كێ هه‌رێمی كوردستان له‌ داڕووخانی ئابووری ده‌پارێزێت؟

22/09/2020

:: محه‌مه‌د حسێن

 

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی

قه‌یرانه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناو دابه‌زینی نرخی نه‌وت ته‌واوی مۆدێله ئابوورییه‌كه‌ی عێراق و هه رێمی كوردستانی توشی بنبه‌ست كردووه‌. به‌جۆرێك نه‌ توانای به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و نه‌ تا ئێستاش توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كاندا ڕابێت و به‌رده‌وام بێت له‌و شێوازه‌ی كه‌سه‌رچاوه‌كان و بازاڕو بژێوی خه‌ڵكی پێ ڕێكخستووه‌. ئه‌مه‌ش وایكرد پرسی چاكسازیكردن و گۆڕینی ئه‌م مۆدێله‌ ئابوورییه پێش هه‌موو كه‌س له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌ولێر و به‌غداوه بخرێنه‌ڕوو.  به‌ جۆرێك كه‌وا هه‌ست ده‌كرێت له‌ نێوان هه‌ردوو بژارده‌ی چاكسازی و داڕووخانی خۆبه خۆدا  (Free Fall) ناچارن یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن.
ئه‌م چاكسازییه‌، به‌هه‌موو ئاڵۆزی و گرفته كانییه‌وه‌، ده‌كرێت له‌چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدان و بوژاندنه‌و كه‌رتی تایبه‌تدا كورتبكرێته وه‌. به‌ڵام پرسیاری ئه‌وه‌ی كێ ئه‌م چاكسازیانه‌ ئه ئه‌نجام ده‌دات و چۆن و كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌م داڕووخانه ئابوورییه‌ ده‌پارێزرێت هێشتا بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه . 
ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ولێكه‌ بۆ گفتوگۆكردنی ده‌رفه‌ت و ئاڵنگارییه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی ئابووری له‌ كوردساندا له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌ ئێستادا ده‌ستیان پێكردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی پێدراوه‌ ئابووری و دارایی و سیاسییه‌كانی كوردستان ئاڵۆزی و زه‌حمه‌تی ئه‌م چاكسازییه‌ نیشان ده‌ده‌ن ، به‌ڵام مه‌حاڵ نییه‌ ئه‌گه‌ر ویست و ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێز هه‌بێت بۆ پشتگیریكردن و ئه‌نجامدانی.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure