ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا و کاریگەری لەسەر ئەمەریکا

پێش 2 هەفتە

:: كارزان عومه‌ر عه‌لی ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی: كارزان عومه‌ر


پێشەکی 
سیاســەتی نێودەوڵەتــی لەئێســتادا چــاوی لەســەر گەشەســەندنی ڕووداوەکانــی تایبــەت بــە ئێرانــە بەوپێیــەی لــە پاش گرتنەدەســتی دەســەڵات لەلایــەن دۆناڵد ترەمپەوە وەک ســەرۆکی ئەمەریکا، یەکێک لەو پرســانەی سەرلەنوێ نیگەرانــی و ترســی لەســەر ئاســتی ژینگــەى نێودەوڵەتــی و هەرێمــی دروســتکردوەتەوە، ئاڵۆزبوونــی زیاتــری پەیوەندییەکانــی نێــوان ئەمەریــکا و ئێرانــە، جارێکــی دیکە واپێدەچێــت زوومــی کامێــرەکان و میدیــا و چاودێرانــی سیاســی بگەڕێتــەوە ســەر هەســتیاری دۆخــی ناوچــەی کەنــداو، بەتایبــەت کــە ســەرۆکی ئەمەریــکا ســزاکانی ســەر ئێرانــی توندترکــردەوە. تره‌مــپ هــەر لــە کەمپینــی ، هەڵبژاردنــە ســەرۆکایەتییەکەی ســاڵی 2016 یه‌كێك له‌و بەڵێنانــەی کــە دابــووی بــە ئەمەریکییــەکان، ســەرلەنوێ  چاوخشــاندنەوە بــووە بــە ڕێککەوتننامــەى ناوەکــی (5+1) لەگــەڵ ئێــران، کــە دواتــرو لەپــاش بوونــە ســەرۆک ئەمەریــکا، ئــەو بەڵێنــەی جێبەجێکــرد و ئەمەریــکا لــەو ڕێککەوتننامەیــە پاشەکشــەی کــرد. بــەڵام ئێــران وڵاتێکــی بەهێــز و کاریگــەری ناوچــەی ڕۆژهەڵاتــی ناوەڕاســتە، ئــەم وڵاتــە پەیوەندییــە سیاســی و ســەربازییەکانی لەگــەڵ ڕووســیا لــە ئاســتێکی باڵادایــە. هــەردوو وڵات کۆمەڵێــک بەرژەوەنــدی هاوبــەش کــۆی کردونەتــەوە کــە پێچەوانــەی بەرژەوەندییەکانــی ئەمەریکایــە لەســەر ئاســتی ژینگــەی هەرێمــی و نێودەوڵەتــی. لــە دووتووێــی ئــەم توێژینەوەیە هەوڵدەدەیــن بــەدوای وەڵامــی پرســیارێکدا بگەڕێیــن، ئایا پەیوەندییــە هەمەلایەنەکانــی نێــوان ڕووســیا و ئێــران لــه چ ئاســتێكدایه و چ کاریگەرییەکــی بەجێهێشــتووە لەســەر بەرژەوەندییەکانــی ئەمەریــکا؟
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure