::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینی: د.هیوا عبدالله، مامۆستا له زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی، كۆلیژی ده‌رمانسازی
له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان زۆرجار به‌رۆكی مرۆڤی گرتووه و هه‌ندێك جار ملیۆنان مرۆڤ گیانی له ده‌ست داوه. هه‌ندێك جار چه‌ند شوێنه‌كی گرتۆته‌وه و هه‌ندێك جاریش هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌یبینن كه ڤایرۆسی كۆرۆنایه دیاردهكی نامۆ نیه كه مرۆڤایه‌تی تووشی بووبێت بۆ یه‌كه‌م جار، و بۆ دواجاریش نابێت. نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان زۆرجار ته‌رازووی هێزیان گۆریوه له نێوان وڵاتان، له هه‌ندێك كاتدا وای لێ هاتووه كه هێزی ئابووری وڵاتێك تووشی داڕمان بێت به هۆیه‌وه.
تاعون (مردنی ڕه‌ش)
زۆربه‌ی نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان كه به‌هۆی به‌كتریا یان ڤایرۆسه‌وه بووه. له هه‌ندێك جۆریاندا تاوه‌كو چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام بووه و به ملیۆنان كه‌سی كوشتووه. لێره‌دا باسی چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی گوازه‌ره‌وه‌ی زۆر كوشنده ده‌كه‌ین كه مرۆڤایه‌تی پێوه‌ی ناڵاندووه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر. یه‌كێك له‌و ده‌رده كوشندانه بریتیه له مردنی ڕه‌ش (تاعون). ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه له سێ قۆناغی جیاواز رویدا له ساڵه‌كانی ٥٤١، ١٣٤٧ و ١٨٥٥. و هه‌ر جارێك بووه هۆی داڕمانی ئابووری وڵاتان و تێكچوونی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی. له سه‌ره‌تادا له سالی ٥٤١ سه‌ریهه‌ڵدا له ئه‌فریقای ناوه‌ند و بڵاوبۆوه بۆ میسر، پاشان له ڕێگای ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه زۆربه‌ی وڵاتانی گرته‌وه وه‌كو ئه‌وروپا، ئاسیا و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانی زۆر به خێرایی گرته‌وه و بووه هۆی له ناوچوونی نزیكه‌ی ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن مرۆڤ. پاشان مردنی ڕه‌ش كه له ساڵی ١٣٤٧ دوباره سه‌ریهه‌ڵدا له ئاسیا و دواتر بڵاو بۆوه بۆ ئه‌وروپا و ڕوسیا و زۆربه‌ی وڵاتان. دوا جار كه مردنی ڕه‌ش سه‌ریهه‌لدا به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان له چینه‌وه بوو كه له ساڵی ١٨٥٥ بوو و دواتر بڵاو بۆوه به ته‌واوی جیهان.
هاتنی تاعون (مردنی ڕه‌ش) ساڵی ٥٤١ بووه هۆی مردنی نزیكه‌ی ٥٠ ملیۆن كه‌س له جیهان، ژماره‌ی مردووه‌كان ئه‌وه‌نده زۆر بوو كه له‌سه‌ر شه‌قام كه‌وتبوون و ڕیزكرابوون. هه‌تاوه‌كو چه‌ند ساڵه‌ك به‌رده‌وام بوو، و بووه هۆی داڕمانی ئابووری زۆربه‌ی وڵاتان بووه هۆی نه‌مانی خۆراك و تێكچوونی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، برسیه‌تی بۆ ماوه‌ی ٨ ساڵ به‌رده‌وام بوو. هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌رده كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو لهسهرهێنانه خواره‌وه‌ی ڕۆمانه‌كان له ده‌سه‌ڵات. پاشی ٢٠٠ ساڵ و به پچر پچری ئه‌م ده‌رده سه‌ریهه‌ڵداوه دووباره له چه‌ند وڵاتێك.
ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ سالی هاتنی تاعون (مردنی ڕه‌ش) كه له نێوان ساڵی ١٣٤٧ به‌رده‌وام بوو تاوه‌كو ساڵی ١٣٥٣ كه ئه‌وروپا و وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستی گرته‌وه، یه‌كێك له‌و وڵاتانه شاری ئه‌سینا بوو به ته‌واوی وێران كرد، وای كرد كه ته‌رازووی هێز بگۆرێت و یۆنانیه‌كان و ئیمپراتۆری رۆم به‌ره‌و پاش بچن. له ماوه‌ی ساڵه‌كانی ١٣٤٧ تاوه‌كو ١٣٥٠ له سه‌روی ٢٥ ملیۆن مرۆڤ له خه‌ڵكی ئه‌وروپا و ٢٥ ملیۆن له خه‌ڵكی ئاسیا و ئه‌فریقا مردن.
كاتێك له ساڵی ١٣٧٤ جارێكی دیكه شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی تاعون (مردنی ڕه‌ش) ڕووی له ئه‌وروپا كرده‌وه، دامه‌زراوه‌كان ناچار بوون به جوداكردنه‌وه‌ی تووشبوان له كه‌سانی ته‌ندروست باش. له ساڵی ١٣٧٧ كۆماری ڕاگوسا كه ده‌كاته یۆگوسلافیای ئێستا بڕیاریدا به دروست كردنی له‌نگه‌رێكی كه‌شتی نیشتنه‌وه له دووری شار، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه گومانی تاعونیان لێ ده‌كرا ئه‌وا بۆ ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ هاوێر (كه‌ره‌نتین) ده‌كران بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه به سه‌لامه‌ت ده‌مێنن یان ده‌مرن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌ركه‌وتن به كه‌سانی ته‌ندروست باش. دواتر بینیان كه ٣٠ رۆژ هاوێركردن كه‌مه بۆیه ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه ده‌هاتن بۆ ڤێنیس بۆ ماوه‌ی ٤٠ رۆژ هاوێردهكران و دواتر ده‌هاتنه ناو شاره‌كه‌وه. له‌وێوه وشه‌ی كه‌ره‌نتین دروست بوو كه به واتای ٤٠ دێت له زمانی ئیتالی. چه‌ند سه‌د ساڵێك دواتر كه له نێوان ساڵانی ١٦٦٥ تاوه‌كو ١٦٦٦، تاعونی گه‌وره تووشی ئینگلته‌را و به تایبه‌ت له‌نده‌ن بوو، دواتر چه‌ند وڵاته‌كی ئه‌وروپیشی گرته‌وه. له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا نزیكه‌ی ١٠٠ هه‌زار مرۆڤ له دانیشتوانی له‌نده‌ن گیانیان له ده‌ست دا. له ساڵی ١٦٦٦ ئاگرێكی گه‌وره له له‌نده‌ن ڕویدا، وای كرد كه ژماره‌ی جورجه‌كان كه‌م بكاته‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر نه‌مانی تاعون كه هۆكاری سه‌ركی گواستنه‌وه ئه‌م په‌تای جورج بوو.
قۆناغی سێیه‌می گاعون كه بڵاوبۆوه له هه‌موو جیهان، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م جۆره اعونه له چینه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا له شاری یوونان له ساڵی ١٨٥٥. ئه‌م په‌تایه به‌رده‌واتم بوو له بڵاوبوونه‌وه و هه‌موو جیهانی گرته‌وه‌و گه‌یشته ئوسترالیا و هیندستان و زۆربه‌ی وڵاتان. تاوه‌كو ساڵی ١٩٥٩ نزیكه‌ی ١٥ ملیۆن مرۆڤ گیانیان له ده‌ستدا. دواتر و تاوه‌كو ئێستاش به شێوه‌ی پچر پچر ئه‌م په‌تایه تووشی هه‌ندێك شوێن ده‌بێت وه‌كو ئه‌فریقا، ئه‌مریكای باشوور و ئاسیا، وه ڕێژه‌ی مردن تێیدا له نێوان ٥% بۆ ١٥.٢٨% یه. چه‌ند ده‌رمانێكی دژه هه‌وكردن به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م په‌تایه.
ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی
یه‌كێكی تر له ده‌رده كوشنده‌كان كه بووه‌ی هۆی مردنی ملیۆنان مرۆڤ ئه‌ویش ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌رازهH1N1 یاخود ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی كه له ساڵی ١٩١٨ سه‌ریهه‌ڵدا. هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه دیار نیه كه له چ وڵاتێكه‌وه هاتووه به‌ڵام حكومه‌تی ئیسپانی یه‌كه‌م وڵات بوو كه پهتایهكهی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تۆمار كرد، بۆیه ناونرا (Spanish Flu). له كۆتاییدا نزیكه‌ی ٥٠ ملیۆن مرۆڤ گیانیان له ده‌ست دا له هه‌موو جیهان. له ڕێژه‌یه ته‌نیا له ئه‌مریكا ژماره‌كه‌ی ٦٧٥٠٠٠ تووشبوو بوو. و نزیكه‌ی ٥٠٠ ملیۆن مرۆڤ تووشی په‌تاكه بوون له سه‌رانسه‌ری جیهان. ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێبده‌ین كاریگه‌ری ئه‌م په‌تا جیهانیه‌یه له‌سه‌ر ئابووری وڵاتان و ته‌رازووی هێزیان. به هه‌مان شێوه‌ی زۆربه‌ی په‌تاكان ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر ئابووری زۆربه‌ی وڵاتان و بووه هۆی داڕمانی ئابووری زۆر وڵات له‌و كاته‌دا.
په‌تای كۆرۆنا (كۆڤید-١٩)ش به‌رده‌وامی یه‌كێك له‌و په‌تایانه‌یه كه پێشووتر هه‌بووه. هه‌روه‌كو ده‌یبین كه ئه‌م ڤایرۆسه تاوه‌كو ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. كاریگه‌ری ئه‌م په‌تایه ده‌بینین كه بۆته هۆی دابه‌زینی ئابووری زۆر له وڵاتان، له‌وانه‌ش وڵاتانی پێشكه‌وتووشی تێدایه. ئه‌گه‌ر باسی وڵاتانی دواكه‌وتوو یان ئه‌و وڵاتانه بكه‌ین له له قۆناغی گه‌شه‌كردندان ئه‌وا كاریگه‌ری په‌تای كۆرۆنا زۆر به خێرایی له‌سه‌ریان به‌دیار كه‌وت و بۆته هۆی زیاد بوونی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری. ئه‌وه‌ی گرنگه كه مرۆڤ بیری لێبكاته‌وه له داهاتوودا ئه‌وه‌یه كه چۆن بتوانێ به ئاسانتر زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌ر په‌تایه‌كی له‌و جۆره یان خراپتر كه سه‌رهه‌ڵده‌دا چونكه ئه‌مه دوا په‌تا نابێت و پێویسته مرۆڤایه‌تی خۆی بۆ ئاماده بكات.