حزبی سیاسی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی قه‌یران له هه‌رێمی كوردستان

28/10/2020

:: كارزان عومه‌ر عه‌لی

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی


له‌پاش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی عێراق و په‌سه‌ندكردنی له‌ئۆكتۆبه‌ری 2005 ، هه‌وڵه‌كان به‌ ئامانجی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌‌وه‌ ده‌ستیپێكرد، سه‌ره‌نجام ساڵی 2006 سه‌رله‌نوێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكه‌ێنرایه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی به‌ هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه‌ بۆ دوو زۆنی سه‌وزو زه‌رد دابه‌ش ببوو. به‌ڵام یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌كان بۆخۆی سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ده‌ستپێكی قه‌یرانی سیاسی و ئابووری به‌دواییه‌كدا.
له‌ ساڵی 2009 به‌ دواوه‌، دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك جوڵانه‌وه‌یه‌كی دژ به‌ سیاسه‌ته‌كانی هه‌ردوو پارته‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ بووه‌ هۆ‌ۆكاری سه‌‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دیكه‌، له‌ نمونه‌ی قه‌یرانی سیستمی سیاسی و شێوازی حوكمڕانی له‌ هه‌رێمی كوردستان تاكو گه‌یشته‌ قه‌یرانی داخستنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌، كه‌ خودی ئه‌م داخستنه‌ی ده‌رگای په‌رله‌مان و ڕێگری كردن له‌ سه‌رۆكه‌‌كه‌ی له‌ چوونه‌ شاری هه‌ولێر ده‌ره‌ئه‌ نجامی قه‌یرانێكی دیكه‌ بوو، ئه‌ویش قه‌یرانی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و بابه‌تی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان بوو. دوابه‌ دوای ئه‌م قه‌یرانانه‌ و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، جارێكی دیكه‌ قه‌یرانی بێ متمانه‌یی سیاسی له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌كی چڕتر سه‌ریه‌هه‌ڵدایه‌وه‌.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure