دراما: ڕیکلامێکی فرە ڕەهەند

پێش 4 هەفتە

:: ئه‌حمه‌د قادر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشەکی

دراماکان لەمڕۆدا پانتاییەکی فراوانیان لە ماوەی پەخشی تەلەفزیۆنە ئاسمانی و ناوخۆییەکاندا داگیرکردووە، بەو ڕادەیەی سەدان کومپانیای بەرهەمهێنی میدیایی لە بواری بەرهەمهێنانی دراما تەلەفزیۆنییەکاندا کار دەکەن. هەروەها لەگەڵ بوونی چەندین دامەزراوەی تایبەت بە وەرگێڕان و دۆبلاژکردنی دراماکان چەندین تەلەفزیۆنی تایبەتمەند بۆ پەخشی دراماکان کراوەتەوە. ئەو درامایانە لەگەڵ ئەوەی داهاتێکی باشی دارایی و کولتوری بۆ بەرهەمهێنەرانیان بەدەست دەخەن، لە هەمانکاتدا سەرچاوەیەکی زۆر باشن بۆ زیادکردنی ڕیکلام لە تەلەفزیۆنەکاندا، ئەگەر هاتوو درامای پەخشکراو لە سەرەتاوە سەرنجی ڕێژەیەکی باشی بینەران ڕابکێشێت و ببێتە مایەی ڕۆژەڤی ئەو کۆمەڵگەیەی کە بۆی پەخش دەکرێت، ئەم باسە ڕۆشنایی دەخاتە سەر کاریگەری دراماکان وەک ڕیکلام  جا بە هۆی زۆری بینەری دراماکانەوە بێت، یاخود  ئەو بەرهەم و شوێن و دەزگایانەی کە لە دراماکەدا بەکارهێنراون و نیشاندەدرێن، هەر ئەمەشە دەبێتە هۆکاری سەرەکی سپۆنسەرکردنی بەرنامە و دراما تەلەفزیۆنییەکان. هەڵبەت لێرەشدا ڕیکلامی بازرگانی و ڕیکلامی ئایدۆلۆژی و فیکری جیاوازن و هەردووکیان ڕەنگدانەوەیان هەیە لە دراماکاندا.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure