گوشارەکانی بەغداد و پووکانەوەی هەرێمی کوردستان

23/10/2020

ئارام وەڵەدبەگی- جێگر ئیبراهیم

پێشەکی
هاوکێشەی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان تادێت ئاڵۆزتر دەبێت، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەغدا لەبەرامبەر هەرێمی کوردستان ئاستی داواکارییەکانی بەرز دەکاتەوە و دەست بۆ هەندێك دۆسیە دەبات کە سەرکردایەتی کورد لەڕابردوودا ئامادە نەبوو دانووستانیشیان لەسەر بکات، هیچکات ئەو دۆسیانە لەلای سەرکردایەتی کورد بەشێك نەبوون لە ئەجێندای وتووێژەکان. کورد بەهۆی ئەوەی لە ژێر گوشاری داراییدایە ناچارە دەست لەهەندێك شت هەڵبگرێت، بەڵام ئاستی داواکارییەکانی بەغدا هەڵکشاوە بۆ داوای ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ و تەنانەت چاودێری کردنی خاڵە سنوورییەکان و بەشێکی بەرچاوی داهاتی نەوت.
 ئەم نووسینه لە دۆخی ئێستای پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر دەکۆڵێتەوە، دەپرسێت ئاخۆ هەرێمی کوردستان هیچ کارتێکی گوشاری بۆ سەر بەغدا پێیە وای لێ بکات ناچار بە پاشەکشێ بێت؟ یا لیستی کارتە ستراتیژییەکانی وەکو گەنجینە داراییەکەی بەتاڵە؟

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure