کورد و ناسیۆنالیزمی تورکی: لە تواندنەوەوە بۆ لەناوبردن

27/06/2020

د.نیاز نەجمەدین

پێشەکیی
بە درێژایی سەد ساڵی ڕابردوو، پرسی کورد لە سەنتەری ناسیۆنالیزمی تورکیدا بووە و نەیتوانیوە بە مەبەستی سڕینەوەی نەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات. بە درێژایی ئەم مێژووە، ناسیۆنالیزمی تورکی لە یەک بەرگدا خۆی نمایش نەکردووە. بەڵام لە هەموو بەرگەکانیدا پرۆژەی سڕینەوەی ئیتنیکەکانی تورکیا لە سەنتەری ئایدۆلۆجیای دەوڵەتدا بووە، وەک چۆن ناسیۆنالیزمی میللیش لە زۆر کات و شوێندا پشتیوانی کردووە.
بەبێ تێگەیشتن لە ململانێی ئەم دوو ناسیۆنالیزمە لە تورکیادا، بەبێ تێگەیشتن لە ناسیۆنالیزم وەک ئایدۆلۆجیای دەوڵەتی تورکیا کە تەنانەت سیاسەتی دەرەکیشی وێنە کردووە، بەشێکی نهێنی هێرش و داگیرکارییەکانی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردییەکان لە سوریا (ڕۆژئاڤا) ئاشکرا نابێت. ئەم خوێندنەوەیە هاوکات ئەوە دەردەخات کە تەنانەت هەرێمی کوردستانیش لە ژێر هەڕەشەی تورکیادایە. بە کۆمەکی چەند توێژینەوەیەک و لەڕووی مێژووییەوە، ئەم باسە هەوڵدەدات ئەوە ڕوونبکاتەوە کە چی وای کرد کورد بە دەردی ئەرمەنیی و مەسیحییە یۆنانییەکان نەچێت و تا ئەمڕۆ بمێنێتەوە و چۆن دەوڵەتی تورکیا لە پرۆسەی 'تواندنەوەی کورد لەناو تورکدا' گواستویەتییەوە بۆ کۆمەڵکوژیی و سڕینەوەی ئیتنیکیی؟
بڕگەی یەکەمی باسەکە ناساندنی ناسیۆنالیزمی کوردیی و گرفتەکانی. بڕگەی دووەم دەربارەی ناسیۆنالیزمی تورکییە.  لە چوار بڕگەی دواتردا، پرسی کورد و پەرچەکرداری ناسیۆنالیزمی تورکی لە سەردەمی جیاوازدا ڕوونکراوەتەوە. بڕگەی دواتر دەربارەی سیاسەتی دەرەکیی تورکیایە و دوا بڕگەش دەرەنجامەکانە.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure