::
شاناز هيرانى
كاتێك سه‌دام حسێن ساڵی 1990
كوێتى داگيركرد، ليژنه‌يه‌ك له‌زاناكان به‌سه‌رۆكايه‌تى موفتى گه‌وره شێخ عه‌بدولعه‌زيز
بنباز، فه‌توايه‌كى ده‌ركرد بۆ هاتنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ ناو خاكى سعوديه، ئەویش
به مه‌به‌ستى ناچاركردنى پاشەکشێی هێزه‌كانى عێراق لە كوەیت. ئه‌و فه‌توايه وه‌ك
په‌رده‌يه‌كى شه‌رعى پێويست وابوو بۆ تێپه‌ڕاندنى بڕيارى هاوپه‌يمانيكردن له‌گه‌ڵ
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، كه ئه‌گه‌رى هه‌بوو به زياده‌ڕۆيیه‌ك له‌جه‌رگه‌ى پايه‌كانى
ئه‌و بيروباوه‌ڕه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى دڵسۆزى و بێگه‌ردى دروست بووه وه‌سف بكرێت[1].
ئه‌مه‌ش تاكه حاڵه‌ت نه‌بوو كه وايكرد رۆڵى دامه‌زراوه‌ى ئايینى وه‌هابى له‌سيستمى
سياسى سعودى به‌ديار بكه‌وێت. چونكه هه‌ر كارێك په‌يوه‌ست بووبێت به بابەتی
ئاسایشی نيشتمانى و سيستمى حوكمى ناوخۆيى، به‌هه‌مان شێوه وڵات پێويستى به
پاساوێكى شه‌رعى بووه له‌لايه‌ن دامه‌زراوه‌ى ئايینى وه‌هابى تا هيچ كه‌موكوڕيه‌ك
و لاوازيه‌ك له‌شه‌رعيه‌تى بڕياره‌كانى نەبێت!
نمونه زۆرن له‌سه‌ر ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ى دامه‌زراوه‌ى وه‌هابيه‌ت له سعودیە هه‌يه‌تى، ته‌نانه‌ت شاى دامه‌زرێنه‌ريش
عه‌بدولعه‌زيز كاتێك ويستى ئامێرى لاسلكى له‌ناو شانشين به‌كاربهێنرێت، هه‌وڵيدا
ره‌زامه‌ندى شه‌رعى له‌زاناكان وه‌ربگرێت. كاتێكيش ئه‌وان به‌كارهێنانى راديۆ و ته‌له‌گرافيان
حەرامكرد، شا تا ماوه‌يه‌كى زۆر به‌كارى نه‌هێنا.
دامه‌زراوه‌ى ئايینى
رۆڵێكى گرنگى له‌ململانێكان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌بووە بە تایبەتی له‌نێوان شا
سعود و فه‌يسه‌ڵی براى، چونكه هه‌ڵوێستى ئه‌وان به‌ته‌واوى بابەتەکەی يه‌كلا كرده‌وه،
كاتێك موفتى شانشين شيخ محه‌مه‌د بن ئيبراهيم ئال شێخ فه‌تواى لادانى شا سعودى ده‌ركرد
و شا فه‌يسه‌ڵى براى له‌جێگه‌ى دانا[2].
به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
زۆره‌ى دامه‌زراوه‌ى ئايینى له‌سعوديه هه‌يه‌تى دواى يانزه‌ى سێپته‌مبه‌رى 2001
پاش ئه‌وه‌ى په‌نجه‌ى تۆمه‌تباركردنى بۆ راكێشرا، ورده ورده كه‌م بۆته‌وه، به‌و
پێيه‌ى ئايديۆلۆژیای وه‌هابيه‌ت بزوێنه‌رى سه‌ره‌كيه بۆ ئه‌و دوژمنايه‌تيه‌ى به‌رامبه‌ر
رۆژئاوا هه‌يه. بۆيه هه‌ر له‌و كاته‌وه ده‌سه‌ڵاتى سياسى له‌سعوديه ده‌يه‌وێت
ئازاد بێت له‌و بارە قورسه‌ى له ئايديۆلۆژياى وه‌هابيه‌ت بۆى ماوه‌ته‌وه ئه‌ويش
به گرتنه‌به‌رى رێچكه‌ى گۆڕانكارى له بیری وه‌هابيزم[3].
دياره ئه‌و پێشهاتانه‌ى
دواتر له سعوديه روياندا ئاماژه‌يه‌كه بۆ جيابونه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سياسى (ئال
سعود) و دامه‌زراوه‌ى ئايینى (وه‌هابيه‌ت)، چونكه دواى زنجيره‌يه‌ك بڕيار كه مه‌به‌ست
لێى گۆڕانكاريه له چه‌ندين بارودۆخى كۆمه‌ڵايه‌تى، كه پيشتر دامه‌زراوه‌ى وه‌هابيه‌ت
كاريان له‌سه‌ر ده‌كرد. وه‌ك: رێگه‌دان به‌شوفێرى ژنان و سنوردانان بۆ ده‌سه‌ڵاتى
ده‌سته‌ى بڕيارى ره‌ها. هه‌ر دواى لێدوانه‌كه‌ى جێنشين به دژايه‌تى كردنى بير‌ى
توندوتيژى و له‌ناوبردنى و كرانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى به‌ڕووى دادپه‌روه‌رى، ئه‌وانه
هه‌موويان پرسيارى له‌باره‌ى داهاتووى په‌يوه‌ندى نێوان خێزانى شاهانه و دامه‌زراوه‌ى
ئايینى له‌سعوديه دروستكردووه!
ئه‌مه‌ش پێويستى به
چاوخشاندنێكه له‌مێژووى په‌يوه‌ندى نێوان خێزانى ده‌سه‌ڵاتدار و دامه‌زراوه‌ى ئايینى
وه‌هابى و خسته‌ڕووى گۆڕانكاريیە په‌يوه‌نديدارەکان تا ده‌گاته ئێستا...
به‌راييه‌ك بۆ تێگه‌يشتن له‌په‌يوه‌ندى
نێوان ئايین و سياسه‌ت:
له‌كتێبه‌كه‌ى ( دوو ده‌وڵه‌ت:
ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه له‌رۆژئاوا و له‌خانه‌ى ئيسلام‌دا) بيرمه‌ندى فه‌ره‌نسى (بێرتران
بادى) به‌دوور و درێژى باس له‌مێژووى له‌دايكبونى نوێگه‌رى سياسيه‌ت و نمونه
جياجياكان له‌سه‌ر رێچكه‌ى نوێبونه‌وه‌ى سياسى ده‌كات. ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى
دياريكردنى په‌يوه‌ندى نێوان ده‌سه‌ڵاتى سياسى و ده‌سه‌ڵاتى ئايینى و گۆڕانكاریيه‌كان[4].
بادى ئاماژه به‌وه ده‌كات
كه رێچكه‌كانى نوێبونه‌وه‌ى سياسى تيشكى خستۆته سه‌ر سه‌ربه‌خۆبونى بوارى سياسى
له ئايین. چونكه دوای ئەو سەردەمەی بوارى سياسى له‌هه‌ندێك دۆخ و له‌سه‌ده‌كانى
ناوه‌راستدا ملكه‌چ و سه‌ر به بوارى ئايینى بووه، سه‌رده‌مه نوێيه‌كان هاتوون و
له‌گه‌ڵ خۆيان پرۆژه‌ى رۆشنگه‌ريان هێناوه بۆ ئازادكردنى بوارى سياسى له‌ژێر هه‌ژمونى
بوارى ئايینى و ملكه‌چ كردنى بوارى ئايینى بۆ سه‌روه‌رى ده‌سه‌ڵاتى سياسى[5].
ئه‌گه‌ر چاوبخشێنینەوە بە
ئه‌زمونى مێژووى ئيسلاميدا ده‌بينين كه چينى زاناكان تاكه پايه و گرنگى ده‌سه‌ڵاتى
حاكمه‌كان بوون وه‌ك بيرمه‌ندى ئه‌مه‌ريكى نوح فيلدمان له‌كتێبه‌كه‌ى (روخاندنى
ده‌وڵه‌تى ئيسلامى و هه‌ڵسانه‌وه‌ى) ئاماژه‌ى پێده‌كات. به‌و پێيه‌ى ئه‌وانه
پاريزه‌رى شه‌رعن و رێگه‌پێدراون راڤه‌ى بكه‌ن. ئه‌مه‌ش وايكردووه پێگه‌يه‌كى
تايبه‌تيان هه‌بێت له‌ناو سيستمى حوكمى ئيسلامى ته‌قليدى.
به‌م شێوه‌يه ئه‌و سيستمه
ده‌وره‌دراوه به (راگرتنى باڵانسى مه‌عنه‌وى له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتى سياسى له‌لايه‌ك
و چينى زانايانى شرۆڤه‌كارى ئايین و پارێزه‌ره‌كه‌ى له‌لايه‌كى تر) ئه‌و دۆخه‌ش به‌رده‌وام
بوو تا سه‌رده‌مى نوێبونه‌وه‌ى عوسمانى هات، كه به رێكخستنه‌وه‌كان ناو نرا له‌نێوان
ده‌سه‌ڵاتى سياسى و چينى زاناكان و هه‌موو دۆخه‌كه‌ى سه‌راوژوور كرد.
ئه‌و نوێبونه‌وه عوسمانيه،
كه ئامانج لێى به‌دى هێنانى چاكسازى ئيدارى و سه‌ربازى و ئابورى و دادوه‌رى بوو،
كارى كرد بۆ داهێنانى ياسايى و ده‌ستورى. ياسايه‌كه‌ى (تقنين) له‌خۆ ده‌گرت، ئه‌مه‌ش
واته جياكردنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى شه‌ريعه له‌رێساكان. دووه‌ميش: دۆخى دامه‌زراوه‌كان:
واته دامه‌زراندنى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ران كه بونيان نه‌بوو( په‌رله‌مانه‌كان)
و تێكه‌ڵ كردنيان به سيستمى ده‌ستورى كه ئه‌وكاته هه‌بوو[6].
به‌گشتى، ئه‌و رێكاره
نوێيانه له‌سيستمى سياسى بووه هۆى ( لادانى چينى زانايان و له‌ناوبردينان، بێ ئه‌وه‌ى
له‌دواى خۆيان دامه‌زراوه‌يه‌ك يان قه‌واره‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌توانا به‌جێ
بهێڵن كه بتوانێت پارسه‌نگيیه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى سياسى به‌دى بهێنێت وه‌ك چۆن
چينى زانايان له‌رابردودا ده‌يانكرد. به‌ڵام نمونه‌كه‌ى سعوديه، وه‌ك فيلدمان
ئاماژه‌ى پێده‌كات، بريتى بوو له شێوازێکی ده‌گمه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌يه كه
زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى گرته‌وه كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تى عوسمانى بوون[7].
نمونه‌ى سعودى: هاوپه‌يمانى
نێوان بن عه‌بدول وه‌هاب و ( شازاده) و بن سعود
وه‌ك ئاشكرايه مێژووى
دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى يه‌كه‌مى سعوديه ساڵى 1744 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هاوپه‌يمانيیه‌ى
له‌نێوان دوو كه‌سايه‌تى گرنگ كرا: محه‌مه‌د بن سعود، دامه‌زرێنه‌رى خێزانى شاهانه
و شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولوه‌هاب، يه‌كێك له‌ديارتين زانا كاريگه‌ره‌كان له‌مێژووى
ئيسلامى نوێ‌دا. ئه‌و په‌يوه‌نديه بووه هۆى دياريكردنى رێچكه‌ى داهاتووى مێژووى
سعوديه.
بن سعود يه‌كێك بوو له‌ديارترين
سه‌ركرده‌کانی ئەو سەردەمە له‌ناو هۆزه‌كانى تردا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه
هه‌ر به كه‌سايه‌تيه‌كى ئاسايى بمايه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر هاوپه‌يمانى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌كه‌ى
محه‌مه‌د بن عه‌بدولوه‌هاب بۆ چاكسازى ئايینى نه‌كردبا. بن عه‌بدولوه‌هاب پرۆژه‌يه‌كى
چاكسازى پێ‌بوو[8]،
كه سروشتێكى سه‌لفيانه‌ى هه‌بوو هه‌وڵى ئازادكردنى ئيسلامى ده‌دا. به‌و پێيه‌ى
داب‌و نه‌ريتى هه‌ڵه و بيدعه‌و خورافاتى سه‌ر لێشێواو به‌سه‌ر ئيسلام‌دا كه‌ڵه‌كه
بووه و پێويسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پاكيه‌ى هه‌يبووە.
ئه‌و بانگه‌شه‌يه بۆ
چاكسازى وايكرد بوار له‌به‌رده‌م هێزه سياسيه سه‌ربازيه‌كان بكرێته‌وه كه بن
سعود له‌ژێر ده‌ستى بوو بۆ سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌سه‌ر نيمچه دورگه‌ى عه‌ره‌بى.
به زيادكردنى شه‌رعيه‌تى پێويست كه په‌ره به به‌رده‌وامى و ژيانى ده‌دات.
ئينجا له‌برى ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌نيا هه‌ر هه‌نديك چاكسازى و رێكخستنى
كورت مه‌ودوا ئه‌نجام بدات، ئه‌وا كۆكردنه‌وه‌ى وه‌هابيه‌ت و هێزه‌كه‌ى سعوديه به‌ته‌واوى
ده‌يتوانى حوكمێكى هه‌ميشه‌يى بكات[9].
هەڵکردنی ئاڵاى يه‌كبوون
ئه‌و په‌يوه‌نديه به
مردنى ئه‌و دوو كه‌سه نه‌بووه هۆى كۆتايى هێنان به ده‌وڵه‌تى يه‌كه‌مى سعوديه،
چونكه هه‌ردووكيان له‌دواى خۆيان خێزانێكيان به‌جێ هێشت كه پێداگرانه ده‌يانويست
به‌رده‌وامى بده‌ن به‌و رۆڵانه و به‌و هاوبه‌شيه‌ى لە نێوان شازاده و زاناكان
دروستببوو. ئه‌و هاوبه‌شيه گۆڕا بۆ په‌يوه‌نديه‌كى دامەزراوەیی به‌رده‌وام.
چونكه په‌يوه‌ندى ئال سعود و ئال شێخ ( وه‌ك به خێزانى بن عه‌بدولوه‌هاب) يان ده‌وت،
له‌كۆتاييدا بووه هێزێكى ديار كه شه‌رعيه‌تى ده‌دا به‌ده‌وڵه‌ته‌كه‌يان و له‌پشت
دروستبونى ده‌وڵه‌تى نوێی سعوديش بوو[10].
هه‌ر زوو شا عه‌بدولعەزیز بن
عه‌بدولڕه‌حمان ئال سعود، دامه‌زرێنه‌رى ده‌وڵه‌تى سێيه‌م و ئيستاى سعوديه به
نوێكردنه‌وه و زيندوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هاوپه‌يمانيه‌ته مێژووييه له‌نێوان خێزانه‌كه‌ى
و خێزانى ئال شێخ. ئه‌و هاوپه‌يمانییەتییەی نێوان ده‌سه‌ڵاتى سياسى و ده‌سه‌ڵاتى ئايینيش
ئه‌وجاره به هۆى ژن و ژنخوازى بوو. چونكه شا عه‌بدولعه‌زيز هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ
كچى شێخ عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدوله‌تيف ئال شێخ كرد، كه شێخى زانايانى مه‌زهه‌بى وه‌هابى
بوو ئه‌وكاته.
شا عه‌بدولعه‌زيز هه‌ر به‌وه‌نده‌ش
نه‌وه‌ستا بۆ دڵنيابوونه‌وه له‌گرنگى و رۆڵى ئه‌و هاوپه‌يمانيه‌ته له‌گەڵ مه‌زهه‌بى
وه‌هابى بۆ دروستكردنى ده‌وڵه‌تى سعوديه، كه شه‌رعيه‌تى خۆى له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر
پشتى بانگه‌شه‌ى وه‌هابيزم بونيادناوه لە وتەیەکیدا کە ئاڕاستەی هۆزەکانی کرد،
رایگەیاند: شتێكى شاراوه نيه لاى هه‌مووتان كه يه‌كه‌م شت دامه‌زراندنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته
و به‌هێزكردنى به ويستى خودايه و پاشان هۆكاره‌كه‌ى شێخ محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب
بووه. ويستى خوداى له‌سه‌ر بووه كه هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ى ئال سعود و ئال شێخ
دووباره ئه‌و باره هه‌ڵگرنه‌وه....
له‌به‌رامبه‌ردا زانايانى
وه‌هابى به‌رده‌وام پشتيوانى شا عه‌بدولعزيز بوون و تواناى مادى و مه‌عنه‌ويان
پێشكه‌شده‌كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى له‌پێناو دامه‌زراندنى شه‌رع و ئايین،
كه ئه‌وان خۆيان راڤه‌كار و دروستكه‌رى بوون. زانايانى وه‌هابى چه‌ندين جار نامه‌يان
بۆ زۆربه‌ى شێخه‌كانى دوورگه ناردووه و داوايان لێكردون ده‌ست پێشخه‌رى بكه‌ن بۆ
سه‌ركه‌وتنى شا عه‌بدولعه‌زيز. له‌وانه‌ش ئه‌و نامه‌يه‌ى شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولـله‌تيف
ئال شێخ ڕه‌وانه‌ى كردووه و تييدا ده‌ڵێت:
به پشتيوانى خودا خێرابكه‌ن له‌ده‌ست پيشخه‌رى. چونكه خودا داواى له په‌رستياره‌كانى
ده‌كات خێرابكه‌ن له‌و فه‌رمانه‌ى خودا پێيداون. ئه‌گه‌ر ئيماميش داواى له‌ره‌عيه‌ته‌كانى
كرد جيهاد بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌رك و فه‌رمايشتى خودايه و نابێت كه‌س خۆى لادات. گوێش
بۆ گومڕاكان مه‌گرن كه گومان و ترس بڵاوده‌كه‌نه‌وه و به‌خراپه باسى ئه‌هلى ده‌عوه‌ى
ئيسلام ده‌كه‌ن.....
بانگه‌شه‌ى وه‌هابيه‌ت بۆ
سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى سياسى و دروستكردنى، زۆر پێويست بوو. شا عه‌بدولعه‌زيز به
باشى دركى به‌وه كردبوو، وه‌ک چۆن وه‌سفى شه‌ڕكه‌رانى بيروباوه‌ڕ ده‌كات بۆ گه‌ريده‌ى
به‌ريتانى جۆن فێلپى و ده‌ڵێت: هه‌ر ئه‌وه‌نده فه‌رمانيان پێكرا، يه‌كسه‌ر به‌هه‌زارانيان
له‌ژێر ئاڵاكه‌م ئاماده ده‌بن، له بيشه و نه‌جران و رنيه بۆ تثليث. كه‌سيان
تێدا نيه له‌پێناو بيروباوه‌ڕه‌كه‌يان حه‌ز به‌مردن نه‌كات و هه‌مووشيان باوه‌ڕيان
به‌وه هه‌يه له‌و پێناوه‌دا خۆيان بخه‌نه ناو ئاگرەوە...
به‌و جۆره هاوپه‌يمانيه‌تییە
لەنێوان شێخ و شازاده‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى له‌نێوان
خۆيان‌دا رێچكه‌يه‌كى حوكمكردن دروست بوو. جگه له‌چه‌ند تايبه‌مه‌نديیه‌كى وه‌زيفى
ئايینى كه له‌قوڵايه‌كه‌يدا پرۆسه‌ى ته‌شريعى دێت و هه‌ر ئه‌وانيش بۆ خۆيان
قۆرخيان كردووه به‌و پێيه‌ى خۆيان دروستكه‌رى شه‌رع و راڤه‌كاريه‌كه‌ين. ئال شێخ
ته‌نيا شتێكى زياديان نه‌خسته سه‌ر شه‌رعيه‌تى پاشتر، به‌ڵكو بووە به‌شێك له‌و
هێزه گه‌وره‌يه‌ى وايكرد ئال سعود پێى بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات. زانا سعوديه‌كانيش
زۆر زياترن له‌زانايه‌كى ئاسايى، ئه‌وان بكه‌ر و هاوپه‌يمانى هۆزايه‌تى ئال سعودن.
هه‌ر به‌كرده‌وه ئه‌وانه به‌شێكى گرنگن له‌چينى ده‌سه‌ڵاتدار..
به‌ڵام دوجار پارسه‌نگى
هێزه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولا تووشى لێکترازان ده‌بێت له‌ئه‌نجامى ئه‌و دراو و
سامانە زۆره‌ى په‌تڕۆڵ ده‌يخاته سه‌ر خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌تى سعودى و دواجاريش رێگه
ده‌دات به دامه‌زراندنى سيستمێكى ئابورى، كه تێيدا شازاده‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى
راسته‌قينه دەردەکەوێت.
په‌ترۆڵ و کاریگەری لەسەر
شازاده و شێخ
سه‌ره‌تاى دۆزينه‌وه‌ى په‌تڕۆڵ
له‌نيمچه دوورگه‌ى عه‌ره‌بى له1933 بوو. كاتێك بن سعود خه‌ريكى درێژكردنه‌وه‌ى
ئه‌و رووبه‌ره فراوانه و بيابانيه بوو له‌خاكى نيچمه دوورگه‌ى عه‌ره‌بى، به‌خه‌ياڵى
دانه‌ده‌هات كه رۆژێك له‌رۆژان ئه‌و بيابانه وشكه خاوه‌نى ئه‌و سامانه زۆره‌يه
و دواتر ده‌بێته سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى، كه ده‌وڵه‌ت پشتى پێ ده‌به‌ستێت و سامانێکی
يه‌كجار زۆريش ده‌خاته ناو خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌تەوە.
نه‌وت به‌شداربوو له
دووباره بونيادنانه‌وه‌ى ئابورى سعوديه له‌سه‌ر بنه‌ماى گه‌شه‌كردن. به‌و پێيه‌ى
داهاتى نه‌وت ده‌توانێت پاره دابين بكات بۆ خه‌رج كردنى له‌هه‌ندێك ده‌سته‌ى كۆمه‌ڵگه.
ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌گشتى رژێم و چينى ده‌سه‌ڵاتدار
خۆشه‌ويست بن.
چينى زانايان نه‌چونه ژێر
كاريگه‌رى ئه‌و سيستمى گه‌شه‌كردنه. هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت مه‌زنده بكات كه (
هێزى لە راده‌به‌ردى ده‌وڵه‌ت بريتيه له بونيادنانى ئابوريیه‌كى به‌هێز و پاڵنه‌ڕيش
بۆ چينى زانايان كه رێگه ده‌دات به گێڕانى رۆڵێكى سه‌ربه‌خۆ كه هه‌ميشه پيشه‌يان
بووه) به‌ڵام سيستمى پاڵنەر و خۆشه‌ويستى و راگرتنى زاناكان ته‌نيا كار نه‌بوون كه
وايكرد ده‌سه‌ڵاتى سياسى به‌سه‌ر زاناكاندا سه‌ربكه‌وێت..
كاريگه‌ريه‌كانى داهاتى
نه‌وت سه‌رچاوه‌ى ئه‌و په‌يوه‌نديه دوانه‌يه‌ى نێوان شازاده و زاناكان نه‌بوو،
به‌ڵكو هێنانى ره‌گه‌زى سێيه‌م بۆ ناو ئه‌و په‌يوه‌نديه‌يه، ئه‌وانيش ئه‌وانه‌ى
كه حوكميان ده‌كه‌ن و پێشبڕكێ ده‌كرێت له‌سه‌ر نوێنه‌رايه‌تى كردنيان و كه‌مه‌ند
كێش كردنيان له‌نێوان زانا و شازاده‌كان. كاتێكيش سه‌رچاوه نه‌وتيه‌كان دەبنە هۆى
دروستكردنى سيستمێكى گه‌شه‌سه‌ندوو و ده‌سه‌ڵاتى سياسى خه‌رجى كۆمه‌ڵگه دابیندەکات،
ده‌سه‌ڵات پشت بە نێوەندگیری زاناكان لە نێوان دەسەڵات و گەلدا نابەستێت.
جگه له‌وه‌ش، رۆڵى نه‌وت
له‌سه‌ر لاوازبونى ده‌سه‌ڵاتى زاناكان و كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆڵه‌كانيان.
روداوه‌كانى يانزه‌ى سێپته‌مبه‌ر و ئه‌و هێرشه راگه‌ياندنه‌ى ئاراسته‌ى وه‌هابيه‌ت
كرا، كاريگه‌ريه‌كى زۆرى له قه‌باره‌ى ده‌وڵه‌تى سعودی بۆ گوتارى وه‌هابى هه‌بوو.
له‌يه‌نايه‌رى 2002 ئيكۆنۆميست
نوسیویەتی: ئه‌و پێشوازییە گه‌رمەى پێش جه‌نگى كه‌نداوى 1990 لە سعودییە دەکرا پێچەوانە
بووەتەوە و بۆته دۆخێكى رق و دوژمنكارى ديار... ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ى
ئه‌مه‌ريكى سعوديه زياتر به مه‌ترسيدار داده‌نرێت لەسەر به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى ئه‌مه‌ريكا
و ئاسايشه‌كه‌ى و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى له‌رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حوسێن، كه له‌دژى جه‌نگێكى
هه‌ڵكيرساند ئه‌مه‌ريكا.
دواتر له‌ئه‌نجامى ئه‌و
گوشارانه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌ر شانشينى سعوديه، ناچار ملكه‌چ بوو بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى
ميتۆده ئايینى و كلتوريه‌كانى کە سروشتێكى وه‌هابییان هه‌بوو، كه به به‌رپرسيار
دادەنرێت له‌سه‌ر خولقاندن و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌يه‌ك، كه کلتورێكى سياسى
دوژمنكارانه بۆ رۆژئاوا و كلتوره نوێيه‌كه هه‌ڵده‌گرن.
ئه‌و هه‌مواركردنه‌وانه
چه‌ندين ئايه‌تى له‌باره‌ى دلسۆزى و بێگه‌ردى لادا، كه حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكا به
دوژمنايه‌تيكردنى خۆى سه‌يريان ده‌كات و تێكه‌ڵاوكردنى هه‌ندێك بۆچونى بيرمه‌ندى
ئه‌مه‌ريكى ناسراو (ساموئيل هانتنگتون) كه خاوه‌نى تيۆرى ململانێى شارستانيه‌كان
له قۆناغێكى نوێ له‌مێژووى ميتۆدى سعوديه‌یە. هه‌روه‌ها ميتۆدى هه‌مواركراو بۆ يه‌كه‌م
جاربوو تووشى ( رۆشنبيرى مه‌ده‌نى وه‌ك دامه‌زراوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و
جيهانگيرى و مافه‌كانى مرۆڤ گفتوگۆى شارستانى) ببێته‌وه.
سه‌رده‌مى نوێ: ئاوابوونی خۆری
وەهابییەت
له‌ناو ئاپۆڕاى چه‌پڵه
لێدان و هوتافێكى زۆر له‌لايه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه،
جێنشينى شانشينى سعوديه شازاده محه‌مه‌د بن سەلمان رايگه‌ياند، كه به‌دروشمى (
ده‌ست پێشخه‌رى وه‌به‌رهێنان له‌داهاتودا) به‌ڵێنى دا به پيشكه‌شكردنى چاكسازى كۆمه‌ڵايه‌تى
فراوان، كه وابكات كۆمه‌ڵگه‌ى سعودى هه‌ر به‌سروشتى خۆى لێبورده و باش بن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه
كرد كه وڵاته‌كه‌ى له‌ده‌يه‌كانى رابردوودا لەلایەن (مه‌زهه‌بییه توندڕەوه‌كانەوە
حوكمى كۆمه‌ڵگه‌ی) كردووه، ناڵاندويتى و چيتر رێگه به‌وه ناده‌ن و ئێستا كاتى
ئه‌وه هاتووه دژى ئه‌و بيرۆكانه بین و به‌خێرايى له‌ناويان ببه‌ين)، هه‌روه‌ها
پێويسته وڵاتەکە لە ژيانێكى ئاسايىدا بژی و وه‌رگێڕدراوى بنه‌ماكانى ئايینه‌كه‌مان
و داب و نه‌ريته‌كانمان بێت.
پێش ئه‌وه‌ش سعودیە زنجيره‌يه‌ك
بريارى دەرکرد، كه ئاماژه‌يه‌ك بوون له‌سه‌ر خۆ به‌دوور گرتنى له‌ئاراسته‌ى وه‌هابيه‌كان.
چونكه ده‌رچونى فه‌رمانى مه‌له‌كى به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساي شوفێرى بۆ ژنان و
سنوردانان بۆ چاكسازيه‌كانى ده‌سته‌ى بريارى (الامر بالمعروف والنهي عن المنكر)
دواى ئه‌وه‌ى بڕيارى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك بۆ فەرمودە درا، كه ئامانج لێى
پاك كردنه‌وه‌ى فەرمودەکانە لەو دەقانەی شرۆڤه‌كانى پاساو بۆ كوشتن و تيرۆر ده‌هێننه‌وه.
كه چاودێران به شۆڕشێك بەسەر بنه‌ما سه‌له‌فيه‌كانى وه‌هابيزم لێیاندەڕوانی، كه
خێزانى دامه‌زرێنه‌ر و شانشين له‌سعوديه نزيكه‌ى سه‌ده‌يه‌كه ته‌به‌نايان كردووه.
به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا به‌دوور
ده‌زانرێت سعودیە ده‌ست له‌وه‌هابيه‌ت هه‌ڵگرێت. وه‌ك توێژه‌ر سباستيان زونسى ئه‌ڵمانى
ئاماژه‌ى پێكردووه و ده‌ڵێت: بێ پشتيوانى ئايینى
له‌لايه‌ن وه‌هابيه‌كانه‌وه، خێزانى شانشين نه‌يانده‌توانى ده‌سه‌ڵاتى
سياسى وه‌ربگرن. ئه‌و هاوپه‌يمانيه‌تيه‌ش له‌نێوان وه‌هابيه‌ت و خێزانى ده‌سه‌ڵاتدار
چه‌ندين ده‌يه به‌رده‌وام بووه. بۆيه ئاسان نيه خێزانى ده‌سه‌ڵاتدار بتوانن
پارێزگارى له‌ده‌سه‌ڵاتى سياسيان بكه‌ن بێ پشتيوانى پياوانى ئايینى. دواجاريش ئه‌مه
ماناى له‌ناوبردنى وه‌هابيه‌ت نيه، به‌ڵكو چاكسازى كردنه له‌ره‌گ و ريشه‌وه.
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه به‌هه‌ر
شێوه‌يه‌ك بێت، يان ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكارانه بوونه هۆى دابڕينى راسته‌وخۆى په‌يوه‌ندى
نێوان خێزانى ده‌سه‌ڵاتدار و ميتۆده‌كه‌ى وه‌هابيزم، يان دابڕينێكى ناوه‌رۆكى، ئه‌وا
وه‌هابيه‌ت وه‌ك جه‌سته‌يه‌كى بێ ناوه‌رۆک يان بێ روحى لێدێت. بۆيه سه‌رده‌مى نوێ
گۆڕانكاريه‌كى ريشه‌يى له‌په‌يوه‌ندى نێوان شازاده‌كان و هاوپه‌يمانه كۆنه‌كه‌يان
له‌شێخانى مه‌زهه‌بى وه‌هابيه‌ت به‌خۆيه‌وه ده‌بينێت.
بۆ داگرتن کلیک لێرە بکە
سەرچاوە و پەراوێزەکان:
[1] نوح
فيلدمان, روخاندنى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى و هه‌لسانه‌وه. تۆڕى عه‌ره‌بيه بۆ
بڵاوكردنه‌وه‌و دابه‌ش كردن.
[2] علا‌ء الدين السيد.
تم تداول السلطه بين سبعه ملوك في سعوديه.
[3] گۆڕانكارى له‌ميتۆدى
ئيسلاميه‌كانى سعوديه. الجزيره نت
[4] خوێندنه‌وه‌يه‌ك
بۆ كتێبى: الدولتان: الدوله والمجتمع في الغرب ــ وفي ديار الاسلام. پێگه‌ى حكمه.
[5] محمد عويس,
خوێندنه‌وه‌يه‌ك بۆ كتێبى ( سقوط الدوله الاسلاميه ونهوضها) رۆژنامه‌ى حه‌يات.
[6] عبدالله المالكى:
الوهابيه واخوان من طاع الله وداعش: هل اعاد التاريخ نفسه, رۆژنامه‌ى ته‌قرير.
[7] د. محمد عله
حوات: العرب وامريكا: من الشرق اوسطيه الى الشرق الاوسط الكبير. كتێخانه‌ى
مدبولى.
[8] نيوم: جزيره
الاحلام في (السعوديه الجديدة) جزيره نت.
[9] عوده السعوديه
للاسلام المعتدل: جيابونه‌وه‌ى نێوان ئال سعود و وه‌هابيه‌ت
[10] العتيبه: دول
الحصار تريد حكومات علمانيه بالشرق الاوسط: جزيره نت
#
وەهابی