پاڵنه‌ر و لێكه‌وته‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان

17/08/2020

فه‌رهاد حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا

پێشه‌كی

توركیا ئه‌زموونی زۆری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، ڕه‌نگه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاساوی جۆراوجۆری خستبێته‌ڕوو. به‌ر له‌ سه‌رهه‌ڵدانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بوونی سه‌ربازی و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان زیاتر خۆی له‌ ئۆپراسیۆنی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیا دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان خۆی ده‌بینییه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و داگیركردنی زۆربه‌ی ناوچه‌ سوننییه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان گۆڕانگاری له‌ بوونی سه‌ربازی و ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له‌ عێراق كرد. به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر پێشتر توركیا ناڕاسته‌وخۆ له‌ عێراق بوونی خۆی ده‌رخستبێت، ئه‌وا له‌ ئێستادا به‌هێز و ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنێت، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ڕابردوودا توركیا ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی ناوخۆیی و سیاسی بووبێته‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ئه‌وا ئێستا نه‌ك هه‌ر دژایه‌تی ناكرێت، به‌ڵكو قسه ‌له‌سه‌ر بوونی هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت له‌نێوان توركیا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆ خه‌رقكردنی سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م بابه‌ته‌ گفتوگۆی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی توركیا ده‌كات له‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێستادا و تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر پاڵنه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی و جیاوازی له‌ ئۆپۆراسیۆنه‌كانی پێشووی ئه‌و وڵاته‌.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure