داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌و بژارده‌كانی به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان

پێش 4 هەفتە

:: فه‌رهاد حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی
توركیای دراوسێی رۆژئاوای كوردستان و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام به‌ هه‌ڕه‌شه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ریان و فراوانخوازییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیری و مه‌ترسی ئه‌منی له‌سه‌ر ئایینده‌ی سیاسیی ئه‌و دوو به‌شه‌ی كوردستان. به‌كۆتایهاتنی ئه‌و به‌رواره‌ی توركیا وه‌ك دوامۆڵه‌ت بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باكووری سوریا كه‌ كۆتای ئه‌یلولی 2019 بوو له‌گه‌ڵ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دیاریكردبوو، هەڕەشە سەربازییەكانی بۆ داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان خستەبواری جێبەجێكردنەوە‌. پرسی دروستبوونی كیانێكی سیاسی كوردی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ سوریا ئه‌و مه‌ترسییه‌ سیاسییه‌ ئه‌نقه‌ره‌ هەمیشە وه‌ك پاساو بۆ سیاسه‌ته‌ دووژمنكارییه‌كانی به‌كاریده‌هێنێت، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ش به‌پله‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ست بێت به‌مه‌ترسی ئه‌و وڵاته‌ له‌ئایینده‌ی یه‌كگرتووی و یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی له‌سه‌ر سنوره‌كانی عێراق و سوریا كه‌ ناوچه‌ی كوردنشینن. ئه‌وه‌ی تائێستا رێگری لە توركیا كردووە بۆ داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان بوونی سه‌ربازی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو، بۆیە بڕیاری ترەمپ بە كشانەوەی هێزەكانی و هەڵبژاردنی بێدەنگی بەرامبەر هێرشی توركیا بۆ سەر باكووری سوریا وایكردووە بپرسین له‌غیابی سه‌ربازی ئه‌مریكا سیاسەته‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستان چی ده‌بێت؟ رۆژئاوای كوردستان چۆن ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی داگیركاری توركیا ببێته‌وه‌؟ هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌توانێت به‌شداربێت له‌پاراستنی رۆژئاوای كوردستان؟ ئه‌مانه‌ و چه‌ند پرسیارێكی تر ده‌بنه‌ بابه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure