هۆکارەکانی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاڤای کوردستان و بێباکی ترامپ

05/12/2019

حەسەن کەریمی

پێشەکی
ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاڤای کوردستان) کە پارێزگاکانی حەسەکە و چەند بەشێکی پارێزگای ڕەقە، حەلەب و دێرەزوور دەگرێتەوە و نزیکەی یەک لەسەر چواری خاکی سوریایە و شوێنی نیشتەجێبوونی نەتەوە جیاجیاکانە، لەوانە کورد، عەرەب، تورکمان، ئاشووری و مەسیحییەکان. ئەم ناوچەیە بە هۆی هەبوونی سەرچاوەی دەوڵەمەند بە ئاوی پاک لە ڕیگەی ڕووباری فورات، هەروەها وزەی وەک نەوت و گاز، هەروەها بە هەبوونی زەوی بەپیتی کشتوکاڵی لە سوریا بەناوبانگە.
زۆربەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە کوردن، ئەو کوردانەی دوای ڕووخانی خەلافەتی عوسمانی لەلایەن داگیرکەرانەوە دابەشکران و خرانە سەر سوریا و دەوڵەتدارانی سوریاش نەک تەنیا زۆرێک لە کوردەکانیان پاکتاو کرد، بەڵکو ناسنامەیان نەدا بە ئەوانەشی کە مابوونەوە و تا ئەوەندی توانیان هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی کوردیان دا. بەڵام کوردەکانی ئەو پارچەیەی کوردستان لە دەیەی ١٩٦٠وە تا ئیستا نەک تەنیا هەوڵیان دا بۆ پاراستنی ناسنامەی خۆیان، بەڵکو زۆرێک لە فەرماندە و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیش لە کوردانی ڕۆژئاڤای کوردستانن. نمونەی بەرچاویش (باهۆز ئەرداڵە) کە ساڵانێکی زۆرە دەزگا سیخوڕییەکانی تورکیا سەریان لە چالاکییە گەریلاییەکانی سوڕماوە و بەرهەمی ئەو ساڵانەی لە چیاکانی قەندیک خەباتی کردووە، یەکینەکانی پاراستنی گەلە (یەپەگە) لە سوریا. ئەو هێزەی کە نەک تەنیا سەرکەوتوو بوو جیهان تووشی سەرسوڕمان بکات، بەڵکو بابەتی کوردی لە باشووری ڕۆژئاوای ئاسیاوە بە جیهانی کرد، چونکە تا بەر لە هێرشی داعش کەس نەیدەزانی (ڕۆژئاڤا) لە کوێیە؟ باهۆز ئەرداڵ کێیە؟ بەڵام دەرکەوتنی داعش لەگەڵ ئەو کارەساتانەی بەسەر ڕۆژئاڤای کوردستانی هێنا، بە دڵنیاییەوە پێویستە بوترێت، کە سەرچاوەی دەنگدانەوەی کوردستان لە جیهانی سیاسەت و کێبڕکێ جیۆپۆلەتیکییەکان بوو. ئێستا هەمووان لە ڕۆژئاواوە تا ڕۆژهەڵاتی جیهان دەزانن کوردەکان کێن و کوردستان لە کوێیە. لێرەدا دوو پرسیار جێی هەڵوەستە لەسەرکردنن: یەکەم، بۆچی ئەردۆگان ئەوەندە پێداگری دەکرد لەسەر هێرش کردنە سەر سوریا؟ دووەم، بۆچی ترامپ هاوشێوەی سەرۆک کۆمارەکانی پێشووی ئەمەریکا پشتی لە کوردەکان کرد و سێیەم خیانەتی لە مێژووی سیاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دژی کوردەکان ئەنجام دا؟

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure