بە تایبەتکردنی جەنگ: گەڕانەوەی بەکرێگیراوانی سەربازی

15/10/2020

سين مەکفه‌یت

وەرگێڕانی: شاھۆ عەبدوڵڵا
بەکارھینانی بەکرێگیراو ڕۆژبەڕۆژ زیاتر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا وەکو کارێکی ئاسایی ناودەبرێت. بەکرێگیراوان گەڕاونەتەوە مەیدانەکە و دوورە کە مەیدانەکە چۆڵ بکەن و دووبارە پەراوێزبخرێنەوە. بەتایبەتکردنی شەڕانگێزی کارێکی ئاسایی بووە، نەک کارێکی دەگمەن. لە چوارسەد ساڵی ڕابردوودا پێچەوانەی ڕەوتی ئاسایی خۆی بووە. گەڕانەوەی بەکرێگیراوانی شەڕ بۆ مەیدانی سیاسەت و ھەڵکیرسانی شەڕ دەرئەنجامی گرنگ بەدوای خۆیدا دەھێنێت. ئەگەر بە پارە بتوانرێت ھێزی سەربازی بکڕدرێت، ئەوا کۆمپانیا گەورەکان و کەسانی زۆر دەوڵەمەند دەتوانن ببن بە زلھێزی نوێ. بەکرێگیراوی نوێش بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی بازاڕ ئامادە بکەن. بە پێی بنەماکانی شەڕ، ڕۆژبەڕۆژ ئامڕازەکانی شەڕ کوشندەتر دەبن.
چیرۆکێکی باوە، کە یەکێک لە زلھێزەکان سەرقاڵی جەنگ دەبێت لە سەرزەمینێکی دوورەدەست. لەوێدا ڕووبەڕووی بەرگرییەکی چاوەڕوان نەکراو دەبێتەوە، بەھۆی کێشەی سیاسی و سەربازییه‌وه‌ توانای پێویستی بۆ ڕووبەڕووبونەوە نییە، خاوەن ھێز بڕیاری بەکارھێنانی بەکرێگیراوان دەدات، تاوەکو بەو شێوەیە توانای جەنگیی زیاتر بکات. بەکارھێنانی بەکرێگیراوانی جەنگ لە کۆتاییدا ھەم بەسوود و ھەم بەزیانی خاوەن ھێز کۆتایی دێت. لەلایەک توانای پێویستی بۆ دەستەبەر دەکات بۆ بەردوامیدان بە شەڕەکە، لەلایەکی تر ھۆکار دەبێت بۆ کۆشتنی کەسانی مەدەنی، ئەمەش دەبێتە کێشە بۆ خاوەن ھێز و ڕەوایەتی جەنگەکەی دەخاتە ژێر پرسیارەوە. ھەرچەند سەرکەوتنی شەڕ  له‌گه‌ڵ بەکرێگیراواندا ئەستەمە, له‌گه‌ڵ ئەوەشدا زلھێزی چیرۆکەکەی ئێمە ناتوانێت ئەو جەنگە بەبێ بەکرێگیراو کۆتایی پێبھێنێت.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure