لامەركەزییه‌تی كارگێڕی و ڕۆڵی له‌ گەشەكردنی پارێزگاكاندا

25/06/2020

:: یاسین عزەم


ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشەكی

یەكێك لەو پاڵنەرانەی هانی وڵاتە دواكەوتووەكانی دا بۆ پیادەكردنی سیستمی مەركەزی بۆ بەدەستهێنانی گەشەی ئابووری و كۆمەڵایەتی ناوچە جیاوازەكانی وڵاتەكەیان بوو، لەگەڵ ئەوەی وڵاتەكەیان لەڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و تەنانەت دەرامەتە سروشتی و ئابوورییە بەدەستهاتووەكانیان جیاواز بوو، بۆیە بۆ ئەو دەوڵەتانە ئەستەم بوو ئەو ئامانجانە بەدی بهێنن، بیریان لە ڕێگەی نوێ كردەوە بۆ پێشخستنی ناوچەكان و ڕزگاركردنی لەو پەراوێزخستنەی كە هاوڵاتیانی ناوچە دوورە دەستەكان بەدەستیەوە دەیانناڵاند، لەدایكبوونی شێوازی بەڕێوەبردنی نوێ باشترین بژاردە بوو كە خۆی لە پیادەكردنی سیستمی لامەركەزی دەبینییەوە بۆ ئەو ناوچانەی كە داوای پیادەكرنی ئەو سیستمەیان دەكرد، سیستمی لامەركەزی شیوازی زۆرە، لە گرنگترینیان لامەركەزی ئابووری و سیاسی و ئیدارییە، لەگەڵ ئەوەی هێنانەكایەی سیستمی لامەركەزی داواكاری سەرەكی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە بوو كە پێیانوابوو لە سایەی سیستمی مەركەزیدا ناوچەكانیان پەراوێزخراوە و گرنگی پێ نەدراوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی حكومەتی ناوەندییەوە، بەڵام خودی حكومەتی ناوەندیش بۆ چارەسەركرنی بەشێك لەو گیروگرفتانەی كە ڕووبەرووی دەبووەوە بە هۆی ئاڵۆزبوونی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئیداری وڵات، بیریان لەوە كردەوە بە پێدانی سیستمی لامەركەزی خۆیان لەو كێشمەكێشە ناوخۆییانە ڕزگاربكەن و وڵات لە دابەش بوون بپارێزن.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure