بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ نێوان هه‌ڵكشان و داكشاندا

25/07/2019

:: هاوڕێ حه‌سه‌ن حه‌مه‌

 

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانی و قه‌یرانه‌كان

پێشەکی
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ساڵى 2009دا دروستبوو له‌پێناو چاكسازیكردنى ڕه‌گوڕیشه‌یی له‌ سیستمى حوكمڕانى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا، توانی ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ بقۆزێته‌وه‌ کە له سیستمی حوکمڕانی کوردستاندا هەبوو، وەک نه‌بوونى شه‌فافیه‌ت، بوونى ده‌ستێوه‌ردانى حزبی له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ توانى له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا ببێت به‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین حزبی سیاسی له‌هه‌رێمى كوردستان، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كانى ساڵى 2013دا، گۆڕان بوو به‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین هێزى سیاسی له‌ هه‌رێمى كوردستان و یه‌كه‌م گه‌وره‌ترین حزبی سیاسی له‌ ناوچه‌ى سه‌وز، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ هەڵسوکەوتی سیاسی و كاریگه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ سێ قۆناغی سه‌ره‌كى دابه‌شده‌كات: قۆناغی یه‌كه‌م، "قۆناغی ئۆپۆزسیۆن بوونى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌"، كه‌ ده‌كرێت به‌ سه‌رده‌مى زێڕینى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ناوببرێت. قۆناغی دووه‌م، قۆناغی "چوونه‌ ده‌سه‌ڵاتى گۆڕانه‌" له‌دواى ساڵى 2013، كه‌ ده‌كرێت به‌ سه‌رده‌مى لاوازى گۆڕان پێناسه‌بكرێت. قۆناغی  سێهه‌مى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان قۆناغی "پۆست نه‌وشیروان مسته‌فایه‌"، كه‌ ده‌كرێت به‌ سه‌رده‌مى پاشه‌كشه‌ى سیاسی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ناوببرێت. لێره‌وه‌ ئه‌رگومێنتى سه‌ره‌كى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ى گۆڕان له‌برى ئه‌وه‌ى بتوانێت چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه‌ بكات كه‌ ڕووبه‌ڕووى سیستمى سیاسى هه‌رێمى كوردستان بووبوونه‌وه‌، خۆى دووچارى  هه‌مان ئه‌و گرفتانه‌ بوه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵ بوو سیستمى سیاسی هه‌رێمى كوردستان پێوه‌ی ده‌یناڵاند.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure