كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق؛ ئاڵنگارییه‌ قوڵ و ئاڵۆزه‌كان

24/08/2020

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی

هه‌ر له‌‌ یه‌كه‌م ڕۆژه‌كانى وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ ى، چه‌ ند په‌یامێكى سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمى ده‌ركه‌وت، لاى هه‌نندێك ئاماژه‌ى گه‌شبینین و لاى هه‌ندێكی تر گوماناوین، به‌ڵام خێرا هه‌ڵسوكه‌وتكردنى ناوبراو له‌گه‌ڵ هه‌ندێك فایل ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ئاینده‌دا بتوانێت تواناكانى له‌ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه‌ى حوكمه‌ته‌كانى پێشتر نه‌یانكردووه‌، به‌گه‌ڕبخات.
كازمى به‌ شێكه‌ له‌و سیستمه‌ سیاسییه‌ى كه‌ ئه‌مەریكا له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراقى ساڵى 2003 ئه‌نجامیدا، به‌ڵام سه‌ر به‌ هیچ قه‌واره‌یه‌كى سیاسى نییه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌سه‌ر به‌ ئیسلامى سیاسى شیعه‌ نه‌بێت، ته‌نها ئه‌یاد عه‌لاوى نه‌بێت كه‌ بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ و له‌ سه‌رده‌‌مى پۆل بریمه‌ر له‌‌ ساڵى 2004 دا نه‌بێت، كه‌ به‌‌ قۆناغى ڕاگوزارى حوكم له‌ عێراق داده‌نرێت.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure