شەبیحە له‌ سوریا: لایه‌نگری حکومەت، توندوتیژی بەکۆمەڵ

29/08/2020

:: بێ نوسەر

 

شەبیحە: گرووپە چەکدارەکانی لایه‌نگری حکومەت، توندوتیژی بەکۆمەڵ و جەمسەرگیری کۆمەڵایەتی لە حومس

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پوختە

لەماوەی ساڵێکدا، ڕاپەڕینەکەی سوریا لە مانگی ئازاری ٢٠١١ ەوە پەرەیسەند بۆ جەنگێکی ناوخۆیی، کە بە قۆناغ تەشەنەی سەند و لە ماوەی ٩ ساڵدا زیاتر لە نیو ملیۆن خەڵک کوژرا و نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکە ئاوارە بوون و ئابووری سوریا داڕووخا و تەواوی ناوچەکە و تەنانەت جیھانی بەرەو ناسەقامگیری برد.
جەنگی ناوخۆی سوریا وڵاتەکەی دابەشکرد بە سەر چوار بەشدا کە بەردەوام لە شەڕدا بوون لەگەڵ یەکتر و جار جار ئاگربەستی ناجێگیر لە نێوانیان دەبەسترا، لایەنەکانیش ئەمانە بوون: ڕژێمی ئەسەد، گرووپە یاخیبووە جیاوازەکان، کوردەکان و دەوڵەتی ئیسامی داعش. ڕژێمەکەی ئەسەد بەرپرس بوو لە زۆرێک لەو توندوتیژیانەی دژی ھاوڵاتیانی مەدەنی کراوە لە ڕووی چەندێتی و چۆنێتیەوە. بەکارھێنانی توندوتیژی بۆ دامرکانەوەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان زیاتر و زیاتر خوێناوی بوون لە ساڵانی یەکەمی پێکدادانەکان. ئامڕازی سەرەکی دەستی ڕژێمەکە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بریتی بوو لە بەکارھێنانی ھێزە میلیشیاکانی نزیک لە دەوڵەت، کە ڕژێمەکەی ئەسەد پڕچەکی کردبوون. لە ٢٠١٢ بەدواوە، ئەوان وردە وردە بەفەرمی بوون، یەکەم لە لیژنەکانی گەل (اللجان الشعبیە) و دواتر لە ھێزەکانی بەرگری نیشتمانی کۆکرانەوە. توندوتیژییەکانیان لە سوریا بەشێوەیەکی فراوان پەیوەندیی جەمسەرگیری تائیفی ھێنایە کایەوە لە سوریا، لەبەرئەوە شەبیحە بنەمایە بۆ تێگەیشتن لە ململانێ فراوانەکە.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure