شۆڕشی داھاتووی ئێران: ھەوڵی واشنتۆن بۆ گۆڕینی ڕژیم لە ئێران

03/09/2020

ئەریک ئەیدلمان و ڕه‌ی تاکیە

 

سەرچاوە: فۆرن ئەفيیەرس
وەرگێڕانی: بێستون حسێن عارف
گۆڕینی ڕژێم دەستەواژەیەکی ژەھراوییە لە واشنتۆن. ئەوە وێنەی جەنگی عێراق بە بیر دێنێتەوە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان گیرۆدەی ئەو زەلکاوە بوو کە خۆی دروستکەری بوو لە عێراق. ئەمە لەبەرئەوەیە کە ئەوانەی پشتگیری ئاڕاستەی زەبر و زەنگ لە دژی ئێران دەکەن بە شێوەیەکی ڕۆتینی تۆمەتبار دەکرێن بەوەی کە بە نھێنی پشتگیری لە گۆڕینی ڕژێمی ئێران دەکەن. لە بەرامبەردا تۆمەتبارکراوەکان ھەمیشە ئەوە ڕەتدەکەنەوە. ئەوان گۆڕینی ڕژێمیان ناوێت، بەڵکو سورن لەسەر ئەوەی دەیانەوێت تەنھا کە دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران ڕەفتارەکانی بگۆڕێت.
بەڵام ئەم جۆرە لە گۆڕانکاری ھەرگیز ڕوونادات، لەبەرئەوەی ڕژێمی ئێران تا ئێستا بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕییە و ھەرگیز لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان پێکنایەتەوە. لەبەر ئەم ھۆکارەیە کە گۆڕینی ڕژێم بیرۆکەیەکی ڕادیکاڵی، یان سەرەڕۆیانە نییە، بەڵکو کاریگەرترین و پراگماگترین ئامانجە بۆ سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەرامبەر ئێران، ئەمە تەنھا ئامانجە کە ئەگەرێکی گونجاوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکەی ئێران.
پشتگیری کردن لە گۆڕینی ڕژێم بە واتای بانگەشەی داگیرکردنی سەربازی ئێران نایەت، بەڵکو بە مانای ھاندانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ بەکارھێنانی ھەموو ئامڕازێکی بەردەست دێت بۆ لاوازکردنی دەوڵەتی ئایینی ئێران، لە ناویشیاندا یارمەتی نھێنی بۆ جوداخوازەکان. ویلایەتە یەکگرتووەکان ناتوانێت کۆماری ئیسلامی بڕوخێنێت، بەڵام دەتوانێت بەشداری بکات لەو بارودۆخەی کە ئەم لە ناوچوونە ڕەخساو دەکات. ڕژێمەکە لاوازترە لەوەی کە زۆرێک لە شرۆڤەکارە سیاسییەکانی ڕۆژئاوا ئاماژەی پێدەکەن، کەمپینی فشاری دەرەکی و مقاوەمەی ناوخۆی دەشێت ئەو ڕژێمە لە ناوبەرن. ئەم ساڵانەی دوایی شایەتی فراوانبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی جەماوەری بووە لە دژی ڕژێم. ئێرانییەکان تامەزۆری سەرکردایەتییەکی باشترن. پرسیارەکە کە بۆ واشنتۆن پێویستە نابێت ئەوە بێت ئاخۆ قایل دەبێت بە گۆڕینی ڕژێم، یان نا، بەڵکو چۆن یارمەتی خەڵکی ئێران دەدات بۆ بەدەستھێنانی.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure