ئێران و حكومەتی مستەفا كازمی؛ بژاردەی ناچاری

09/08/2020

:: ئه‌ژی ئازاد

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشەكی

لەپاش مشتومڕێكی چەند مانگە، دواجار مستەفا كازمی متمانەی پەرلەمانی عێراقی وەرگرت و سەرەڕای ناڕەزایەتی بەشیك لە هێزە شیعەكان، ئەركی سەرۆك وەزیرانی پێ سپێردرا. كۆماری ئیسامیی ئێران وەك لایەنێكی باڵادەست لە عێراق، هەر زوو ڕەزامەندی خۆی پێشاندا و لە كاردانەوەی فەڕمی ئەم وڵاتە و میدیا كاریگەرەكانی، وا دەركەوت كە ئێران خۆی بە براوەی ماراسۆنی هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق دەزانێت و ڕێگەی نەداوە سەرۆك وەزیرانێك لە دەرەوەی ویستی ئێران بسەپێنرێت. بەڵام ئایا بەڕاستی كازمی سەرۆك وەزیرانی جێ پەسەندی ئێرانە و لەسەر چ بنەمایەك ئێران ڕەزامەندی لەسەر ئەم بژاردەیە پێشانداوە؟ گرنگترین ئەو داواكاری و چاوەڕوانیانەی كە ئێران لە كازمی هەیەتی، چین؟ لەم توێژینەوەدا هەوڵ دراوە وڵامی ئەم پرسیارانە بدرێتەوە.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

 

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure