حەشدی شەعبی: لە نێوان میلیشا بوون و بە فەرمیبوونیدا

09/10/2019

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ بۆ ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشەكی 
حەشدی شەعبی ئەو هێزەی كە ڕۆڵی سەرەكی گێرا لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و ڕزگاركردنی بەشێكی زۆری ناوچەكانی عێراق لە ژێر دەستی داعش، لە ئێستادا بووەتە بارگرانی بەسەر عێراقەوە و ویلایەتە یەكگرتووەكانیش فشارەكانی لەسەر كاربەدەستانی عێراق چڕكردۆتەوە بۆ ئەوەی سنورێك بۆ چالاكیەكانی ئەو هێزانەی ناو حەشدی شەعبی بە تایبەتی ئەوانەی لە لایەن ئێرانەوە پشتگیری دەكرێن دابنڕێت. لەم چوارچێوەیەدا،  لە 1 تەممووزی 2019، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیارێكی بۆ چاكسازیكردن لەو هێزانە دەركرد و بەپێی بڕیارەكە دەبێت هەندێك ڕێوشوێن لەبەرامبەر هێزەكانی حەشدی شەعبی و هێزە نافەرمیەكان بگیرێتەبەر بۆ كەمكردنەوەی مەترسی ئەو هێزانە و سنورداركردنی دەسەڵاتیان. سەركەوتنی ئەمە دەكەوێتە سەر ئەوەی تاچەند بڕیارەكە بەشێوەیەكی جیدی جێبەجێدەكرێت لە بارودۆخی قەیراناوی عێراقدا. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك لە گروپەكانی ناو حەشدی شەعبی گروپی بەهێزن و پشتگیری لۆكاڵی و هەرێمیان هەیە لە لایەن ئێرانەوە لەبەرئەوە ڕەنگە ئەم گروپانە بە ئاسانی نەتوانڕێت جڵەوگیر بكرێن تەنانەت دوای ڕێكخستنەوەیان لە ناو هێزە ئەمنیەكان وەك كاربەدەستانی عێراق دەخوازن. گفتوگۆی سەرەكی ئەم توێژینەوەی ئەوەیە كە گروپ و میلیشاكانی  ناو حەشدی شەعبی هەڕەشەی جیدین لە سەر داهاتووی عێراق، جا ئەگەر بە هەمان شێواز و پێكهاتەی ئێستایانەوە بمێننەوە یان دووبارە ڕێكبخرێنەوە لە ناو هێزە ئەمنیەكانی عێراقدا. ئەم توێژینەوەیە تیشك دەخاتە سەر قۆناغەكانی گەشەكردنی حەشدی شەعبی وەك هێزێكی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، دواتر مەترسیداربوونی  ئەم هێزانە بۆ سەر ناوچە سونیەكان بە تایبەتی ناوچە كوردییەكان یان ناوچە جێ ناكۆكەكان، هەروەها هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ توانەوەی ئەم هێزانە لە ناو سوپای فەڕمی عێراقدا. 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure