پلانى میدیایى له‌ به‌ڕێوه‌بردنى قه‌یرانه‌ ئه‌منییه‌كاندا

پێش 4 هەفتە

:: د.فواد عه‌لی
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی

به‌وپێیه‌ى ڕاگه‌یاندن به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه ‌(نوسراو و بینراو و بیستراو و ئه‌لیكترۆنى) تواناى زۆرى گواستنه‌وه‌ى په‌یام و بڕینى سنوره‌كانى هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكى گرنگى له‌ چۆنێتى هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنیدا هه‌یه‌، ئه‌و قه‌یرانانه‌ ده‌كرێت (سیاسى، ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى، سروشتى، ئه‌منى) بن، له‌ نێویاندا قه‌یرانى ئه‌منى كه‌ مه‌ترسیدارترین و هه‌ستیارترینیانه‌ و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاسایشى تاك و كۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌، دامه‌زراوه‌كانى ڕاگه‌یاندن له‌ هێڵى گه‌رمى ستراتیجیدان بۆ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه‌ ئه‌منیانه‌دا، لێره‌دا دۆخه‌كه‌ پێویستى به‌ پلانى ڕاگه‌یاندنه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى قه‌یرانه‌كه‌ له‌ڕووى میدیاییه‌وه‌ كه‌ پێویستى به‌ كۆمه‌ڵێك ڕێكارى دیاریكراو هه‌یه‌، چونكه‌ قه‌یرانه‌ ئه‌منییه‌كان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به‌ ژیانى خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌بن به‌ جێگاى بایه‌خى خه‌ڵك و سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى زانیارییه‌كانیشیان كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندنه‌.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure