوە لەگــەڵ سیســتمێكی دەســتووری و دیموكراتــی و لیبراڵــی؟ دەرچــەی سیاســی جێگــرەوە بــۆ بەدیهێنانی ئاشــتی لەڕێگەی ڕیفۆرمــی باشــتری حكومــەت و دەزگا ئەمنییەكانــەوە بەرجەســتە دەبێــت. لەگــەڵ پشــتگیری كۆمەڵگــەی نێودەوڵەتــی، حكومەتــی ئەفغانســتان ڕەنگــە بتوانێــت  لــە ڕێگــەی هانــدان و ڕەخســاندنی دەرفەتــەوە كــە پێویســتە بــۆ دوبــارە ئاشــناكردنەوە و گەڕانــەوەی فەرمانــدەی یاخیبــووەكان بــۆ نــاو سیســتمی سیاســی- كۆمەڵایەتــی ســەركەوتوو بێــت. هەمــوو ســیناریۆكانی تــر داهاتوویەكــی ڕەشــیان دەبێــت، بەتایبەتــی تێڕوانینــی هەڵوەشــانەوەی سیســتمی سیاســی ئێســتای ئەفغانســتان كــە ڕەنگــە ببێتــه هــۆی ســەرەتای جەنگێكــی ناوخۆیــی فراونتــر و خوێناویتــر.    
پێشەكی جەنــگ لــە ئەفغانســتان لــە چەقبەســتووییەكی بەردەوامدایــە، لەگــەڵ ئــەوەی حكومەتــی ئەفغانســتان بەشــێوەیەكی ســەرەكی ناوچە شارنشــین و قەرەباڵغەكانی كۆنترۆڵكــردووە، لــە كاتێكــدا تاڵیبــان و گروپــە یاخیبــوو و تــۆڕە تاوانــكارەكان كۆنترۆڵــی بەشــێكی فراوانــی ناوچــە گوندنشــین و دوورە دەســتەكانیان كــردووە و دەســەڵاتی خۆیــان ســەپاندووە. هــەروەك بەشــداریكردنی كۆمەڵگــەی نێودەوڵەتــی بەرەو لاوازبــوون دەچێت، هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانســتان تێدەكۆشــن بــۆ بنبڕكردنــی جوڵەكانــی تاڵیبــان و لەگــەڵ ئەوەشــدا زیانــی گیانــی زۆریــان بەردەكەوێــت. زیاتــر لــەوەش، گەندەڵــی و خــراپ ئیــدارەدان لەنــاو حكومەتــی ئەفغانســتان یارمەتیــدەرە لــە پشــتگیری كردنــی یاخیبــووەكان و پشتگوێخســتنی هەوڵەكانــی حكومــەت بــۆ دەســتەبەركردنی ســەقامگیری. ســەرەڕای ئــەوەش یارمەتییــە دەرەكییــەكان بــۆ تاڵیبــان بەتایبەتــی پەناگەكانیــان لــە پاكســتانی دراوســێ بەربەســتێكی ســەرەكییە لــە بەزانــدن  یــان لاوازكردنــی گروپەكــە لــە ڕووی ســەربازییەوە. هەروەهــا دواییــن گفتوگۆكانــی نێــوان ویلایەتــە یەكگرتــووەكان و تاڵیبــان لــە قەتــەر هیــوا بەخشــن بــۆ دەســتكردن بــە پرۆســەی ئاشــتی لــە ئەفغانســتان، هەرچەنــدە چەندیــن بەربەســتی گــەورە هەیــە كــە ڕێگــرن لــە گەیشــتن بــە ڕێكکەوتنــی كۆتایــی. بزوتنــەوەی تاڵیبــان بــە ڕوونــی ئامــاژەی بەوەكــردووە كــە ئامانجــی ســەرەكیان لــە گفتوگۆكــردن لــە گــەڵ ویلایەتــە یەكگرتــووەكان بــۆ كۆتایــی هێنانــە بــە داگیــركاری بیانــی لــە ئەفغانســتان، ئــەوان هێشــتا ڕەتیدەكەنــەوە گفتوگــۆی ڕاســتەوخۆ لەگــەڵ حكومەتــی ئەفغانســتان دەســتپێبكەن بــۆ چارەســەری سیاســی لــە پێنــاو كۆتایهێنــان بــە ململانــێ و جەنــگ. هەروەهــا تــا ئێســتا ئــەو گروپــە یاخیبووانــە پێشــنیاری واشــنتۆن و كابوڵیــان ڕەتكردۆتــەوە بــۆ ئاگربەســتێكی گشــتگیر لــە پێنــاو دەســتكردن بــە پرۆســەی ئاشــتی. جەنگە بێكۆتاكانی ئەفغانستان.
 زیاتــر لــەوەش، دابەشــبوون لــە نێوان لایەنــە چەكدارەكان گەیشــتن بــە ڕێكکەوتنێكــی ئاشــتی درێژخایــەن ئاڵۆزتــر دەكات. كاربەدەســتانی سیاســی ئەفغانســتان تێڕوانینــی جیاوازیــان هەیــە لەســەر ئــەوەی چــۆن گفتوگــۆی ئاشــتی لەگــەڵ بزوتنــەوەی تاڵیبــان بەرێوەبچێــت. هەڵبژاردنــی  2019داهاتــووی ســەرۆكایەتی كــە بڕیــارە لــە تەمــوزی ئەنجامبدرێــت، ڕەنگــە زیاتر درز بخاتە نێو كاربەدەســتانی سیاســییەوە، هــەروەك هەندێــك لــە كاربەدەســتانی سیاســی پێشــوەختە داوای دامەزراندنــی ئیــدارەی كاتیــان كــردووە بــۆ ســەركردایەتی كردنــی گفتوگــۆی ئاشــتی لەگــەڵ تاڵیبــان. بەبــێ بوونــی كۆدەنگــی نیشــتیمانی و یــەك هەڵوێســتی، حكومەتــی ئەفغانســتان لــە پێگەیەكــی 
لاوازدا دەبێــت بــۆ گفتوگــۆی ئاشــتی لەگــەڵ بزوتنــەوەی تاڵیبــان. ئاڵۆزییــە هەرێمییــەكان بەربەســتێكی تــرە لەبــەردەم پرۆســەی ئاشــتی لە ئەفغانســتان. ئاشــكرایە ئەفغانستانێکی ســەقامگیر ســودی دەبێــت بــۆ ئاسایشــی هەرێمــی و ئاڵوگــۆڕی بازرگانــی، لــە كاتێكــدا جیــاوازی بەرژەوەنــدی لــە نێــوان دەوڵەتانــی دراوســێی ئەفغانســتان، هەروەهــا كێبركێــی جیۆپۆلەتیكــی نێــوان ئەكتــەرە نێودەوڵەتییــەكان 
بەربەســت لــە بــەردەم هەوڵــی بەكۆمــەڵ دروســت دەكات بــۆ بەرجەســتەكردنی ســەقامگیری لــە وڵاتەكــە. گرنگتــر لــەوەش، ڕوون نییــە كــە بزوتنــەوە یاخیبووەكانــی تــر كــە دەجەنگــن لــە ئەفغانســتان پابەنــد دەبــن بــە هــەر ڕێكکەوتنێكــەوە  كــە واژۆ كــراوە لەلایــەن دانوســتانكارەكانی تاڵیبانــەوە لــە قەتــەر. لەگــەڵ ئەوەشــدا تاڵیبان بە ســەرەكیترین هێزی دژە حكومەتی ئەفغانســتان دادەنرێــت لــەو وڵاتــەدا، دەركەوتنــی لقێكــی داعــش و بڵاوبوونــەوەی گروپــە چەكــدارە هەرێمییــەكان لــە چەنــد ناوچەیەكــی دیاریكــراو زیاتــر بارودۆخــی ئەمنــی خراپتــر كــردووە و هەوڵەكانــی چارەســەری ناكۆكییەكانــی ئاڵۆزتــر كــردووە.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure