ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كانى ناو ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی

22/07/2020

:: بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پاشخان

ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دوو ڕه‌وت له‌ناو حه‌شدی شه‌عبی، دابه‌شبوونێكى قووڵى دروستكردوه‌، ئه‌و دوو ڕه‌وته‌ش بریتین له‌هه‌ر یه‌ك له‌ ڕه‌وتى موهه‌ندس كه‌ په‌یڕه‌وى له‌ هێڵى ویلایه‌ت واته‌ ڕابه‌رى باڵا عه‌لى خامنه‌یی ده‌كات له‌ ئێران و ڕه‌وتى دووه‌میش له‌ تێكڕاى ئه‌و هێزانه‌ پێكهاتووه‌ كه‌ په‌یڕه‌وى له‌ عه‌لی سیستانى مه‌رجه‌عى باڵا ده‌كات له‌ نه‌جه‌ف. 
حه‌شدی شه‌عبی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر شیعه‌ ماڵ بووه‌، له‌ 67 هێزى شیعه‌، 43 هێزى سونه‌ و 9 هێزى ترى كه‌مه‌ ئاینی دروست بووه‌. ئه‌و67 هێزه‌، 44 هێزیان په‌یڕه‌وى له‌ هێڵى ویلایه‌ت واته‌ له‌ عه‌لى خامنه‌ئیی و 17 هێزیان په‌یڕه‌وى له‌ سیستانى و 6 هێزى دیكه‌شیان په‌یڕه‌وى له‌ مه‌رجه‌عی شیعیى دیكه‌ى ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌كه‌ن.
تێكڕاى ژماره‌ى هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی ده‌گاته‌ 164 هه‌زار كه‌س. له‌و ژماره‌یه‌ 110 هه‌زاریان شیعه‌ن و سونه‌كانیش ژماره‌یان ده‌گاته‌ 45 هه‌زار كه‌س و ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌مینه‌كان پێكى ده‌هێنن، ئه‌م هێزانه‌ش به‌پێى یاسای ژماره‌ 40 له‌ ساڵى 2016 ڕێكخراون و په‌یڕه‌وى له‌و فه‌رمانانه‌ى حكومه‌ت ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ساڵى 2019 ده‌ركراون كه‌ بریتین له‌ فه‌رمانه‌كانى 237، 288 و 331 . هه‌ر له‌ناو هێزه‌ شیعه‌كه‌ى ناو حه‌شدى شه‌عبی، 70 هه‌زاریان سه‌ر به‌ مه‌رجه‌عییه‌تن و 40 هه‌زاریشیان سه‌ر به‌ سه‌رایای سه‌لامن. 
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure