::
د. عومەر عەبدولعەزیز
(تیشكێك له‌سه‌ر كارى
هاوبه‌شیان‌و خزمه‌تى هه‌ردووكیان به پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌یان)
شاعیر‌و حه‌كیم‌و ڕۆژنامه‌نوس، حاجى ته‌وفیق به‌گى سلێمانه‌یى،
ناسراو به (پیره‌مێرد)، كوڕى حه‌مزه ئاغاى مه‌سره‌ف، له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عیدى باوكى شێخ
مه‌حمودى حه‌فید، چۆته ئه‌سته‌مبوڵ‌و بۆته میوانى خه‌لیفه‌ى عوسمانى. له‌وێوه سه‌فه‌رى
حه‌جى كردووه، كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ، بۆ ماوه‌ى 25 ساڵ له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
ساڵى 1899ز به فه‌رمانى سوڵتان عبدالحمید كراوه به ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئه‌سته‌مبوڵ‌و
له‌به‌ر لێهاتوویى‌و وریاییش له زۆربه‌ى ناوه‌نده‌كانى سه‌رده‌مى خۆیدا ده‌ركه‌وتووه،
بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ زاناى گه‌وره‌ى كوردستان، مامۆستا (سه‌عید نورسی)دا،
بۆته ئه‌ندامى چالاكى (كۆمه‌ڵه‌ى ته‌عاون‌و ته‌ره‌ققى كورد)و به خاوه‌ن ئیمتیاز‌و
به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆرگانى كۆمه‌ڵه‌كه‌ش - گۆڤارى (كورد)- هه‌ڵبژێرراوه. هه‌ر له ئه‌سته‌مبوڵ
كۆلیژى حقوقى ته‌واو كردووه‌و هاوسه‌رگیریى كردووه. له‌سه‌رێكى تره‌وه له‌گه‌ڵ (نورسی)دا
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى (كۆمه‌ڵه‌ى ئیتتحادى موحه‌ممه‌دى) بوون. بۆیه
له‌به‌ر چالاكیى‌و هه‌ڵوێستى به‌رهه‌ڵستكارانه‌یان هه‌ردووكیان ده‌سگیر كراون‌و پێكه‌وه‌ش
ئازادكراون. جگه له‌وه پیره‌مێرد ئه‌ندامى (كۆمه‌ڵه‌ى زانستیى كوردان)، (كۆمه‌ڵه‌ى
كوردستان)، (كۆمه‌ڵه‌ى سه‌ربه‌خۆیى كورد)و (كۆمه‌ڵه‌ى هێڤى)یش بووه.
زانا‌و نوسه‌رو بیرمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد‌و جیهانى ئیسلامیش،
به‌دیعوززه‌مان سه‌عید نورسى، هه‌ر له ته‌مه‌نى لاوییه‌تى‌و له 16 ساڵیدا، ساڵى
1892 نازناوى هه‌ڵكه‌وتووى سه‌رده‌م (بدیع الزمان)ى له‌لایه‌ن زانایانى ئه‌و كاته‌وه
پێ به‌خشراوه، ئه‌مه‌ش پاش گفت‌وگۆیه‌كى زانستیى كه له شارى (سعرت) له‌گه‌ڵى كراوه.
ساڵى 1907 چووه شارى ئه‌سته‌مبوڵ‌و ڕایگه‌یاند كه ئاماده‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌موو
پرسیاره‌كانى خه‌ڵكییه. هه‌مان ساڵ نامه‌یه‌كى نووسى بۆ سوڵتان عبد الحمیدو داواى
چاكسازیى كرد له كوردستان. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ئاشنا بوو به حاجى ته‌وفیق به‌گ كه
به (پیره‌مێرد) ناسراوه. ساڵى 1908 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له دۆستانى، كۆمه‌ڵه‌ى (یه‌كێتى
محه‌ممه‌دى)یان پێك هێناو هه‌مان ساڵ به‌بۆنه‌ى ڕوداوى (31ى مارت)ه‌وه له‌گه‌ڵ (پیره‌مێرد)و
ژماره‌یه‌كى تر له ڕوناكبیرانى كورد‌و تورك ده‌ستگیركران. نورسى له‌و چه‌ند ساڵه‌ى
ئه‌سته‌مبوڵدا چه‌ندین وتارى له گۆڤار‌و ڕۆژنامه كوردى‌و توركییه‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه،وه‌ك:
(كورد)و (وۆلقان)و (شه‌رقى كوردستان)و (سه‌ربه‌ستى)و (سبیل الرشاد)و.. هتد. له
ژیانیشیدا چه‌ندین جار دادگایى‌و زیندان كراوه‌و دوورخراوه‌ته‌وه. له 23/3/1960 پاش
ته‌مه‌نێكى موباره‌ك‌و خزمه‌تێكى زۆر‌و نوسینى ده‌یان كتێب‌و نامیلكه كۆچى دوایى كرد.
نورسى‌و پیره‌مێرد ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى
به‌ڕێوه‌بردنى (ئیتتیحادى محه‌ممه‌دى):
ئه‌ندامێتیی پیره‌مێردى شاعیر له (ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردن)ى
كۆمه‌ڵه‌ى (ئیتتیحادى محه‌ممه‌دى)دا، لاى زۆربه‌ى مێژوونوسان، یان پێى نه‌زانراوه،
یان فه‌رامۆش كراوه‌و به‌هه‌ند نه‌گیراوه. به‌ڵام باسی ئه‌ندامێتیی نورسی كراوه،
چونكه خۆی باسى كردووه. به‌نده كه ئێسته ئه‌م دێڕانه ده‌نووسم ده‌قى پێڕه‌وى
ناوخۆى (ئیتتیحادى محه‌ممه‌دى)م له‌به‌ر ده‌ستدایه كه ئه‌وكاته ناوى (نڤامنامه)یان
لێ ناوه‌و له ژماره‌ى (75)ى ڕۆژنامه‌ى (وولقان)ى زمانحاڵى كۆمه‌ڵه‌كه‌دا، له ساڵى
1909 بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كۆتاییه‌كه‌یدا ناوى (26) ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردن،
به ناوى (مجلس إداره) هاتووه، كه له زنجیره‌ى هه‌شته‌مدا ناوى مامۆستا نورسى به‌مجۆره
نوسراوه: (بدیع الزمان سعید كوردى ابن میرزا). له زنجیره‌ى (25)یشدا ناوى ته‌وفیق
به‌گ (پیره‌مێرد) به‌مجۆره هاتووه: (مدرسیندن توفیق أفندى).
هاوده‌نگیى‌و هاوهه‌ڵوێستیی نورسی‌و پیره‌مێرد له
هه‌ڵگرتنى خه‌مى نه‌ته‌وه‌و خاك‌و ئوممه‌تدا، واى لێ‌كردن كه هه‌ردووكیان پێكه‌وه
ببنه ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئیداره‌ى (ئیتتیحادى محه‌ممه‌دى)، كه له5/4/1909دا، له
كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوانى گۆڕه‌پانى به‌رده‌م مزگه‌وت‌و كڵێساى (ئه‌یاصۆفیا)ى شارى ئه‌سته‌مبوڵدا،
ڕاگه‌یه‌نراو نورسى وتارێكى گرنگى تێدا خوێنده‌وه‌و پشتیوانیى لێ كرد، كه خۆى له
ژیاننامه‌كه‌یدا به شانازییه‌وه باسى ئه‌و ڕۆژه‌و ئه‌و وتاره‌و ئه‌و ڕێكخراوه ده‌كا. كۆمه‌ڵه‌ى ناوبراو بۆ داكۆكى له ئیسلام‌و ده‌ستورو
به نیازى چاكسازیى له سه‌ڵته‌نه‌تى عوسمانی‌دا، دامه‌زرا. هه‌ندێ پێیان وایه كه
نورسى بۆ خۆى دامه‌زرێنه‌رى ڕێكخراوه‌ى (ئیتتیحادى محه‌ممه‌دى) بووه.
دامه‌زراندنى (كۆمه‌ڵه‌ى ته‌عاون‌و ته‌ره‌ققى
كورد) و ئه‌ندامێتیی نورسی‌و پیره‌مێرد
كاتێك له ژێر فشارى هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سوڵتان
عبد الحمیددا، شۆڕشى ده‌ستوریى له توركیا سه‌رى گرت، سوڵتان ناچاربوو كه سه‌ر له
نوێ له 23/7/1908 ده‌ستور ڕابگه‌یه‌نێ - كه به ڕاگه‌یاندنى دووه‌مى (مه‌شروته)
ناسراوه-و سیستمى حوكمڕانیى بكاته ده‌ستوریى.
بۆیه پاش ئه‌وه كرانه‌وه‌یه‌كى سیاسى گونجاو ڕووى دا‌و له‌و ساڵه‌دا كوردانى
دانیشتووى شارى ئه‌سته‌مبوڵ، ڕێكخراوێكیان به‌ناوى (كۆمه‌ڵه‌ى ته‌عاون‌و ته‌ره‌ققى
كورد) دامه‌زراندو (شێخ عبد القادر) ى شه‌مزینى بووه سه‌رۆكى.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیى نورسى له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌و
هه‌ندێ ڕێكخراوى تر، (ڕۆهات ئه‌لاكۆم) ده‌ڵێت: "له‌و ماوه‌یه‌دا كه (نورسی) له
ئه‌سته‌مبوڵ بوو، تێكه‌ڵییه‌كى كاریگه‌رى له‌گه‌ڵ (كۆمه‌ڵه‌ى ته‌عاون‌و ته‌ره‌ققى كورد)و
(كۆمه‌ڵه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌عاریفى كورد)و (كۆمه‌ڵه‌ى ته‌عالیى كوردستان)، هه‌بوو.
له لایه‌كى دیكه‌وه ساڵى 1920 بووه یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانى هه‌یڤى سه‌وز (یه‌شیل
ئاى)." له جێیه‌كى دی‌دا ده‌ڵێت:
"جێگرتنى سه‌عیدى كوردیی له نێو ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌م جه‌معییه‌ته‌دا
(مه‌به‌ستى كۆمه‌ڵه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌عاریفى كورده)، نیشانه‌ى هاوكاریی ئه‌و بووه...
كۆششه‌كانى سه‌عیدى كوردیی بۆ سه‌رهه‌ڵدانى جه‌ماوه‌ریی له دژى ده‌سه‌ڵاتى عه‌بدولحه‌مید
-به به‌شداریكردنى له‌و جه‌معییه‌ته‌دا- واتایه‌كى دیكه‌یان په‌یدا كرد."
به داخه‌وه له زۆربه‌ى ژیاننامه‌كانی مامۆستا نورسیدا،
باسى ئه‌م ئه‌ندامێتیی‌و جۆره چالاكییانه‌ى نه‌كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی
سه‌رچاوه كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و توركییه‌كانم خوێندۆته‌وه. بۆ خۆیشی وتارێكى له ژماره
شه‌شى ڕۆژنامه‌ى (كورد)دا نووسیوه‌و تیایدا ئاماژه به ڕۆڵى ئیسلام ده‌كات له بزافى
ڕزگاریخوازى كورددا‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه له كۆمه‌ڵه‌ى (ته‌عاون‌و ته‌ره‌ققى كورد) كه
په‌نابه‌رێته به‌ر سوودوه‌رگرتن له شه‌ریعه‌تى ئیسلام بۆ ڕێكخستنى سه‌رله‌نوێى كۆمه‌ڵه.
پیره‌مێرد خاوه‌ن ئیمتیاز‌و به‌ڕێوه‌به‌رى گۆڤارى
(كورد):
ڕێكخراوى ناوبراو بڕیارى دا كه ڕۆژنامه‌یه‌ك ده‌ربكات
به ناوى (كورد)، (پیره‌مێرد)یشیان به هه‌ڵبژاردن وه‌ك خاوه‌ن ئیمتیاز‌و به‌ڕێوه‌به‌ری
ڕۆژنامه‌كه ده‌ستنیشان كرد، كه به هه‌ردوو زمانی كوردی‌و توركی له ئه‌سته‌مبوڵ
ده‌رده‌چوو. جگه له‌وه‌ش یه‌كێك له ده ئه‌ندامی یه‌كه‌می دامه‌زرێنه‌رانی بووه،
وه‌ك پێشتر باسمان كرد. له‌و كاته‌دا نورسى له ئه‌سته‌مبوڵ ده‌ژیا، له‌گه‌ڵ پیره‌مێرد
هه‌ردووكیان له خه‌مى ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كانى میلله‌ته‌كه‌یاندا بوون، بۆیه هه‌ردوولایان
بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه‌ى زمانحاڵى كۆمه‌ڵه‌ى (ته‌عاون‌و ته‌ره‌ققى كورد) -واته
ڕۆژنامه‌ى (كورد)- هاوكاری یه‌كتربوون‌و براده‌رییان زۆر گه‌رم‌و گوڕ بوو.
دژایه‌تى (ئیتتیحادو ته‌ره‌ققى) تور‌كان بۆ
(ته‌عاون‌و ته‌ره‌ققى كورد):
كاتێ سه‌رانى (ئیتیحاد‌و ته‌ره‌ققى) ده‌سه‌ڵاتیان كه‌وته
ده‌ست، له‌به‌ر دژایه‌تییان بۆ ئیسلام‌و ئه‌و ده‌مارگیرییه توركچییه‌تیه‌ش كه هه‌یانبوو،
ده‌ستیان كرد به سنورداركردنى ئازادییه‌كان به گشتى‌و چالاكى كه‌سایه‌تییه كورده‌كان
به تایبه‌تى، بۆیه كه‌وتنه دژایه‌تى كۆمه‌ڵه‌ى (ته‌عاون‌و ته‌ره‌ققى كورد)و ڕۆژنامه‌كه‌یان،
چ له‌به‌ر پشتگیرى كردنیان له ئیسلام، وه‌ك ئاینى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان، چ له‌به‌ر
داكۆكیكردنیان له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان.
سه‌ره‌تاى یه‌كترناسینى پیره‌مێردو سه‌عید نورسى:
وتارێكى پیره‌مێرد، سه‌ره‌داوى زانیاری به‌سوودمان
ده‌داتێ، له‌سه‌ر یه‌كترناسینى یه‌كه‌مجاریان‌و سه‌ره‌تاى ئاشنابوونی نورسى‌و پیره‌مێرد
به‌یه‌كتر. وا دیاره له ئه‌سته‌مبوڵ قاوه‌خانه‌یه‌كى خوێندنه‌وه‌ى ڕۆژنامه تایبه‌ت
به كورده‌كان هه‌بووه به‌ناوى (قیرائه‌تخانه‌ى دیاربه‌كر)، پیره‌مێرد ڕۆژێك له ڕۆژنامه‌كاندا
ئه‌و هه‌واڵه‌ى بیستووه، كه مه‌لا سه‌عیدى نورسى ڕایگه‌یاندووه: "ئاماده‌یه
له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا، وه‌ڵامى هه‌موو پرسیارێك بداته‌وه". له‌و هه‌واڵه‌وه
پیره‌مێرد خولیاى ناسینى نورسى ده‌كه‌وێته سه‌رى‌و ده‌بنه هاوڕێ‌و هاوكارى چه‌ندین
ساڵه‌ى یه‌كتر.
دواتریش پیره‌مێرد پاش دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌سته‌مبوڵ‌و
گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سلێمانى، سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕینى ده‌یان ساڵ، وه‌ك وه‌فاو پێزانینێك
بۆ ئه‌و دۆستایه‌تییه خاوێنه، له چه‌ندین جێى ڕۆژنامه نایابه‌كه‌یدا (ڕۆژنامه‌ى
ژین) كه له سلێمانى ده‌رى ده‌كرد، باسى سه‌عید نورسى ده‌كات‌و هه‌ندێ له بیره‌وه‌رییه
هاوبه‌شه‌كانیان‌و ناوبه‌ناو به‌شێَ له هه‌ڵوێست‌و وته به نرخه‌كانى ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه به‌شێكن له‌و هه‌وڵانه‌ى پیره‌مێردى ڕه‌حمه‌تیى بۆ زیندوڕاگرتنى
یادى مامۆستا نورسى:
1-وتارى: (ته‌ئریخ‌و ئه‌شخاص، به‌دیعوززه‌مانى كوردیى):
پیره‌مێرد له‌ژێر ئه‌و ناونیشانه‌دا ده‌ڵێت:
"له ئه‌سته‌مبوڵ بووم، ئاموشۆى (قیرائه‌تخانه‌ى دیار
به‌كر) م ئه‌كرد. زۆرتر كورده‌كان له‌وێ داده‌نیشتن. ڕۆژێكیان له غه‌زه‌ته‌دا خوێندمه‌وه
كه: "له (وان)ه‌وه مه‌لا سه‌عید ناوێك هاتووه له‌قه‌بى (به‌دیعوززه‌مانى
كوردی)یه، له (مه‌دره‌سه‌ى فاتیح) داده‌نیشێ. تا حه‌وت ڕۆژ هه‌ركه‌س ئاره‌زوو بكا
له عیلمدا هه‌رچى لێ بپرسێت، جوابى ئه‌داته‌وه." ئه‌م ئیعلانه بوو به جونبوشێك
به ژن‌و به‌پیاوه‌وه هه‌رچى هه‌ڵده‌ستا ڕووى ئه‌كرده فاتیح. نیوه‌یان بۆ پرسیار‌و
نیوه‌یان بۆ سه‌یر، ئه‌چوون. هێجگار ئه‌وانه‌ى كه ئه‌چوون عه‌جائیبیان له‌وه ئه‌ما،
كوردێكى هه‌ڕه‌تى كوڕێنى، به شاڵ‌و شه‌پك، چۆغه‌و ڕانك‌و پشتێنێكى چیت، دوو سێ جامه‌دانه‌و
شه‌ده‌ى گوڵنكه‌دار به‌سه‌ره‌وه‌و قه‌مه‌یێك به‌لاقه‌ده‌وه‌و سمێڵ بادراوو ڕیشى هه‌ڵپاچراو،
لافى مه‌لایه‌تى لێ ئه‌دا.
ڕه‌فیقێكم بوو یادى به‌خێر، (خه‌لیل خه‌یاڵى) زۆر خوێنده‌وارو
به‌ویقارو به ئاپار، هه‌میشه به‌یه‌كه‌وه بووین! پێى گوتم: ئاغا، مه‌لا سه‌عیدى
به‌دیعوززه‌مان هاتووه، هێشتا تۆ نه‌چووى بیبینى؟ وتم: كاكه، من‌و مه‌لایان نه‌وتووه.
وتى: ئاخر ئه‌ویش وه‌ك تۆ له مه‌لایان بێزاره. ته‌عریفى وا بۆ كردم ده‌ستبه‌جێ
وتم: هه‌سته با بڕۆین. وتى: باشه، وا ئێواره‌یه، دره‌نگه ئێستا كه‌سى له ده‌ور
نه‌مابێ.. كه چووین، له‌دوور ئێمه‌ى به‌چاو كرد. هه‌ستا هات به پیرمانه‌وه، به
(خه‌یاڵى به‌گ)ى گوت: یاخوا به‌خێر بێى. دیارییه‌كى قنجت بۆ هێناوم. باوه‌ڕم ئه‌وه‌یه
ئه‌مه (سلێمانیه‌لى تۆفیق به‌گ)ه!{ناوى پیره‌مێرده}. (خه‌یاڵی)ش وتى: سه‌ییدى!
به‌چت زانى هه‌وه؟ وتى: دڵم خه‌به‌رى دامێ. هه‌ویش نه‌بێ، به‌و نیه‌ته ده‌ست ئه‌كه‌مه
ملى. ده‌ستى ڕاستى به‌سه‌ر شانمدا هێنا، خستییه پشت شانمه‌وه، وتى: موصافه‌حه‌ى
كوردان وه‌سانه.
دانیشتین. له‌پاش گفتوگۆیه‌ك، بووینه ئاشنا. درێژه‌ى
پێ نه‌ده‌ین، دوایى ئه‌ویان برده مابه‌ین، ئه‌همییه‌تێكیان پێداو مه‌عاشیان بۆ ته‌خصیص
كرد. نه‌یویست‌و هه‌ندێ قسه‌ى ناشیرینى كردبوو، وتبووى: من بۆ سواڵى مه‌عاش نه‌هاتووم،
بۆ چاره‌ى میلله‌ته‌كه‌م هاتووم، مه‌عاریفیان نیه‌و پادشایش زه‌كاتى زه‌مانى سه‌ڵته‌نه‌تى
خۆى وه‌ك (عمر عبد العزیز) صه‌رف كا. ئه‌وانیش ناردیانه (تیمارخانه) و مودیرى تیمارخانه‌كه
گفتوگۆى له‌گه‌ڵ كردبوو، تێگه‌یشتبوو، ئیستیعفاى كردبوو، وتبووى: ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه
شێت بێ، كێ عاقڵه..؟!
ئیتر مه‌لا سه‌عید كه‌وته گێچه‌ڵه‌وه، حه‌پس كرا‌و
به‌ربوو. له ژێر موراقه‌به‌دا بوو تا (مه‌شروتیه‌ت) فریاى كه‌وت. چه‌ند نوتقى دا‌و
چه‌ند مه‌قاله‌ى له غه‌زه‌ته‌دا نووسى. درۆ ناكه‌م، مه‌قاله‌ى غه‌زه‌ته‌كانى، من بۆم
ئه‌نوسییه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ڵه‌ن خه‌ته‌كه‌ى نه‌ده‌خوێنرایه‌وه، دووهه‌م توركى ته‌واو نه‌ده‌زانى، تا له دواییدا
فێربوو. ئه‌نجا ئیلتحاقى (جه‌معییه‌ى كوردانى)
كرد، عوزوى فه‌ععال بوو. له‌وێشدا دوو كه‌سى خۆمان‌و یه‌كێكى كه‌ركوك، دڵى
(سه‌ید عبد القادر) یان لێ ئێشان، به‌ڵام (دار الحكمه الإسلامیه) بردیانه مه‌جلیسى خۆیانه‌وه، جوابى سوئالى ڕاهیبه
ئینگلیزه‌كانیان پێ دایه‌وه. پێنج هه‌زار قرۆشیان دایێ، ئه‌ویشى نه‌ویست، به‌خۆڕایی
ئه‌و ئه‌سه‌ره نایابه، كه ئیسكاتى ڕه‌هبانه‌كانى ئینگلیزى پێ كرا، به عه‌ره‌بى
بۆى نووسییه‌وه. له‌شه‌ڕى یۆنان‌دا، چوو له كوردستانه‌وه له‌شكرێكى زۆرى كوردى پێش
خۆى دا، به ده هه‌زار كه‌سه‌وه ئیلتیحاقی قیواى میللییه‌ى كرد، منیشى به‌زۆر له‌گه‌ڵ
خۆى برد، تا یۆنان شكا.
دوایى له خصوصى دیانه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ (ئه‌تاتورك)
ده‌مه‌قاڵیان بوو، ته‌ركى دونیاى كرد. چووه سه‌ر شاخى یوشه‌ع پێغه‌مه‌به‌ر، چل شه‌و
ڕیازه‌تى كێشا. ئاخرى من دۆزیمه‌وه، به فێڵ بردم بۆ (ئه‌رزڕۆم)، لاى خالید به‌گ ڕه‌ئیسى
(پوره)ى كوردستان، له‌وێش ئیشتراكى (قۆمیته)ى نه‌كرد. مایه‌وه خالید به‌گ‌و سه‌ید
عبد القادرو ئه‌و گه‌له ناودارانه‌ى كورده به‌دارا كران‌و ئه‌ویشیان نه‌فى كرد له
(بوردور). چوار ساڵ له‌مه‌وپێش كه چوومه مه‌عره‌زى (ئیزمیر)، به خزمه‌تى گه‌یشتم،
ئیتر فه‌رامۆشیم كردبوو. نه‌و، نه‌و، به خودایێ كه من‌و ئه‌وى به‌یه‌ك ناسیوه، تا
ده‌مرم فه‌رامۆشى ناكه‌م‌و به‌یه‌كه‌وه‌یش ده‌مرین.. جا پێرێ ئیواره له ماڵى جه‌میلى
خوشكه‌زام بووم، بێ نه‌شئه بووم، وتم: كتێبێكى توركیم بده‌رێ، وه‌ختی پێ ڕابوێرم.
هه‌روا كتێبێكى شڕى بۆ هینام، كه له وه‌قتى خۆیدا نوسیویه‌ته‌وه‌و "مصگو"یش
له ژێریدا نووسیویه: "كورد‌و كوردستان بویله پارلاق ناحیه له‌رن افتخارو تعالى
ایدییور." ئه‌و زاته ئه‌ستێره‌یه‌كى گه‌شى ئاسمانى میلله‌تى كورده، ئه‌مه‌وێ
به‌ره به‌ره ئاساره‌كانى ته‌رجه‌مه بكه‌م‌و له (ژین)دا بینووسم. له‌سه‌ر خوا."
2-به‌سه‌رهاتێكى دانسقه‌ى (نورسى)و (پیره‌مێرد) له زینداندا:
به پێى پارچه شیعرێكى ناسكى خودى پیره‌مێرد- كه
لێره‌دا ده‌ینووسمه‌وه -وا دیاره شه‌وێك له شه‌وه‌كانى زینداندا، كه هه‌ردووكیان
-پیره‌مێردو نورسى- به خه‌فه‌تى ئاین‌و خاك‌و خه‌ڵكه‌وه خه‌ویان لێ كه‌وتووه، (كاك
ئه‌حمه‌دى شێخ)ى سلێمانى، چۆته خه‌وى سه‌عید نورسى‌و مژده‌ى داوه‌تێ كه: ئێوه نامرن‌و
ئه‌مێنن‌و ئازاد ده‌كرێن، داواشى لێ ده‌كات كه ئه‌و هه‌واڵه بدات به پیره‌مێردى
هاوڕێى زیندانى..!
به دڵنیاییه‌وه پیره‌مێرد - به حوكمى ئه‌وه‌ى گه‌وره‌بووى
شارى سلێمانییه، كه مه‌ڵبه‌ندى كاك ئه‌حمه‌دى شێخه- جارانى تر - له زیندان بووبێ،
یان له ده‌ره‌وه‌ى زیندان- باسى كاك ئه‌حمه‌دى شێخى بۆ سه‌عید نورسى كردوه‌و گه‌وره‌یى‌و
خواناسى‌و خه‌مخۆرییه‌كانى بۆ گوتووه، بۆیه نورسی خه‌وى پێوه بینیوه.
پیره‌مێرد له پێشه‌كى كتێبى (مه‌ناقیبى كاك ئه‌حمه‌د)دا
- كه عه‌زیز ئه‌فه‌ندى وه‌سمان پاشا، ناسراو به خواجه ئه‌فه‌ندى له وه‌صفى كاك
ئه‌حمه‌دى شێخدا، له ساڵانى سییه‌كاندا به زمانى فارسى نوسیویه‌تى‌و پیره‌مێرد وه‌ریگێڕاوه‌ته
سه‌ر كوردى- ئه‌م باسه‌ى نورسى ده‌كاو ده‌ڵێ: "له ئه‌سته‌مبوڵ له زه‌مانى ئیحتیلالدا
- مه‌به‌ستى سه‌رده‌مى كوده‌تاى ئیتتیحادییه‌كانه -له‌گه‌ڵ مه‌لا سه‌عیدى مه‌شهور
به بدیع الزمان نه‌وڕه‌سى، له زیندانى بلوكى به‌كرئاغادا حه‌بس بووین... ئه‌یانویست
هه‌ڵمانواسن‌و پێشیان وتین. له بێهۆشیدا بووم‌و هه‌ریه‌كه‌مان به‌جیا له ئۆده‌یه‌كدا
بووین‌و نۆبه‌تچیشمان له‌به‌ر ده‌رگا بوو. مه‌لا سه‌عید هات، فه‌رموى: مه‌ترسه نامانكوژن.
كاك ئه‌حمه‌د (ى شێخ) هات (واته: له خه‌ومدا)، مژده‌ى دامێ. ڕاستى فه‌رموو، به‌یانى
عه‌فو كراین."
له ژماره‌یه‌كى تر‌ى (ژین)دا، ده‌ڵێ:
"له سه‌وره‌و قۆمیته‌ى (ئه‌رزڕۆم)ى كورداندا، له‌گه‌ڵ (خالید به‌گ)و (یوسف چیا‌و)و
دكتۆر كه‌مالدا، له خزمه‌ت مه‌لا سه‌عیدى (بدیع الزمان)دا، ڕه‌نجم ئه‌داو ئیداره‌ى
عورفیى له ئه‌سته‌مبوڵ به ئیعدام مه‌حكومى كردم." له ژماره‌یه‌كى تر‌ى (ژین)دا شوێنى زیندانه‌كه
دیارى ده‌كاو ده‌ڵێ: "له زیندانى ژێرزه‌مینى (بلوكى به‌كر ئاغا) له ئه‌سته‌مبول
گیرابووم، بیمى خنكاندم هه‌بوو."
به‌هه‌رحاڵ، دواتر، پاش زیاتر له 30 ساڵ، پیره‌مێردى
ڕه‌حمه‌تى ئه‌م یادگاریی‌و بیره‌وه‌رییه به‌چێژه له كۆپله شیعرێكیدا له سلێمانى
به زیندوویى ده‌هێڵێته‌وه‌و له ژماره 883ى ڕۆژنامه‌ى (ژین)دا، له ساڵى 1941دا، له‌ژێر سه‌ردێڕى (نه‌ڕه‌ى دێوانه) بڵاوى ده‌كاته‌وه‌و
ده‌ڵێ:
كاك ئه‌حمه‌ده‌كه‌ى خۆشه‌ویستى خوا! زۆركه‌س له‌سایه‌ى تۆوه نان ئه‌خوا
له‌وانه زیاتر من تۆم خۆش ئه‌وێ هه‌ر تۆى سه‌ربه‌رزى قه‌ومه‌كه‌ت ئه‌وێ
كه له زیندانیان تێك خزاندبووین سێداره‌یان بۆ داچه‌قاندبووین
تۆ چوبوویته لاى (به‌دیعوززه‌مان) مژده‌ت دابوویێ به ژیان‌و مان
فه‌رموبووت: ئێوه نامرن، ئه‌مێنن تا سه‌ر ئازادیى گه‌لتان ئه‌سێنن
خۆ من باوه‌ڕم به‌وه كردووه به‌وه‌صیه‌ت ناوى ئێوه‌م بردووه
به‌ڵام وا ئه‌مرم به‌و ئاواته‌وه بشمرم گۆڕم ده‌نگ ئه‌داته‌وه
جارێكى تریش له ژماره‌یه‌كى (ژین)ى ساڵى 1944دا باسى
ئه‌و خه‌وو هه‌واڵه‌ى نورسى ده‌گێڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان وه‌ك نمونه‌ى یه‌كێك
له كه‌رامه‌ته‌كانى نورسى ده‌یوروژێنێ، گوایه وا ده‌رده‌خا له كاتى منداڵی‌دا شتى
زۆرى بیستووه به ناوى كه‌رامه‌ته‌وه، كاتێكیش چۆته ئه‌سته‌مبوڵ پێكه‌نینى به‌خۆى
هاتووه كه چۆن كاتى خۆى بڕواى به‌وه كردووه كه قاپقاپ له به‌غدا بهاوێژرى، له
هیندستان سه‌ر بپه‌ڕێنێ! پیره‌مێرد ده‌یه‌وێ بڵێ: نه ئه‌و ساده‌یى‌و خۆشباوه‌ڕییه‌ى
سه‌رده‌مى منداڵیى ته‌واو بوو، نه ئه‌وه‌ش كه به ڕه‌هایى هه‌موو شتێك ئینكار بكرێت.
بۆیه حاڵه‌تێكى مامناوه‌دیى پێ ڕاستتره‌و وا ده‌رده‌خا كه كاك ئه‌حمه‌دى شێخ خاوه‌نى
كه‌رامات بووه. بۆیه ده‌ڵێت: "تا له دواییدا به خزمه‌ت مه‌لا سه‌عیدى به‌دیعوززه‌مان
گه‌یشتم، له‌كاتى ئیعدامدا مه‌لا سه‌عید هات، فه‌رمووى: ناشێ بتانخنكێنن‌و ڕاستیشى
كرد. ڕسگار بووین. ئه‌نجا به‌و كه‌رامه‌ته‌ى كاك ئه‌حمه‌ده هاتمه‌وه سه‌ر ڕێى پێشوو.
من خۆم كه‌راماتى كاك ئه‌حمه‌دم دیبوو."
3-وتارى (ترس‌و واهیمه):
پیره‌مێردى شاعیر، له‌ژێر ئه‌و ناونیشانه‌شدا ئه‌م
بابه‌ته‌ى خواره‌وه‌ى نوسیوه، كه تێیدا ئاماژه به ئازایه‌تیى‌و نه‌به‌ردییه‌كانى
نورسى‌و شوێنكه‌وتووانى ده‌كات:
"... وڵاخى ڕه‌سه‌ن هونه‌ری له درێژیى‌و سه‌ڵه‌فدا ده‌رده‌كه‌وێ.
به‌ڵێ: ئه‌گه‌ر توركیا له‌ناوا نه‌بێ له‌ملاوه ترسمان ڕێ ده‌كه‌وێ. به‌ڵام من خۆم
په‌روه‌رده‌ى ناو توركم‌و له شه‌ڕى یۆنان‌دا بووم. سێصه‌د هه‌زار جه‌نگاوه‌رى یۆنان
به زه‌خیره‌و موهیمماتی ته‌واوه‌وه‌و به جل‌وبه‌رگی تازه‌و ئه‌سله‌حه‌ى مومتازه‌وه
هاتنه سه‌ریان، گاپوڕى ژنانی ئه‌نادۆڵى له قۆمانده‌ى (قه‌ره ئایشه‌ى بیكباشی) و(صاڕى
ئامینه)دا به‌ره‌نگاریان بوون... خوا ئه‌یزانێ درۆى تیا نیه، ئه‌و لاوانه‌ى كه
(مه‌لا سه‌عیدى به‌دیعوززه‌مان) له كوردستانه‌وه هێنابوونی، وه‌ك كارئاسك گومه‌ته‌یان
ئه‌به‌ست‌و وه‌ك سوێسكه هه‌ڵده‌قوڵین، هێشوویان له پشت ژنه توركه‌كانه‌وه نه‌ده‌كرد.
ئه‌و ئافره‌ته نازه‌نینانه خۆیان له شه‌ڵوارو چاكه‌ت هه‌ڵكێشابوو لووله تفه‌نگیان
ئه‌گرت‌و به گوڵبانگی (الله اكبر)ه‌وه هوجومیان ئه‌كرد. من خۆم له غیره‌تی ئه‌وان
جۆشی گریانم ئه‌هات.
جا ئه‌و میلله‌ته چۆن له شه‌ڕدا ئه‌شكێن‌و تورك كه
خۆى نایه پێناوى ئه‌ڵمانه‌وه، ئه‌وان به چ ڕووێكه‌وه ڕوبه‌ڕوویان ئه‌وه‌ستن؟ له‌به‌ر
ئه‌وه- خوا یار بێ- هیچ ترس‌و ده‌غده‌غه‌یێكیان نابێ‌و ئه‌م جه‌ژنه‌یش به خۆشی ئه‌به‌ینه
سه‌ر. هه‌رچی گوێ له‌م پیره دنیادیده ئه‌كا، نه‌ترسێ، نه‌ترسێ."
4-وتارى (زهكاو حافظه):
هه‌روه‌ها پیره‌مێرد، له‌ژێر ناونیشانى (زهكاو حافیزه)دا
بابه‌تێكى تایبه‌ت كردووه به باسى زیره‌كیى‌و بیرتیژیى نائاسایى مامۆستا (سه‌عید
نورسی)یه‌و به‌راوردێك ده‌كات له نێوان زیره‌كى نورسى‌و مامۆستا شێخ (محه‌ممه‌دى خاڵ)دا..
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
"به تێگه‌یشتن‌و به‌راوردی خۆم، وایده‌زانم ئه‌و كه‌سانه‌ى
كه له خوێنده‌واریدا ناو ده‌رئه‌كه‌ن‌و هونه‌ر ده‌نوێنن، به دوو چشته: یه‌كێكیان:
زیره‌كییه، كه گه‌وهه‌ری سروشتیان ئه‌مه‌نده تیژ‌و به ڕشته‌ى هه‌رچی هاته پێش،
ئه‌یقڵیشێته‌وه، پێستى لێ فڕێ ئه‌داو له مه‌غزه‌كه‌ى ئه‌كا. دووه‌میان له‌وه به‌كارتر:
یادداشت‌و قووه‌ى حافیزه‌یه.
(مه‌لا
سه‌عیدی به‌دیعوززه‌مان)ی مه‌شهور، خوا بیهێڵێ، ئه‌یگوت: من له خوێندن، خۆم بینیم، كه‌لله‌م له ڕاستى مێشكم هه‌زار ڕه‌فه‌ى
كون كون‌و شاى هه‌نگی هه‌یه. هه‌رچی ئه‌یخوێنم‌و بۆم پوخت ئه‌بێ، له‌و ڕه‌فانه‌دا
جێگیر ئه‌بێ. وه‌ك عه‌تارێكی ماهیر كه داواى ده‌رمانێكیان لێ كرد، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستى
پڕ ڕادێڵێ‌و ئه‌یدا به‌ده‌سته‌وه. منیش ئه‌و مادده‌یه‌ى كه له مێشكمدا، یه‌عنی له
حوجه‌یراتی ده‌ماغییه‌دا، دامناوه، ئه‌یده‌م به زبانم، ئه‌ویش به‌ڕێ‌وجێ ئه‌یگێڕێته‌وه (!).
باوه‌ڕم كرد كه (مه‌لا سه‌عید) ڕاست ئه‌كا. خوا به‌هره‌یێكی
واى داوه‌تێ كه هاته ئه‌سته‌موڵ‌و به غه‌زه‌ته جارێ نووسیی: تا حه‌وت ڕۆژ هه‌ركه‌س
له عیلم‌و فه‌ن پرسیارم لێ ئه‌كا، جوابی ئه‌ده‌مه‌وه، زۆر خوێنده‌وارانی ناودار ده‌سته
ده‌سته ئه‌هاتن، لێیان ئه‌پرسییه‌وه، خوا شه‌رمه‌زاری نه‌كردو ناوى ده‌ركرد.
ئه‌نجا خواپێ‌داو كه زیره‌ك بێ‌و تێبگاو ئه‌ویش تێى
ده‌گا، له مێشكی‌دا هه‌ڵیگرێ‌و له‌گه‌ڵ پرسییانه‌وه، بتوانێ بیخاته مه‌یدان، پایه‌ى
زۆر بڵند ئه‌بێ، به‌شه‌رتێ گزو گزیریی تێكه‌ڵ
نه‌كا.
ئه‌مه‌م بۆیه كرد به دیباچه، كه له‌ناو ئێمه‌یشدا
یه‌كێكی تر‌ى وه‌ك به‌دیعوززه‌مانی كوردی هه‌یه، ئه‌گه‌ر زه‌مان زمانی نه‌به‌ستێ،
خوا یار بێ، له‌و باشتر ئه‌بێ. (شێخ محه‌ممه‌دی نه‌وه‌ى خاڵ) زۆرجار كه دوواندوومه،
ده‌ماغی ئه‌ویشم به هه‌زار ڕه‌فه زانیوه، چشتى واى لێ هێناوه‌ته ده‌رێ، مه‌گه‌ر
له (مه‌لا سه‌عید)م دیبێ، خوا بیپارێزێ‌و سه‌خڵه‌تیی بۆ نه‌یێته پێش، ناودارێك ئه‌بێ،
له نامدارانی پێش باشتر ئه‌بێ."
5-هه‌ندێ وانه‌ى مه‌لا سه‌عید به‌دیعوززه‌مان:
هه‌روه‌ها له‌ژێر ئه‌و ناونیشانه‌ى سه‌ره‌وه‌دا، پیره‌مێرد
بروسكه وتارێكى (نورسى) كه ئاراسته‌ى گه‌لى كوردستانى كردووه، بڵاوكردۆته‌وه،
ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
"ئه‌ى گه‌لی كورد! له‌بیرتان نه‌چێته‌وه كه ئێوه
دلاوه‌ره پێشداره‌كانی كوردان‌و شێرى بێشه‌ى ئارییانن، به‌ڵام خه‌وى گێژو نوستنی درێژى
ئێوه، له‌خه‌وى عوزێر تێپه‌ڕیوه، ئه‌و، صه‌دساڵ نووست، ئێوه سێصه‌د ساڵه له‌خه‌ودان.!
ئه‌موستى عیززه‌تی خوا له گۆشه‌ى ئوفوقی ئه‌زه‌له‌وه
ئیشاره‌تی ئێوه ده‌كاو به‌هه‌ڕه‌شه‌وه ئه‌ڵێ: سه‌رچاوه‌ى كورد له‌سه‌ر شاخی فیتره‌تی
به‌رزه، وه‌ك تاڤگه‌و شه‌للاله، هه‌ڵده‌ڕژێته خواره‌وه، بۆیه وا به په‌رش‌و
بڵاوى هیچ تنۆكێكی به‌یه‌كه‌وه نانوسێ، به‌ڵام له خواره‌وه كه گه‌یشته حه‌زیز
(حچیچ)ى په‌ستى، هه‌موو باخه‌وانێك جۆگاى لێ هه‌ڵده‌به‌ستێ، ئه‌یبا بۆ خۆى، ئه‌ینێ
له باغچه، قووه‌تی كه‌م ئه‌كاته‌وه، هیچ فائیده‌یێكی بۆ سه‌رچاوه‌و شوێن‌و مه‌ڵبه‌ندی
خۆى نیه. یاخۆ زه‌رراتێكن شوێن جازیبه‌ى ڕۆژى شه‌وكه‌تی لاوه ده‌كه‌ون، له جازیبه‌ى
میللی بێزارن، ڕاده‌كه‌ن، هه‌میشه ته‌فره‌قه‌جوون."
پیره‌مێرد به‌مجۆره باسى نورسی ده‌كات، به‌داخه‌وه
ئه‌وه‌نده‌ى من ئاگادار بم مامۆستا نورسى له هیچ كام له كتێبه‌كانیدا كه پاش ناسینى
پیره‌مێرد -واته له ساڵانى 1905 به‌دواوه- نووسیونى - كه ده‌كه‌نه زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى
په‌یام‌و نوسینه‌كانى- هیچ باسێك له پیره‌مێردى ڕه‌حمه‌تیى ناكات، له كاتێكدا ناوى
هه‌ندێ له قوتابى‌و هاوه‌ڵانى ده‌بات، له‌وانه: خه‌لیل خه‌یالى موتكى، یه‌كه‌مین
نوسه‌رى ئه‌لفبێى كوردى، یوسف چیا پاشا، عبد الرحمن ى برازاى‌و حه‌مزه موكسی.. به‌ڵام
(پیره‌مێرد) -به پێچه‌وانه‌وه- له چه‌ندین شوێنى نوسینه‌كانى (ژین)ى خۆى‌و هه‌ندێ
جێى تریشدا وه‌ك بینیمان باسى (سه‌عید نورسى) ده‌كات، چ سه‌ره‌تاى ناسینى، چ كاتى خه‌بات‌و
هه‌وڵى سیاسى‌و خزمه‌تكردنیان به ڕۆژنامه‌گه‌ریى كوردیى‌و خزمه‌تى كوردزمانانى دانیشتووى
ئه‌سته‌مبوڵ، چ كاتى ده‌سگیركران‌و زیندانكردنیان پێكه‌وه.
#
نورسی