موقتەدا سەدر؛ هاوپەیمانی ئێرانه لە عێراقدا؟

26/08/2020

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی:

بێ گومان موقتەدا سەدر یەكێك لە گرنگترین كارەكتەرەكانی سیاسەتی عێراق لە دوای ساڵی 2003 بووە. ئەو لەیەك كاتدا لە پێكهێنانی دەوڵەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق لە لایەك و خۆپێشاندان و چالاكییەكانی گرووپە چەكدارە شیعەكان لە لایەكی ترەوە چالاك بووە. موقتەدا سەدر كێیە و بەڕاستی چی دەوێت؟ ئاستی پەیوەندییەكانی موقتەدا سەدر لەگەڵ كۆماری ئیسامی ئێران چۆن بووە؟ سروشتی ئەم پەیوەندییانە چییە؟
موقتەدا سەدر كوڕی پێنجەمی سەیید محەمەد سەدر، لە كەسایەتییە بەناوبانگەكانی بنەماڵەی سەدرە. سەید محەمەد باقر سەدر و ئیمام موسا سەدر هەر دووكیان لەم بنەماڵەیە بوون و پەیوەندی ئامۆزایەتیان بە یەكەوە هەبووە. موقتەدا سەدر لە سەردەمی باوكیدا، خوێندكارێكی سەرەتایی حەوزەی نەجەف بوو و هێچ كاتێك ڕۆڵێكی بەرچاوی لە ڕێكخستنەكانی باوكیدا نەبووە.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure