تراژیدیای کورد: ئەمەریكا چی فێردەبێت لە سیاسەتی دەرەكی شكستخواردوو لە عێراقدا

پێش 4 هەفتە

:: بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینی: ڕایان گاردنەر 
وەرگێڕانی: فەرهاد حەسەن عەبدوڵا
سەرچاوە: ناشناڵ ئینترێست


تاڵترین كوپێك ژەهر كە بنۆشرێت ئەوەیە تەماشا بكەیت كاتێك هاوبەش و هاوپەیمانێكی باش و ڕاستەقینەت دەكەوێتە ژێر نەشتەری ئەكتەرێكی دوژمنكار و شەڕەنگێزەوە. بڕیار بەدەستان و پسپۆڕانی سیاسەتی دەرەكی دەتوانن خۆیان بەدووربگرن لە هەر مەترسییەكی چاوەڕوانكراو لە ڕێگەی خستنەڕووی ستراتیجێكی دوورمەودای واقیعی و خۆویستانە كە پشتیوانی لە دیپلۆمات و هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا بكات كە وەك ئامڕازی خزمەتكردنی سیاسەتی دەرەكی دەبینرێن.
سەرەڕای ئەوەش هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە سەركردایەتی کورد ئەوەیان پیشانداوە كە هاوبەشێكی گرنگی جەنگی دژ بە ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی – داعشن، ناوچەكانیشیان (رۆژئاوای كوردستان) وەك ناوچەیەك بۆ دابینكردنی سەقامگیری و ژیان بۆ خەڵك لە وڵاتێكدا كە گیرۆدەی جەنگی ناوخۆیی و كوشتارە. بڕیاری ئەمەریكا بۆ كشانەوەی هێزەكانی لە ناوچەكانی باكووری سوریا لە ئۆكتۆبەری 2019 هەنگاوێكی زۆر نا واقیعی بوو بۆ كۆتایی هێنان بە هاوبەشی و هاوپەیمانێتی ئەمەریكییەكان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات لەلایەك و كۆتایی هێنان بە ناڕوونی سروشتی مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لەو ناوچەیە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی تا ئێستا دەیزانین ئەوەیە كە بڕیاری كشانەوەی هێزەكان لە باكووری سوریا هەرگیز چاوەڕوانكراو نەبوو بۆ سەركردایەتی هێزە سەربازییەكان و تەنانەت سەركردایەتی سیاسی ئەمەریكاش. 
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure