ئامانجە سیاسییەکانی ئێران لە عێراقی دوای ڕژێمی بەعس

27/07/2020

:: بێ نوسەر


ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی: تەحسین وسو عەبدوڵڵا


پوختە
لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧٩ ئێران وەک هیزێکی هەرێمی سیاسەتی دەرەوەی بەجۆرێک چووە نێو قۆناغێکی نوێ کە جیاوازتر بووە لە سەردەمی پێشووتر. لە دوای ساڵی ١٩٧٩ ئێران لەگەڵ دەوڵەتانی ڕۆژئاوا، بە تایبەت ئەمەریکا و بەشێک لە دەوڵەتانی ناوچەکە لە ناکۆکیدایە. لەم قۆناغەشدا یەکێک لەو دەوڵەتانەی لەگەڵ ئێران لەململانێی سەختدا بووە ڕژێمی بەعس بووە لە عێراق. بەڵام لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لەلایەن ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان لە ساڵی ٢٠٠٣ بەشێوەیەکی گشتی ئەو ناکۆکییە سەختە لەنێوان هەردوو دەوڵەت بەجۆرێک لەجۆرەکان کۆتاییان پێهات. دوورخستنەوەی ڕژێمی بەعس لە دەسەڵات لە ڕوانگەی سیاسەتی دەوڵەتی ئێرانەوە وەک هەنگاوێکی ئەرێنی لێکدەدرێتەوە.
ڕژێمی بەعس وەک هێزێکی نەیار و دوژمنی ئێران لەناوچەکە لە پاش ساڵی ٢٠٠٣ ڕژێمی دەسەڵاتدار لە عێراق بوو بە هاوپەیمانێکی نزیک لە تاران. ئەم دۆخەش لە ڕوانگەی ئێرانەوە جێگەی ڕەزامەندی بوو، چونکە ئیتر لە دووبارە بنیاتنانەوەی پێکهاتە و فۆڕمی دەوڵەتی عێراق ناتوانێ ببێتە ڕکابەری ئێران.
لەم چوارچێوەیەدا ئامانجی سەرەکی ئێران لەڕووی سیاسییەوە وەستانەوەیە لە بەرامبەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، دەرکردنی هێزە بیانییەکان لەسەرخاکی عێراق و لەپرۆسەی سیاسی عێراقیشدا مانەوەی وەک هێزێكی کاریگەر، لەهەمان کاتدا لەپێناو بەرزکردنەوەی پێگە و هەژموونی خۆی لەسەر ئاستی ناوچەکە عێراق وەک پردێک بەکاردێنێت.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure