ئاڵنگارییه‌كانی كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان

پێش 1 هەفتە

:: محه‌مه‌د حسێن

 

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌ناوه‌ڕاستی ٢٠٠٠ه‌كانه‌وه‌، به‌ هاوكاری كۆمپانیا نه‌وتییه‌ جیهانییه‌كان، ده‌ستیكرد به‌ وه‌به‌رهێنان له‌ كێڵگه‌ نه‌وتی و گازییه‌كانیدا و له‌ ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی كورتدا توانی نه‌وته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كان و به‌ گازه‌كه‌شی به‌شێكی زۆری پێداویستییه‌ ناوخۆییه‌كانی له‌ وزه‌ی كاره‌با دابینبكات. به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی له‌ بونیادنانی كه‌رتی وزه‌ هاوته‌ریب نه‌بوو له‌گه‌ڵ سیاسه‌تێكی ئابووری سه‌ركه‌وتوو و گه‌شه‌كردنێكی دروست. ئه‌وه‌بوو سه‌ربه‌خۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی ساڵ له‌دوای ساڵ گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای زیاتركرد و ده‌ره‌نجام زیانی گه‌وره‌ی ئابووری و سیاسی لێكه‌وته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ده‌رفه‌ته‌ له‌ده‌ستچووه‌كانی، هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت گازی سروشتی كوردستان به‌كاربهێنێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوورییه‌ داته‌پیوه‌كه‌ی و به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری سیاسی ئه‌گه‌ر بتوانێت هه‌ندێك چاكسازی بونیادی له‌ سیستمه‌ ئابوورییه‌ ڕێنتخۆریه‌كه‌یدا ئه‌نجامبدات. 
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure