لامەرکەزییەت لە نێوان کێشە و چارەسەردا

30/06/2020

:: د. ئیبراهیم مه‌لازاده‌


ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشەکی

گومان لەوەدا نییە کە ئیدارەدان یەکێکە لە کێشە هەرە گەورەکانی هەرێمی کوردستان. بەو جۆرە سیستمی سیاسی هەرێمی کوردستان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورە دایە, لە پرۆسەی گواستنەوەیدا بۆ قۆناغێکی پێشکەوتووتر لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەکاندا، بە تایبەتیش لە بواری بەلامەرکەزیکردنی ئیداری و دارایی هەرێم، کە داوایەکی جەماوەری و پێویستییەکی هەنووکەییشە. بەڵام ئایا ئەو پرۆسەیە بێ ئاڵنگاری و مەترسییە، لەو دۆخەی کە بێمتمانەیی نێوان حزبەکان و دابەشبوونی هەردوو هێزی دەسەڵات و گەندەڵی لە دامەزراوەکاندا قوڕگی هەرێمی کوردستانی گرتووە و ئەوەی بیری لێنەکرێتەوە سەروەرییەکی نیشتمانییە؟ پرسیاریش ئەوەیە داخۆ ئەو ڕەهەند و بەربەستانە چین کە تا ئەمڕۆ ئەو سیستمەی لە قاڵبێکی داخراو و سڕکراودا هێشتووەتەوە؟ چۆن بتوانرێت ئیدارەیەکی نیشتمانی پێشکەوتوو و سەرکەتوو لەهەرێم بەڕێوە ببرێت و ئەو بێ متمانەیی و فەوزایەی کە لەهەموو سوچێکی ئەو هەرێمەدا هەستی پێ دەکرێت، چارەسەر بکرێت. ئایا کێشەکە تەنها دەرکردنی قانونێکی تایبەتە بە لامەرکەزییەت، کە لە بەرنامەی حکومەتی ئێستاشدا هەیە، یان کێشەی قوڵتر هەن و پێویستیان بە چارەسەر کردنە؟ گومان لەوەدا نییە کە ستراکتۆری ئیداری لە هەرێم بەقەد ستراکتۆری هەردوو حزبی دەسەڵات، زۆر کۆنە و پێویستی بە هەنگاوێکی جیدی هەیە بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت. بەچارەسەرکردنی ئەو سیستمەش بەشێك لەو پەنگخواردنە سیاسیی و ڕق و قینەی کە ڕۆژانە بەسەر دامەزراوەکانی هەرێمدا دەبارێندرێت، یا حزبە سیاسییەکان بەسەر یەکدیدا دەیبارێنن، لەوانەیە کەم ببێتەوە. بەڵام ئایا ئەو هەنگاوە سەرکەوتن بەدەست دێنێت، ئەگەر هەنگاوی پێشتر نەهاوێژرێن؟ بێگومان نەخێر، بەڵکو لەوانەیە کارەساتێکی نیشتمانیشی لێ بکەوێتەوە، بەڵام بۆچی؟

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure