تیرۆریزم و دانوستاندن: گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كاندا

19/06/2020

فه‌رهاد حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا

پێشه‌كی
شێوازی زۆر و جۆراوجۆر بۆ كۆتایهێنان به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان به‌رده‌سته‌ له‌وانه‌ش گرتنه‌به‌ری بژارده‌ی سه‌ربازی له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازییه‌وه،‌ كه‌ باوترین چاره‌سه‌ره‌ تائێستا به‌ڵام ئه‌گه‌ری دروستبوونی ململانێ و ناسه‌قامگیری دوورودرێژی لێده‌كرێت، دروستكردنی دابەشبوون و لێكترازان له‌ناو گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان، ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی به ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی‌ به‌شداریكردنی گرووپه‌كان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی. چه‌ند ڕێگایه‌كی تری هاوشێوه‌ی دابینكردنی هاوكاری ئابووری بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی دژی تیرۆر ده‌جه‌نگن، سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌بنه‌ په‌ناگه‌ی ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان، په‌شیمانكردنه‌وه‌ی گرووپ و سه‌ركرده‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی به‌ ئامانجگرتنیان، په‌ره‌پێدانی توانای هه‌واڵگری، سوودوه‌رگرتن له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان و دواجار دانوستان و دیا‌لۆگی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گرووپه‌كان له‌و هه‌نگاوانه‌ن كه‌ ده‌بنه ‌بژارده‌ی به‌رده‌م وڵاتان و سه‌ركرده‌كانیان. دیا‌لۆگ و دانوستان ئامڕازێكی به‌هێزی ستراتیجی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و چاره‌سه‌ركردنی ململانێكانه‌. یاخوود ئه‌شێت سه‌ركەو‌تنی گرووپه‌كان له‌ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ی بۆی دروستبوون شێوازێكی تری كۆتایهێنان بێت به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مه‌ش زۆرجار به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نی نه‌یارده‌بێت. پرۆسه‌ی دانوستان یه‌كێكه‌ له‌ ئامڕازه‌كانی چاره‌سه‌ری ململانێكان  له‌گه‌ڵ گرووپه‌ چه‌كدار و تیرۆریستییه‌كان، ته‌نانه‌ت به‌شێكه‌ له‌ ستراتیجی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر. ئه‌م بابه‌ته‌ دیراسه‌یه‌كی تیۆرییه‌ له‌مه‌ڕ گفتوگۆكردنی كۆتایهێنان به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی دانوستان و دیا‌لۆگ له‌ نێوان ده‌وڵه‌تان و گرووپه‌كان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌پرسێت بۆچی زۆرجار حكومه‌ت و وڵاتان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دیا‌لۆگ و دانوستان له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌؟ كۆسپه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی دانوستان وه‌ك بژارده‌یه‌كی سیاسی نێوان وڵاتان و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان چین؟ میكانیزمه‌كانی دانوستان له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان كامانه‌؟ پێوه‌ره‌كانی دیاریكردنی ئه‌ندازه‌ی سه‌ركه‌وتن یان شكستی دیا‌لۆگ له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان وابه‌سته‌ی چ گۆڕاوێكه‌؟ جیاوازی نێوان فۆڕمی گرووپه‌ تیرۆریسیه‌كان له‌ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی دانوستان چیه‌؟

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە


 

terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure