بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك: عه‌شائیره‌كانی عێراق هێزێك له‌سه‌روی ده‌وڵه‌ته‌وه‌

19/09/2020

فه‌رهاد حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا

پێشه‌كی
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له‌ 2003 چه‌ك و سیلاح به‌شێوه‌یه‌كی بێ شومار له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كانی وڵات بڵاوبووه‌ته‌وه‌، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی عه‌شایر و قه‌بیله‌ و خێڵه‌ عه‌ره‌به‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ببنه‌ سوپایه‌كی بچووككراوه،‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی سیاسی  و كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌میشه‌ ململانێ سیاسی و مه‌زهه‌بی و تائیفییه‌كان له‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی به‌سه‌ر هێڵه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و كه‌لتورییه‌ جیاوازه‌كاندا دابه‌شبوون چه‌ك و ئه‌سلیحه‌ ئامرازێكی درێژه‌ پێدانی ئه‌و ململانێیانه‌یه‌ و له‌كوێدا گونجاو بێت ده‌بێته‌ میكانیزمی یه‌كلایی كردنه‌وه‌یان. عێراقیش وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی دابه‌شبوو به‌سه‌ر شووناس و ئه‌فیلیه‌شنی جیاوازدا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی چه‌كی سووك و قورسی تێدابڵاوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت. سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ش زۆر و جۆراوجۆرن هه‌روه‌ك ئامانجه‌كانی پشت بڵاوبوونه‌وه‌یان فره‌ ڕه‌هه‌نده‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامی بوونی چه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌ ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌ت پانتایی ناكۆكییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان به‌رفراوان ده‌كات و بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی قه‌واره‌گه‌لێكی به‌هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌به‌لی كه‌ ئاڵنگاری سیاسه‌ت و بڕیاره‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ خستنه‌ڕووی هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌ عێراق به‌تایبه‌ت پڕچه‌ككردن و ڕێگه‌دان به‌ مانه‌وه‌ی چه‌ك له‌ده‌ستی گرووپه‌ عه‌شایرییه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، هه‌روه‌ك گفتوگۆی ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و دیارده‌یه‌ش ده‌كات. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای تیشك خستنه‌سه‌ر ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی پشت بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك و سیلاح له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure