پرۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان و لەمپەرەكان و هۆكارەكانی شكستی

20/07/2019

:: فه‌رهاد حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا

 

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی 
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كیانێكی سیاسی خاوه‌ن حوكمڕانی خوود موختاری ئه‌زموونێكی كه‌می هه‌یه‌ بۆیه‌ ئۆپۆزسیۆنی سیاسی یه‌كێكه‌ له‌و پرسانه‌ی كه‌ جێگه‌ی مشتومڕ و هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆراوجۆره‌. حزبه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ سه‌ر به‌ سێ قۆناغی جیاوازی مێژووین ئه‌زموونی جۆراوجۆری ئۆپۆزسیۆن بوونیان هه‌یه‌، به‌شێكیان زاده‌قی قۆناغی شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردن كه‌ به‌ته‌واوی ئۆپۆزسیۆنێكی چه‌كداری بوون دژی رژێمه‌كانی به‌غداد، حزبه‌كانی دوای ڕاپه‌ریینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ ئه‌وانیش به‌شێكیان ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری بوون كه‌ به‌شداری ململانێی چه‌كدارییان كردووه‌ دژ به‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م، كۆتا قۆناغی دروست بوونی حزبه‌ سیاسیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوای ڕووخانی رژێمی به‌عس كه‌ به‌شێكیان زیاتر ئۆپۆزسیۆنی كاتی بوون، بۆیه‌ پرۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و ته‌نانه‌ت چه‌كداری له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رهاویشته‌ی قۆناغی دروست بوونی ئه‌و حزبه‌ سیاسییانه‌. ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ خستنه‌ڕووی پرۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌پرسێت فاكته‌ره‌كانی دروستنەبوونی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان چین؟ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانی به‌رده‌میان كامانه‌ن؟ هۆكارەكانی لاوازی و شكستی پرۆژەی ئۆپۆزسیۆن بوون لە هه‌رێمی كوردستان كامانەن؟

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure