سەنگی ئیسلامییەكان لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

15/04/2018

:: ئیدریس سیوەیلی

 

پێشەكیی

 دوای رووخاندنی حكومەتی بەعس ساڵی (2003)، حكومەتی كاتی لە عێراق پێكهێنرا و رێکەوتی (30/1/2005) ئەنجومەنی نیشتمانی هەڵبژێردرا، ئەركی ئەو ئەنجومەنە دانانی دەستوری عێراق بوو، پاش ئەنجامدانی راپرسی لەسەر دەستوور  مانگی (تشرینی یەكەمی 2005)، یەكەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رێکەوتی (15 كانونی یەكەمی 2005) بەڕێوەچوو، رێکەوتی (7/3/2010) خولێكی نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدرا، لە (30/4/2014) خولێكی تر بەڕێوەچوو، بڕیاریشە مانگی ئایاری ئەمساڵ (2018) خولێكی نوێ بەڕێوەبچێـت، لەم بابەتەدا وێڕای بەراوردی دەنگی لایەنە ئیسلامییەكان، ئەو ئەگەرانەش خراونەتەڕوو كە بڕوا وایە كاریگەرییان لەسەر هەڵكشان و داكشانی دەنگی ئیسلامییەكان دەبێت.

لە تێكڕای ئەو هەڵبژاردنانەدا سێ پارتی ئیسلامیی لە هەرێمی كوردستان (یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامیی لە كوردستانی عێراق) بەشدارییان كرد. لەم بابەتەدا هەوڵدراوە بەپێی داتای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (2010 و 2014) شیكار بۆ سەنگی ئەو سێ پارتە ئیسلامییە بە گوێرەی ژمارە و رێژەی دەنگەكانیان بكرێـت، لەبەرئەوەی ماڵپەڕی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێڕاق تەواوی داتاكانی نەخستوەتەڕوو، ناچار لەو شوێنانەدا كە كەموكورتی هەبووە پشتبەستراوە بە داتای نووسینگەی هەڵبژاردنی پارتە ئیسلامییەكان و پارتەكانی تری كوردستان و دوای بەراوردكردن و دڵنیابوون لە راستی و دروستی داتاكان بۆ ئەم شیكارییە بەكارهێنراون، هاوكات شاری كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان لەم شیكارییە بەدەرن. ئەوەی لێرەدا شیكاری بۆ كراوە ژماری دەنگەكانی هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆكە و پارێزگای هەڵەبجەش لە چوارچێوەی پارێزگای سلێمانیدایە، هەروەك بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵیش هەر لەو    چوارچێوەدایە.

یەكەم هەڵبژاردن دوای رووخاندنی بەعس، رێکەوتی (30/1/2005) ئەنجامدرا، پەیڕەوی لە یەك بازنەیی و لیستی داخراو كرا، یەكگرتووی ئیسلامیی و بزووتنەوەی ئیسلامیی لە چوارچێوەی لیستی هاوپەیمانی لە پاڵ پارتە كوردستانییەكان بەشداری هەڵبژاردنیان كرد، بۆیە ناتوانرێت سەنگ و دەنگیان دیاری بكرێـت، بەڵام كۆمەڵی ئیسلامیی لەو هەڵبژاردنەدا بە لیستی سەربەخۆ بەشداری كرد و (60592) دەنگی بەدەستهێنا، بە هەمان شێوە هەڵبژاردنی (15/12/2005) ئەنجامدرا پەیڕەوی لە یەك بازنەیی و لیستی داخراو كرا، بەڵام ئەمجارە یەكگرتووی ئیسلامیی و بزووتنەوەی ئیسلامیی هەریەكە و بە لیستی سەربەخۆ بەشدارییان كرد، یەكگرتوو (157688) دەنگ و بزووتنەوەی ئیسلامیی (7241) دەنگی بەدەستهێنا. بۆیە لە هیچكام لەو دوو هەڵبژاردنە سەنگی دەنگی ئیسلامیەكان بە دروستی دەرناكەوێت و دەبێت پشتببەسرێت بە هەڵبژاردنەكانی (2010) و (2014).

یەكەم: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵی 2010

 هەڵبژاردنی (2010) فرە بازنە و لیستی نیمچە كراوە بوو، پارتە ئیسلامییەكان هەر یەكە و بە لیستێكی سەربەخۆ بەشداری كرد، خشتەی (1-1)، (1-2) و (1-3) ژمارە و رێژەی دەنگی لایەنە ئیسلامییەكان لەو هەڵبژاردنەدا رووندەكاتەوە.

خشتەی ژمارە (1-1) ژمارەی دەنگی پارتە ئیسلامییەكان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2010 لە هەر پارێزگایەك

پارێزگا

یەكگرتوو

كۆمەڵ

بزووتنەوە

لایەنەكانی تر

دەنگ

رێژە

دەنگ

رێژە

دەنگ

رێژە

دەنگ

رێژە

هەولێر

51065

7.5%

62706

9.28%

1126

0.1%

565511

83.12%

سلێمانی

103188

12.38%

79149

9.49%

6355

0.76%

644939

77.37%

دهۆك

59969

14.13%

3141

0.73%

/

/

361605

85.14%

كۆی گشتیی

214222

11.05%

144996

7.48%

7481

0.39%

1572055

81.08%



خشتەی ژمارە (1-2) ژمارەی دەنگی هەر سێ لایەنە ئیسلامییەكە پێكەوە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران  2010

پارێزگا

لایەنە ئیسلامییەكان

لایەنەكانی تر

كۆی گشتیی دەنگدەران

ژمارە

رێژە

ژمارە

رێژە

ژمارە

رێژە

هەولێر

114897

16.88%

565511

83.12%

680408

100%

سلێمانی

188692

22.63%

644939

77.37%

833631

100%

دهۆك

63110

14.86%

361605

85.14%

424715

100%

كۆی گشتیی

366699

18.92%

1572088

81.08%

1938754

100%

 

خشتەی (1-3) دەنگی هەر لایەنێكی ئیسلامیی بەراورد بە لایەنە ئیسلامییەكانی تر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی 2010

پارێزگا

یەكگرتوو

كۆمەڵ

بزووتنەوە

كۆی گشتیی

ژمارە

رێژە

ژمارە

رێژە

ژمارە

رێژە

ژمارە

رێژە

هەولێر

51065

44.44%

62706

54.58%

1126

0.98%

114897

100%

سلێمانی

103188

54.69%

79149

41.95%

6355

3.36%

188692

100%

دهۆك

59969

95.02%

3141

4.98%

/

/

63110

100%

كۆی گشتیی

214222

58.43%

144996

39.55%

7481

2.02%

366699

100%

 

لە خشتەی ژمارە (1-1) رووندەبێتەوە كە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵی (2010)، یەكگرتوو بە (214222) دەنگ رێژەی (11.05%)ی كۆی دەنگەكانی هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بەدەستهێناوە، بەڵام كۆمەڵی ئیسلامیی بە (144996) دەنگ رێژەی (7.48%) دەنگەكان و بزووتنەوەی ئیسلامیی بە (7481) دەنگ رێژەی (0.39%)ی بەدەستهێناوە.  لەسەر ئاستی پارێزگاكان، یەكگرتوو لە دهۆك زۆرترین رێژەی دەنگی خۆی بەدەستهێناوە و لایەنە ئیسلامییەكانی تر لەو پارێزگایە قورساییان نییە،  رێژەی دەنگی یەكگرتوو لە دهۆك (14.13%)ە هەرچەند ژمارەی دەنگەكانی (59969) دەنگە و ئەمەش كەمترە لەو دەنگانەی لە سلێمانی هێناویەتی، بەڵام دەبێت ئەوە لەبەرچاوبگرین كە ژمارەی دەنگدەر لە سلێمانی زیاترە لە دهۆك، هاوكات لایەنە ئیسلامییەكانی تریش قورساییان لە سلێمانییە، بەڵام كۆمەڵی ئیسلامیی بە (62706) دەنگ رێژەی (9.28%) دەنگی پارێزگای هەولێری بەدەستهێناوە، هەروەك لە خشتەی (1-3) رووندەبێتەوە لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر كۆمەڵی ئیسلامیی (54.58%) دەنگی سێ پارتە ئیسلامییەكەی بەدەستهێناوە، بەمەش چ بە دەنگ و چ بە رێژە لە پێش یەكگرتووەوەیە لەو پارێزگایە. هەرچەندە كۆمەڵ بە ژمارە لە سلێمانی (79149) دەنگی هێناوە كە دەكاتە رێژەی (41.95%) دەنگی ئیسلامییەكان، بەڵام یەكگرتوو (103188) دەنگی بەدەستهێناوە كە دەكاتە رێژەی (54.69%)ی دەنگی ئیسلامییەكان لە پارێزگای سلێمانی و بەمەش لەپێش كۆمەڵی ئیسلامییەوەیە، بەڵام بزووتنەوە قورسایی لە پارێزگای سلێمانیە و رێژەی (3.36%)ی دەنگی ئیسلامییەكانی ئەو پارێزگایەی هێناوە.

لە خشتەی ژمارە (1-2) رووندەبێتەوە كە ئیسلامییەكان رێژەی (22.63%)ی دەنگەكانی پارێزگای سلێمانیان بەدەستهێناوە، بەدوای ئەویشدا قورساییان لە هەولێر بووە لەو هەڵبژاردنەدا و پاشان لە دهۆك. ئەوەش رووندەبێتەوە كە بە هەرسێ لایەنە ئیسلامییەكە لەو هەڵبژاردنەدا بە (366699) دەنگ رێژەی (18.92%)ی دەنگی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستانیان بەدەستهێناوە. دەبێت سەرنج لەوە بدرێت بزووتنەوە لە سنووری پارێزگای دهۆك كاندیدی نەبووە.

دووەم: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵی 2014

 رێکەوتی (30/4/2014) خولێكی تری هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، پارتە ئیسلامییەكانی هەرێمی كوردستان هەریەكەیان بە لیستی سەربەخۆ بەشداریان كرد. لەو هەڵبژاردنە كە پەیڕەوی لە فرەبازنەیی و لیستی نیمچەكراوە كرا، ژمارە و رێژەی دەنگی ئیسلامییەكان بەو شێوەیە بوو كە لە خشتەی ژمارە (2-1)، (2-2) و (2-3)) خراوەتەڕوو.

خشتەی ژمارە (2-1) ژمارەی دەنگی پارتە ئیسلامییەكان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2014 لە هەر پارێزگایەك

پارێزگا

یەكگرتوو

كۆمەڵ

بزووتنەوە

لایەنەكانی تر

دەنگ

رێژە

دەنگ

رێژە

دەنگ

رێژە

دەنگ

رێژە

هەولێر

20563

2.76%

80492

10.82%

2544

0.34%

640980

86.08%

سلێمانی

81392

9.11%

57102

6.4%

6318

0.7%

748414

83.79%

دهۆك

84464

17.22%

2637

0.54%

/

/

403351

82.24%

كۆی گشتیی

186419

8.76%

140230

6.59%

8862

0.41%

1792745

84.24%

 

خشتەی ژمارە (2-2) ژمارەی دەنگی هەر سێ لایەنە ئیسلامییەكە پێكەوە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران  2014

پارێزگا

ئیسلامییەكان

لایەنەكانی تر

كۆی گشتیی دەنگدەران

ژمارە

رێژە

ژمارە

رێژە

ژمارە

رێژە

هەولێر

103599

13.92%

640980

86.08%

744489

100%

سلێمانی

144812

16.21%

748414

83.79%

893226

100%

دهۆك

87101

17.76%

403351

82.24%

490452

100%

كۆی گشتیی

335512

15.76%

1792745

84.24%

2128167

100%

 

خشتەی (2-3) دەنگی هەر لایەنێكی ئیسلامیی بەراورد بە لایەنە ئیسلامییەكانی تر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران 2014

پارێزگا

یەكگرتوو

كۆمەڵ

بزووتنەوە

كۆی گشتیی

ژمارە

رێژە

ژمارە

رێژە

ژمارە

رێژە

ژمارە

رێژە

هەولێر

20563

19.85%

80492

77.69%

2544

2.46%

103599

100%

سلێمانی

81392

56.21%

57102

39.43%

6318

4.36%

144812

100%

دهۆك

84464

96.97%

2637

3.03%

/

/

87101

100%

كۆی گشتیی

186419

55.56%

140230

41.80%

8862

2.64%

335512

100%

 

لە خشتەی (2-1) دەردەكەوێت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ساڵی (2014)، یەكگرتووی ئیسلامیی بە (186419) دەنگ رێژەی (8.76%) دەنگەكانی هەرێمی كوردستانی بەدەستهێناوە، كۆمەڵی ئیسلامیی بە (140230) دەنگ رێژەی (6.59%)ی دەنگ و بزووتنەوەی ئیسلامیی بە (8862)  دەنگ رێژەی (0.41%)ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، یەكگرتوو زۆرینەی دەنگەكانی لە پارێزگای دهۆكە و (84464) دەنگ و رێژەی (17.22%)ی دەنگی پارێزگاكەی هێناوە، دوای ئەویش لە سلێمانی بە (81392) دەنگ رێژەی (9.11%)ی دەنگەكانی هێناوە، بەڵام لە هەولێر (20563) دەنگ و رێژەی (2.76%)ی هێناوە، هەرچی كۆمەڵی ئیسلامییە زۆرترین دەنگەكانی لە پارێزگای هەولێربووە و بە (80492) دەنگ رێژەی (1082%)ی دەنگی پارێزگاكەی هێناوە، پاشان لە سلێمانی بە (57102) دەنگ رێژەی (6.4%)ی دەنگی هێناوە و لە دهۆك كەمترین دەنگی هەبووە كە (2637) دەنگ و رێژەی (0.54%)ی هێناوە. بەڵام بزووتنەوەی ئیسلامیی زۆرینەی دەنگەكانی لە پارێزگای سلێمانییە (6318) دەنگی بە رێژەی (0.7%)ی هێناوە پاشان لە پارێزگای هەولێر بە (2544) دەنگ رێژەی (0.34%)ی هێناوە و لە پارێزگای دهۆك كاندیدی نەبووە.

لە خشتەی (2-2) رووندەبێتەوە، لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاكە، زۆرترین دەنگی ئیسلامییەكان بە رێژە لە پارێزگای دهۆكە كە (17.76%)ە، بەڵام بە ژمارەی دەنگ زۆربەی دەنگەكانیان لە پارێزگای سلێمانییە و (144812) دەنگیان هێناوە كە رێژەی (16.21%)ی دەنگی پارێزگاكەیە، دەبێت ئەوەش لەبەرچاو بگرین ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانی نزیكەی دوو هێندەی ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای دهۆكە. بەڵام لەسەر ئاستی كۆی هەرێمی كوردستان ئیسلامییەكان لەو هەڵبژاردنەدا (335512) دەنگ و رێژەی (15.76%)یان هێناوە.

لە نەخشەی (2-3) دەردەكەوێت كە یەكگرتوو بە (186419) دەنگ رێژەی (55.56%)ی دەنگی ئیسلامییەكانی هەرێمی كوردستانی هێناوە، كۆمەڵ (140230) دەنگ بە رێژەی (41.80%) و بزووتنەوە (8862) دەنگ بە رێژەی (2.64%)ی دەنگەكانی هێناوە. هەروەها دەردەكەوێت كە یەكگرتوو لە هەردوو پارێزگای دهۆك و سلێمانی لە پێش دوو لایەنەكەی ترەوەیە و دەنگەكانی زیاترە، بەڵام لە پارێزگای هەولێر كۆمەڵ لەپێش دوو لایەنەكەی ترەوەیە و دەنگەكانی زیاترە.

سێیەم: بەراوردی دەنگی ئیسلامییەكان لە نێوان هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ساڵانی 2010 و 2014

 هەروەك پێشتر ئاماژەی پێدرا، وێڕای بەشداری لایەنە ئیسلامیەكان لە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ساڵی (2005)، بەڵام لەبەر ئەوەی بەشێك لە لایەنە ئیسلامییەكان لەگەڵ لایەنەكانی تری كوردستان بە لیستی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردن بوون، ناتوانرێت سەنگی راستەقینەی دەنگی ئیسلامییەكان دەستنیشان بكرێـت، بۆیە لێرەدا دەنگی لایەنە ئیسلامییەكان لە هەردوو هەڵبژاردنی 2010 و 2014 دەكەینە پێوەری بەراوردكاری. خشتەی (3-1) (3-2) و (3-3) بەراوردی دەنگی پارتە ئیسلامیەكان لە هەردوو هەڵبژاردنی 2010 و 2014 رووندەكاتەوە.

خشتەی (3-1) بەراوردی كۆی دەنگی ئیسلامییەكان بە لایەنەكانی تر لە هەردوو هەڵبژاردنی 2010 و 2014 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ساڵ

لایەنە ئیسلامییەكان

لایەنەكانی تر

كۆی گشتی دەنگدەران

دەنگ

رێژە

دەنگ

رێژە

دەنگ

رێژە

2010

366699

18.92%

1572088

81.08%

1938754

100%

2014

335512

15.76%

1792745

84.24%

2128167

100%

 
لە خشتەی (3-1) رووندەبێتەوە لایەنە ئیسلامییەكان لە هەڵبژاردنی 2010 ژمارەی دەنگەكانیان (366699) بووە و رێژەی (18.92%) دەنگی سێ پارێزگاكەی هەرێمیان هێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی (2014) دا (335512) دەنگ و رێژەی (15.76%)ی دەنگەكانیان هێناوە كە (31187) دەنگی كەمترە لە هەڵبژاردنی (2010)، لە كاتێكدا لە هەڵبژاردنی دووەمدا (189413) دەنگدەر زیادی كردوە بۆ كۆی دەنگدەران، بەڵام دەنگی ئیسلامییەكان داكشاوە.

خشتەی (3-2) بەراوردی كۆی دەنگی ئیسلامییەكان لە هەر پارێزگایەك لە هەردوو هەلبژاردنی 2010 و 2014

ساڵ

پارێزگا

لایەنە ئیسلامییەكان

لایەنەكانی تر

كۆی گشتیی

دەنگ

رێژە

دەنگ

رێژە

دەنگ

رێژە

هەولێر

2010

114897

16.88%

565511

83.12%

680408

100%

2014

103599

13.92%

640980

86.08%

744489

100%

سلێمانی

2010

188692

22.63%

644939

77.37%

833631

100%

2014

144812

16.21%

748414

83.79%

893226

100%

دهۆك

2010

63110

14.86%

361605

85.14%

424715

100%

2014

87101

17.76%

403351

82.24%

490452

100%

 

لە خشتەی (3-2) رووندەبێتەوە كە لەسەر ئاستی پارێزگاكان لایەنە ئیسلامییەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر لە هەڵبژاردنی (2014) ژمارەی دەنگەكانیان كەمترە لە ژمارەی دەنگەكانیان لە هەڵبژاردنی (2010)، بەڵام لە پارێزگای دهۆك بە پێچەوانەوە لە هەڵبژاردنی (2014) ژمارەی دەنگەكانیان بووەتە (87101) و بە رێژەی (2.9%) زیادی كردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە هەڵبژاردنی دووەمدا (65737) دەنگ زیادی كردووە بۆ كۆی دەنگدەرانی پارێزگای دهۆك.

خشتەی (3-3) بەراوردی دەنگی لایەنە ئیسلامییەكان لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێم لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە 2010 و 2014

ساڵ

پارێزگا

یەكگرتوو

كۆمەڵ

بزووتنەوە

لایەنەكانی تر

دەنگ

رێژە

دەنگ

رێژە

دەنگ

رێژە

دەنگ

رێژە

هەولێر

2010

51065

7.5%

62706

9.28%

1126

0.1%

565511

83.12%

2014

20563

2.76%

80492

10.82%

2544

0.34%

640980

86.08%

سلێمانی

2010

103188

12.38%

79149

9.49%

6355

0.76%

644939

77.37%

2014

81392

9.11%

57102

6.4%

6318

0.7%

748414

83.79%

دهۆك

2010

59969

14.13%

3141

0.73%

/

/

361605

85.14%

2014

84464

17.22%

2637

0.54%

/

/

403351

82.24%

كۆی گشتیی

2010

214222

11.05%

144996

7.48%

7481

0.39%

1572055

81.08%

2014

186419

8.76%

140230

6.59%

8862

0.41%

1792745

84.24%

 
لە خشتەی (3-3) رووندەبێتەوە دەنگی یەكگرتوو لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بە رێژەیەكی زۆر كەمی كردوە و روو لە داكشانە، بە تایبەت لە هەولێر رێژەی دەنگەكانی لە هەڵبژاردنی (2014) بووەتە (2.76%) كە لە هەڵبژاردنی (2010) رێژەی (7.5%) بووە، لە سلێمانیش لە (12.38%)ەوە بووەتە (9.11%) لە (2014)، بەڵام لە پارێزگای دهۆك دەنگەكانی روو لە هەڵكشان بووە و لە (14.13%)وە لە هەڵبژاردنی (2014) بووەتە (17.22%).
بەڵام دەنگەكانی كۆمەڵی ئیسلامیی لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك كەمیكردووە، لە دهۆك كۆمەڵ قورساییی ئەوتۆی نییە و سەنگی لاوازە، بەڵام لە سلێمانی رێژەی دەنگەكانی لە (9.49%)ەوە بووەتە (6.4%) لە هەڵبژاردنی (2014)، بەڵام لە پارێزگای هەولێر دەنگەكانی روو لە هەڵكشان بووە و لە (9.28%)ەوە بووەتە (10.82%) لە هەڵبژاردنی (2014).

هەرچی دەنگی بزووتنەوەی ئیسلامییە لە پارێزگای دهۆك كاندیدیان نەبووە، بەڵام لە پارێزگای سلێمانی بە رێژەیەكی كەم دەنگەكانی زیادی كردوە و رێژەكەی لە (0.1%)ەوە بووەتە (0.34%) لە هەڵبژاردنی (2014) بەڵام لە هەولێر دەنگەكانی كەمی كردووە.
بە گشتیش لە نێوان هەردوو هەڵبژاردنەكەدا یەكگرتوو (27803) دەنگی كەم كردووە، كۆمەڵ (4766) دەنگی كەم كردووە، بەڵام بزووتنەوەی ئیسلامیی (1381) دەنگ زیادی كردووە.

لەگەڵ نزیكبوونەوە لە هەڵبژاردنەكان ئەو پرسیارە زۆر دووبارە دەبێتەوە، كە سەنگی لایەنەكان لە هەڵبژاردنی داهاتوو چی دەبێت؟ بە مانایەكی تر دەتوانن چەند دەنگ بەدەستبێنن؟ بێگومان وەڵامی ئەم پرسیارە هەروا سادە و ئاسان نییە، لەوانەیە هەندێك راپرسی تا رادەیەك وەڵامێكی سنوورداری ئەو پرسیارە بداتەوە، بەڵام لێرەدا تەنها ئەو ئەگەرانە دەخەینە ڕوو كە بڕوا وایە كاریگەری لەسەر سەنگ و دەنگی ئیسلامییەكان دەبێت لە هەڵبژاردنی ئایندەدا. بەر لە هەموو شت دۆخی ئابووری چەند ساڵی رابردوو، بێهیوایی هاووڵاتیان لە دۆخەكە كاریگەرییەكی نەرێنی رێژەیی لەسەر دەرونی كۆی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان كردووە، لەوانەیە ئەمەش هۆكاربێت بۆ بەشدارییەكی كەمتر لە هەڵبژاردنەكاندا، لەسەر ئاستی پارتە ئیسلامییەكانیش، خاڵێكی تر ئەوەیە، كە بۆ ئەم هەڵبژاردنە تا لەدایكبووی (2000) مافی بەشداری هەڵبژاردنی هەیە، بە واتایەكی تر زیادبوونی ژمارەی دەنگدەران لە چینی گەنج لە كاتێكدا بەهۆی خراپی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان و بێهیوایی گەنج، پێناچێت ئەو چینە بووبنە هەواداری پارتەكانی كوردستان بە ئیسلامییەكانیشەوە و بەشداری كارا بكەن لە هەڵبژاردن و دەنگی پارتەكانی بە شێوەیەكی بەرچاو پێ زیاد بێـت.

 

یەكگرتوو كە زۆرترین دەنگی ئیسلامییەكانی هەبووە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو، هەڵوێستەكانی لە پەرلەمانی كوردستان لە رابردوودا كە لەسەر یاسای سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكەیان بووە دوو بەرە و پاشانیش رۆڵی لە كاراكردنەوەی پەرلەمان، گوتاری نەرمی ئەو پارتە لە بەرامبەر گەندەڵی و چالاكیی موچەخۆران و هاووڵاتیان دژی سیستمی پاشەكەوت، وازهێنانی چەند سەركردەیەكی ئەو پارتە و دروستكردنی لیستی نوێ بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ چەند كەسایەتییەكی تر، مانەوەیان لە حكومەت تا ماوەیەكی زۆرتر لە پارتەكانی تر، پشتیوانی لە ریفراندۆم و نزیكی لە هەڵوێستەكانی پارتی دیموكرات لەو بارەیەوە، بە خاڵی لاواز ئەژمار دەكرێن بۆ ئەو پارتە لە هەولێر و سلێمانی، بە تایبەت سلێمانی كە دەنگی ناڕەزایی بەرامبەر سیاسەتەكانی حكومەت زۆرتر بڵندە. لە هەولێر دوای نەورۆزی ئەمساڵ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی چووە قۆناغێكی ترەوە، بەڵام لەوانەیە ئەم سیاسەتە پارێزگاری لە دەنگەكانی یەكگرتوو بكات لە بادینان. خاڵی ئەرێنی یەكگرتوو كشانەوە بوو لە حكومەت، هەرچەند درەنگ كشایەوە، لە خۆپیشاندانەكانی مانگی ئازار جارێكی تر یەكگرتوو پشتیوانی لە داوای خۆپیشاندەران كرد، ئەندامانیان بەشداری چالاكییەكان بوون بە تایبەت لە هەولێر و بادینان، راگەیاندنەكەی رووماڵی خۆپیشاندانی دەكرد، بێگومان كەسایەتیی كاندیدەكانیش رۆڵیان دەبێت لەوەی یەكگرتوو پارێزگاری لە دەنگەكانی خۆی بكات یان نا.

سەبارەت بە كۆمەڵی ئیسلامیی بە درێژایی چوار ساڵی رابردوو وێڕای بەشداری لە حكومەت، بەڵام هەڵوێستەكانی راشكاوانەتر بووە، زووتر لە یەكگرتوو لە حكومەت كشایەوە، هەڵوێستی لە یاسای سەرۆكایەتی و كاراكردنەوەی پەرلەمان راشكاوانە بوو، گوتاری گشتیی پارتەكە بەو ئاراستەدا بووە، كە لەگەڵ ئاراستەی ئۆپۆزسیۆن و مافی هاووڵاتیان و دژی گەندەڵییە، پشتیوانی لە ریفراندۆم نەكرد و نەچووە ژێر كاریگەری ئەجێنداكانی پارتی دیموكرات. ئەوانە خاڵی ئەرێنی ئەو پارتەن، بەڵام خاڵی لاوازی لەوەدایە ژمارەیەك سەركردەی ئەو پارتە وازیانهێناوە و لەگەڵ چەند كەسایەتی تر لیستیان دروستكردووە بۆ هەڵبژاردن، ئەمەش كاریگەرییەكی رێژەیی دەكاتە سەر دەنگی ئەو پارتە، هەروەها ئەو پارتە نەیتوانی بە شێوەیەكی كرداریی ببێتە سەرمەشق و رێبەر بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هاووڵاتیان لە كوردستان. لە بادینانیش نەیتوانیوە هەنگاوێكی ئەوتۆ بنێت كە ریژەی دەنگەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبكاتەوە و كورسی پەرلەمانی مسۆگەر بكات، دواجاریش كەسایەتیی كاندیدەكان رۆڵیان دەبێت لە هەڵشكان یان داكشانی دەنگەكانی.

هەرچی بزووتنەوەی ئیسلامییە وێڕای ئەوەی چوار ساڵی رابردوو وەكو ئۆپۆزسیۆن كاری كردووە، بەڵام نەیتوانیوە ببێتە هێزێكی كاریگەر و پشتیوانی لە ریفراندۆم كرد. دەنگەكانیشی ئەوەندە نییە كە بتوانێـت كاریگەری دروست بكات، یان كورسی پەرلەمانی مسۆگەر بكات، لەگەڵ یەكگرتوو زۆرتر لە هەوڵی دروستكردنی لیستی ئیسلامیدا بوون، بەڵام ویستەكەیان نەهاتەدی و تەنیا دوو بە دوو مانەوە.

بۆ داگرتن کلیک لێرە بکە

# یەکگرتوو # بزوتنەوە # کۆمەڵ # ئیسلامی سیاسی

زۆرترین خوێندراوە


Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure