::
فه‌رهاد حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی
عادل عەبدولمەهدی كاندیدی یەکلاکردنەوەی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان حزب و هاوپه‌یمانییه سه‌ره‌كییه‌كانی شیعه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی "موقته‌دا سه‌در" سه‌ركرده‌ی ڕه‌وتی سه‌در براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن و خاوه‌ن زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی بوو له‌ناو هاوپه‌یمانیه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رده‌م مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا "عەلی سیستانی" خۆی پشتیوانی عەبدولمەهدی كرد به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌روه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و دواجار حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای تەوافوقی نیشتمانی پێكهێنرا. دروستكردنی حكومه‌ت له‌كاتێكدابوو به‌شێك له‌ناوچه شیعه نشینه‌كانی باشووری وڵات به‌تایبه‌تی به‌سره به‌خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رفراواندا تێده‌په‌ری بۆیه كاندیدكردنه‌وه‌ی حەیدەرعەبادی یان هه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی تری حزبی ڕووبه‌ڕووی كاردانه‌وه و ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه و لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌بوو. ئه‌مه‌ش رێگهخۆشكهربوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێك كه‌كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆبێت به‌پێی رێككه‌وتنى نێوان لایه‌نه‌كان، به‌ڵام سه‌پاندنی كاندیدی حزبه‌كان به‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران و ناكۆكی به‌رده‌وام له‌یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پۆستی و وزاری و به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی مانه‌وه‌ی سه‌دان پۆستی تر لهخوارئاسته وزارییهكانهوه له‌لایه‌ك، و بێتوانایی حكومه‌ت له‌جێبه‌جێكردنی كارنامه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت له‌پرسی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وایكردووه گۆڕەپانی سیاسی عێراق له‌قه‌یران و ململانێدا بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت ته‌واوكاری قه‌یران و ململانێكانی ڕابردووه. سه‌رۆك وه‌زیران كهتۆتهربهر ڕه‌خنه‌ی به‌شێك له‌ولایه‌نه سیاسییانه‌ی پشتیوانی حكومه‌ت بوون، ته‌نانه‌ت نوێنه‌ری مه‌رجه‌عیه‌تی باڵام له نه‌جه‌ف ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر بێ توانایی حكومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی نه‌شاردۆته‌وه. ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵده‌دات وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك بداته‌وه له‌وانه‌ش كۆسپه‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی عادل عەبدولمەهدی له‌عێراق چین؟ تاچ ڕاده‌یه‌ك هه‌وڵه‌كانی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌ت جدیین؟ لێكه‌وته‌كانی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌ت له‌سه‌ر عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی چی ده‌بێت؟
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە