كوردستان: هەرێمێكی خاوەن نەوت لە قەیراندا

07/09/2020

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پووختەیەك

هەرێمی كوردستانی عێراق لەم ساڵانەی دوایدا بەدەست خراپترین قەیرانی ئابوورییەوە دەناڵێنێت. هەروەها بەهۆی چوار ڕووداوای ترەوە زیانی زۆر گەورەی پێگەشتووە، ئەوانیش بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان، بلۆككردنی بەشێك لە پارەكانی هەرێم لە بانكەكانی لوبنان و ڕاگرتنی بەشە بوودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم لەلایەن حكومەتی بەغداوە. بۆیە لەئێستادا رەوشی دارایی هەرێمی كوردستان لە خراپترین باردایە و پیشەسازی نەوت و گازی ناوخۆیش بەتەواوی بەو قەیرانە كاریگەر بووە. 
لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان وەك ناوچەیەكی گرنگ دەبینرا بۆ سەرمایەگوزاری و دەمجكردنی كۆمپانیاكان لەرێگە پرۆسەی جۆراوجۆریی دارایی و ڕاكێشانی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بواری نەوت و كۆمپانیاكانی تری بواری دارایی، بەڵام ئێستا ئەو گرنگیەی لەدەستداوە. خەرجی - صرف (Capital expenditure) كۆمپانیاكە (ئەو پارەیەی بۆ بەدەستهێنان و هێشتنەوەی پشكی كۆمپانیاكان خەرج دەكرێت) بەشێوەیەكی بەرچاوە كەمكراوەتەوە – تەنانەت بۆ ئەم ساڵ پێشبینی دەكرێت بۆ ئاستی 40% بێتەخوارەوە. مامەڵەكانی دەمجكردنی كۆمپانیاكان و یەكخستنی پشكەكانیان كەمتر شتێكی چاوەڕوانكراوە لەبەرئەوەی مەترسییەكانی بازرگانیكردنی زۆر ڕوونە لە هەرێمەكە.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە



زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure