گەمارۆکانی چەک لە سەر ئێران: پرسە ناکۆکەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان

28/10/2020

بێستون حسین عارف

پێشەکی
کاتێک ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕێککەوتننامەی ناوەکی ئێرانیان لە ساڵی ٢٠١٥ واژۆ کرد، زۆرێک بە دەستپێکی کۆتایی ھاتنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران وەسفیان کرد. بەڵام ھاتنە سەرکاری دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمەریکا لە ٢٠١٧، ھەموو پێشبینییەکانی پێچەوانە کردەوە کاتێک بە شێوەیەکی تاک لایەنە لەو ڕێککەوتنە کشایەوە و سزاکانی سەر تارانی نوێکردەوە. بەڵام ڕێککەوتنە ناوەکییەکە لە نێوان ئێران و وڵاتانی تری بەشداربوو بە کارایی مایەوە  و ھەر بە پێی ئەو ڕێککەوتنە دوای پێنچ ساڵ  لە جێبەجێکردنی گەمارۆکانی چەکی تەقلیدی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، بڕیارە ھەڵبگیرێت. لەبەرئەوەی ماوەی چەند مانگێکە ویلایەتە یەکگرتووەکان کەمپینێکی فراوانی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی گەمارۆی چەک لە سەر ئێران درێژ بکرێتەوە. ئەمەریکا پێشوەختە لە ئەنجومەنی ئاسایش شکستی ھێناوە، ھەروەک لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٠، بڕیاری درێژکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران بە ١٣ دەنگ لە کۆی ١٥ دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ڕەتکرایەوە. شکستێکی لەم شێوەیە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وڵاتە ڕەنگە بەھیچ شێوەیەک نەتوانێت لە ڕێگەی ئەنجومەنی ئاسایشەوە گەمارۆکانی چەک لە سەر ئێران جارێکی تر درێژ بکاتەوە، لەبەرئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان چی تر ئەندامی ڕێککەوتننامەی ناوەکی ئێران نییە لە دوای کشانەوەی تاک لایەنەی لەو ڕێککەوتنە لە ساڵی ٢٠١٨. ئەم نووسینە دەیەوێت شیکارێکی گەمارۆ سەربازییەکانی سەر ئێران بکات و ھەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ درێژکردنەوەی ئەو ڕێککەوتننامەیە و ھەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە شرۆڤە بکات.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure