كوردو كێشە ڕیشەییەكانی عێراق

18/07/2020

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی: د.سەروەر حەمە ئەحمەد
پێشەكی

ململانێی سیاسی و گرژی و ئاڵۆزی و ناڕەزایی جەماوەری لە شەقامی عێراقی، تا دێت زیاتر و زۆرتر دەبێت، چونكە پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە حەڤدە ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لە 2003 ، نەتوانراوە حكومەتێكی نیشتمانیی بەهێزی ئەوتۆ دروست بكرێت، كە هەموو لایەنەكانی عێراق بە پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییە جیاوازەكانەوە بەشدارییەكی ڕاستەقینە و كارای تێدا بكەن، بە جۆرێك كە ئەو وڵاتە بگەیەننە كەناری ئارامی، ئەمنی و گەشەپێدانی ئابووری و بووژاندنەوەی ژێرخانی وڵات و گەڕانەوەی شكۆ و پێگەی بەهێزی عێراق بۆ نێو هاوكێشە سیاسییە ناوچەیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان.
به‌پله‌ی یه‌كه‌م هۆكاری بنیاتنەنانی عێراقێكی یەكگرتوو و دروستنەبوونی حكومەتێكی نیشتمانی تیایدا، بۆ ململانێی پێكهاتە سیاسییە سەرەكییەكانی نێو عێراق و دەستێوەردانی دەرەكی دەگەڕێتەوە، ئەمە سەرباری دەیان گرفتی دیكە كە فاكتەری بەرچاوی ئەم گرژی و ئاڵۆزیانەی ئێستای عێراقن.
ئێمە لە دووتوێی ئەم توێژینەوە شیكارییەدا، دەمانەوێت لەلایەكەوە تیشكێك بخەینە سەر كێشە و گرفتە ڕیشەییەكانی عێراق، كە بوونەتە هۆكاری سەرپێ نەخستنی ئەم دەوڵەتە لە هەموو ڕوویەكەوە. لەلایەكی دیكەشەوە قسە لەسەر پرس و كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و مامەڵەی كورد و سەركردایەتی سیاسی كوردی لەگەڵ گرفتە ڕیشەییەكانی عێراق و پێشهاتە سیاسییەكانی دەكەین.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure