::
بێباک عەبدوڵڵا
مەدخەلیزم، لقێكە لە داری سەلەفیزم و خۆیان
بە پارێزه‌ر و هەڵگری كتومتی ئەو ڕێبازە لە قەڵەم دەدەن.
ڕەوتی مەدخەلیزم هەرچەندە لە دەسپێكیدا بە
پاڵپشتیی دەسەڵاتدارانی ئەوكاتی سعوودییە و بە هێزی پتڕۆدۆلار و زەمینەی لە باری ئەو
ناوچەیە گەشەی كرد و بڵاو بووەوە، بەڵام لە ئێستادا بەرەو لاوازی و پووكانەوە هەنگاو
دەنێت.
ڕەوتی مەدخەلی بەراورد بە جێگەكانی تر لە دوای
ساڵی (2003)وە لەسەر دەستی بانگخواز و كەسایەتیی دیاری سەلەفییەكان (د. عەبدوللەتیف
سه‌له‌فی) لە هەرێمی كوردستان بڵاوبوویەوە.
عەبدوللەتیف سه‌له‌فی هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە
لە زمانی عەرەبی و گرووپه‌كانی ناو ئیسلامدا، پاش بەدەستهێنانی بەكالۆریس لە زانكۆی
موستەنسرییە لە بەغدا، دەگەڕێتەوە بۆ دەڤەری چوارقوڕنە، ماوەیەك مومارەسەی پیشەی مامۆستایی
دەكات، بۆ سەروەختێكیش لەنێو ڕیزەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەو وەختە كار ده‌كات.
پاش كۆتاییهاتنی شەڕی ناوخۆ، ناوبراو و چەند
هاوبیرێكی بە گوتەی خۆیان سەردانی یەمەن و چەند وڵاتێكی تر دەكەن، بە مەبەستی وەرگرتنی
زانستی شەرعی.
لە تۆمارێكی دەنگیدا تیشك دەخاتە سەر ئەوەی
بۆ وەرگرتنی زانستی شەرعی لای كەسایەتیی دیاری سەلەفییەكانی یەمەن (شێخ موقبیل ئەلوادعی)
و قوتابخانەی (دەمماج) ماوەتەوە.
به‌ڵام هاوسه‌فه‌رێكی د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌مه
ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
بە وتەی (موحەممەد حەسەن كاكە) كە هاوسەفەری
ناوبروا بووە و لە كتێبێكی قەبارە مامناوەندیدا به‌ناوی (ڕۆشنكەرەوەی بەرچاوانی دەروێشگەلێكی
كوێر) كە كتێبه‌كه ته‌رخانه بۆ ڕەخنەكردنی ژیانی زانستیی دكتۆر، ئەو قسانەی هاوڕێبازەكەی
ڕەت دەكاتەوە و دەڵێت ״ناوبراو جگە لە پشووی
وەرزەكان كە لە سێ مانگ تێپەڕی نەدەكرد، هیچ كات لە ماوەی ئەو دوو ساڵەی كە لە یەمەن
ماوەتەوە ئامادەگی وانە شەرعییەكانی (شێخ موقبیل) نەبووە״ دواتریش دكتۆر عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی وەڵامی هه‌موو
ئه‌و قسانه‌ی هاوڕێباز و هاوسه‌فه‌ره‌كه‌ی دایەوە.
دكتۆر سه‌له‌فی لە تۆماره دەنگییەكه‌یدا بە
ناڕاستەوخۆ ئاماژەیەكی بچووك بەم قسەیەی هاوڕێبازەكەی دەكات .
بە هۆی زیتەڵی و وریایی دكتۆر خۆی و پەیبردن
بەو بۆشاییەی كە حزبە ئیسلامییەكان فەرامۆشیان كردبوو، خوێندنەوەی عەقڵییەتی شوێنكەوتووانی
ڕێبازی سەلەفیزم و نەبوونی كارەكتەرێكی كاریگەر لەنێویاندا، هاوكات بەهێزی تەقلیدی
سەلەفییەكان بۆ شێخەكانیان، ناوبراو توانی دەست بەسەر كۆی بانگەوازی سه‌له‌فییه‌تدا
له كوردستان بگرێت.
دكتۆر عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فه‌ی توانی خونچه‌ی تۆوی مەدخەلیزم له كوردستاندا بته‌قێنێت و گه‌شه‌ی
پێ بدات مه‌دخه‌لیزم له ناواخنی خۆیدا خاوەنی چەندین تایبەتمەندییه، لەوانە: كۆمەڵگە
بەسەر دوو ڕەنگی ڕەش و سپی‌دا دابەشدەكات و بۆشاییەك ناهێڵنەوە بۆ لێكتێگەیشتن و پێكەوەژیان
نەك لەگەڵ هزرە جیاوازەكاندا بەڵكو ئامادەییان تێدا نییە لەگەڵ ئەو خەڵكانەشدا هەڵبكەن
كە بانگەشە بۆ بێداربوونەوەی ئیسلام دەكەن.
ڕێبازێك بۆمامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی
پشت ده‌به‌ستێت تەبدیع و تەخوین و تەفسیق و تەكفیری تاكەكانی كۆمەڵگەوە، ئه‌مه‌ش وه‌ك
چاودێران ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ״كاریگه‌ریی خراپی
هه‌یه له‌سه‌ر تێكدانی ئاشتیی كۆمەڵایەتی له كۆمه‌ڵگا موسوڵمانه‌كاندا.״
عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی چۆن ڕێبازی مه‌دخلیزمی
كۆنترۆڵكرد؟
سەرەتا ناوبراو بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو بانگەوازەدا
و كەویكردنی مامۆستایانی، زۆرینەی ئەو بانگخوازانەی لە دەوری گۆڤارێك كۆ كردنەوە، بە
ناوی (ڕێگای ڕاست) وەك ئاماژەیەك بۆ تەواوێتی و بێ پێچوپەنایی ئەم بانگەوازە تازەیە،
ناوبراو خۆی بووە خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری و هەموو بابەتەكانی دیكەش بە فلتەری ئەودا
گوزەریان دەكرد لەم دەستپێكەوە ناوبراو توانی بە هێواشی و به‌شێوه‌یه‌كی كاریگەر برەو
بەو بیرە تازەیە بدات و هەموو قسە ڕۆیشتوانی سەلەفییەكانیش لە دەوری مێزەكەی خۆی كۆبكاتەوە.
له‌م پرۆسیه‌دا هه‌موو ئه‌و كەسانەی بە جۆرێك
لە جۆرەكان ملیان بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی ناوبروا نەدەدا و بە ئاوازی ئەو نەدەجووڵانەوە
و سووكە ڕەخنەیەكیان لە ئیشوكارەكانی دەگرت، ناوبرواو ئه‌وانه‌ی وەدەردەنا و دووریان
دەخستنەوە.
كه‌سێك له‌وانه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه پێی
خۆش نه‌بوو ناوی خۆی ئاشكرا بكات.
ده‌ڵێت: ״عەبدوللەتیف سه‌له‌فی ئه‌مه‌ی به پاڵپشت بە سوپایەك
لە عەقڵییەتی دۆگما و بەناو مامۆستایانێكی نەشارەزا لە واقیع و كەم زانست لە شەرعدا
و لە ژێر ناوی پاراستنی مەنهەجی پاكی سەلەفییەتدا ڕه‌خنه‌گرانی خۆی دوور خستووەته‌وه.״
كۆمەڵگە و مەدخەلییەت
مەدخەلییەكات دیدێكی تایبەتیان بۆ كۆمەڵگە
هەیە، بە تێڕوانینی مەدخەلییەكان كۆمەڵگە دابەش بووە بەسەر ئەم سێ چینەدا: هەڵگرانی
مەنهەجی سەلەفییەت كە مەبەستیان (مەدخەلییەت)ە.
موبتەدیع كە مەبەستیان حزب و ڕەوت و ڕێكخراو
كۆمەڵە ئیسلامییەكانە. كافر كە مەبەستیان ڕێباز و فەلسەفەكانی ترە جگە لە دوو خاڵەكەی
پێشوو.
دكتۆر عەبدوللەتیف هه‌ستا به‌دورخستنه‌وه‌ی
ئه‌م بانگخوازانە: محەممەد مەلا فایەق و ئەحمەدی مەلا فایەق لە سلێمانی و مەلا بەهمەن
لە كەلار و مەلا شادمان لە دووزخورماتوو و مەلا عەبدولكەریمی چوارقوڕنە و شێخ ئەبوو
مەناری عەلەمی و مەلا كامەرانی هەولێر و شێخ حەمدی سەلەفی. ئه‌مه‌ش به پاساوی ״پاكڕاگرتنی ڕێبازی سەلەفییەت״.
به پێی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی ئه‌م ڕووداوانه
دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه لەو پێناو ئەوه‌دا بوو، كە پێش ئەوەی ئەوان پلانەكە
لە ناوبراو تێكبدەن و نەهێڵن كارەكانی سەربكەوێت له‌كۆنترۆڵكردنی ته‌وژمی سه‌له‌فییه‌ت
له كوردستان دووریان بخاتەوە، چونكە دەیزانی ئەو كەسایەتییانە ئەگەر مەبەستیان بێت
دەتوانن لە هەر كاتێكدا بێت ڕێگری لێ بكەن و ئامانجه‌كانی هەڵبوەشێننەوە، بۆیه ناوبراو
دەستپێشخەری كرد و هاوكیشەكەی لە بەرژەوەندی خۆیدا هەڵگێڕایەوە.
بەم هۆیەشەوە مەیدانەكە بە تەنیا لە یەك كەسدا
قەتیس بوو، هەروەها خەڵكانێكی لە دووروبەر مایەوە كە ملكەچ و گوێڕایەڵی تەواویان بۆی
هەبوو، كە لە هەر ساتێك‌دا بیویستایا دەیتوانی بە ئاسانترین شێوە بە كاریان بهێنێت.
بانگەوازی مەدخەلیزم تا ساڵی 2013 جگە لە هەندێك
وردە كێشە كە شایەنی باسكردن نین، توشی هیچ دابەشبوون و لێكترازاندنێكی بەرچاو نەبوویەوە
كە كاریگەری لەسەر شوێنكەوتووانی ئه‌مرێبازه جێبهێڵێت، بەڵام لە دوای دروستبوونی كەناڵی
ئامۆژگاری كە زمانحاڵی مەدخەلییەكان بوو -لە ڕابردوودا- مەدخەلییەكان توشی پارچەپارچە
بوون و لێكترازاندن و تا ئەندازەیەكیش لێكهەڵوەشاندنەوە بوونەوە.
هەروەها جیاوازی تێڕوانینیان بۆ قسەی زانایان
و كێشمەكێشم و ناكۆكییەكان له ناو مه‌دخه‌لییه‌كان دا تا نووسینی ئەم ڕاپۆرتەش بەردەوامی
هەیە.
دابەشبوونی مەدخەلییەكان بۆچی؟
مەدخەلییەكان كۆی مەنهەج و پەیڕەو و تێڕوانینیان
لەسەر ئەم دوو پایە بنیادناوە، كە بە هیچ شێوەیەك لە شێوەكانی مەجالی سازش و ڕێكەوتنی
تێدا نییە:
1-دژایەتیكردنی سەرجەم حیزب و ڕەوت و گرووپ و جوڵانەوە و ڕێكخراو و كۆمەڵە ئیسلامییەكان ، بە بیانووی ئەوەی ئەمانە كۆمەڵگای موسڵماننشین پارچە پارچە دەكەن و بیدعە و خورافیات بڵاودەكەنەوە.
2-گوێڕایەڵی و ملكەچبوونی تەواوه‌تی بۆ دەسەڵاتداران، بە بیانووی ئەوەی ئەمانە (وەلی ئەمر)ی خەڵكین، ئەگەر هاونیشتمانان موسڵمان بوون دەڵێن ئەو دەسەڵاتدارانە وەلی ئەمری شەرعیین، ئەگەر دانیشتووانەكەش زۆرینەیان موسڵمان نەبوون، ئەوە هەر دەسەڵاتدارەكان وەلی ئەمرن، بەڵام وەلی ئەمری دنیایی نەك شەرعی، بە مانا ئیدارین و كاری خەڵكی ڕایی دەكەن. هەروەها بە گوتەی خۆیان پێویستە موسڵمانانیش سەد لە سەد گوێڕایەڵ و ملكەچی بڕیارەكانی دەسەڵاتداران بن بە مەرجێ لە سنووری شەرعدابن، به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه كه سه‌له‌فییه‌كان زیاتر له‌مه گویڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتن ئه‌ویش بە بیانووی ״بەرژەوەندیی بانگەواز و ڕێگریكردن لە نانەوەی ئاژاوە و فیتنە و خوێنڕشتن״.
بە لۆجیكی مەدخەلییەكان كەسی حزبی با لە حیزبێكی
ئیسلامیش بێت و باسی گەڕانەوە بۆ شەرع و بانگەواز بۆ ئیسلامیش بكات، بەوپێیەی بەیعەتی
حیزبی لە گەردنیدایه موبتەدیعە و موستەحەقی دۆزەخە، بۆیە ده‌ركه‌وتنی كه‌سێكی وه‌ك
مه‌لا هاوڕێ له كه‌ناڵی ئامۆژگارییه‌وه وه‌ك زەمینلەرزەیەكی بەهێز ناخی هەڵگرانی
ئەو ڕێبازەی هەژاند و بە وتەی خۆیان توشی فیتنەی كردن.
بەوتەی ئەو خەڵكانەی كە دژی ئەو دەركەوتنەی
مەلا هاوڕێ بوون، ئەو كەناڵە وێنای ڕێبازی بێخەوشی سەلەفییەت دەكات و بە هیچ جۆرێك
نابێت ببێت بە مینبەرێك بۆ دەركەوتنی خەڵكانی حیزبیی با بە خۆشیان نەڵێن حزبیی !
بەوپێیەی لە پێشتردا لە ناو حیزبێكی ئیسلامی‌دا
كاریان كردووە و بە ئاشكرا تەبەڕڕای خۆیان ڕانەگەیاندووە، هەر بە حیزبی و موبتەدیع
هەژمار دەكرێن.
لێرەوە مەدخەلییەكان كە بانگەشەی سەلەفییەت
و قورئان و فەرموودە دەكەن پارچەپارچە بوون و بەسەر چەندین گروپ و ئاڕاستەی جیاوازدا
دابەشبوون.
ئەم لێكترازانه جێگەی سەرسووڕمانه،چونكه
هه‌ریه‌كە لەم گرووپانە خۆیان بە موورید و شوێنكەوتووی ڕاسەقینەی ڕەبیع كوڕی هادی مەدخەلی
(كەسی یەكەمی ڕەوتەی مه‌دخه‌لیی لە جیهانی ئیسلامی‌دا) ده‌زانن و بە بێ ڕێنمای ئەو دەستت
بۆ هیچ كارێك نەبەن و تێڕوانیینەكانی شێخەكەیان بە وتە دەقەییەكان (اقوال نصیه) هەژمار
بكەن، كەچی توشی لێكدابڕانێك بن كە بە هیچ شێوەیەك نەتوانن لەگەڵ یەكدا هەڵبكەن!
دوای ئەم دابڕان و دابەشبوونە، دكتۆر عەبدوللەتیف
توانی ئەو خەڵكانەی كە بەشێكی مەدخەلییەكانیان پێكدەهێنا و دژایەتی دكتۆر و هاورێكانیان
دەكرد، لە مەدخەلییەت دەربكات و نازناوی (حەددادیان) بخاتە پاڵ، لە ڕێگەی موریدەكانیشیەوە
سێ كتێبی لەسەر دەركردن، بە تایبەت لە سەر مەلا هوشیار چەمچەماڵی و سیروان ئەشقەر و
چه‌ندكه‌سێکی تریان.
ئه‌مانه بە ئاشكرا دژایەتی دكتۆریان دەكرد
و كارەكانی ناوبراویان بەر نەشتەری ڕەخنە دەدا، بە تایبەت مەلا خۆی بە هاوشانی دكتۆر
هەژمار دەكرد، كە لە ڕاستیشدا وا نەبوو، جونكە پێشتر مەلا یەكێك بوو لە قوتابییەكانی
دكتۆر، لای ڕێبه‌رانی مەدخەلیش ناسراو نەبوو،كە مەرجێكی سەرەكییە بۆ كەسێك بیەوێت
بە گوتەی خۆیان بە ناوی زانایانەوە قسه بكات. دەبێت لای ئەو خەڵكانە ناسراو بێت و
لە لایەن ئەوانیشەوە تەزكییە كرابێت و جێگەی متمانە بێت!
دكتۆر هەموو ئەمانەی تێدا بوو بۆیە وا بە سانایی
توانی ئەو خەڵكانە و هاوئاوازەكانیان لە ڕەوتی مەدخەلی دەربكات.
ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری مه‌دخه‌لییه‌كانی كوردستان
دكتۆر عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی لاوازكرد ڕوداوی خۆشه‌ویستی و ژنهێنانەكەی بوو كە
لە كاتی خۆیدا، ئەم ڕوداوه كاریگەری بەرچاوی كردە سەر ناو و ناوبانگی دكتۆر وەك سەری
بانگەوازی مەدخەلیزم له‌كوردستان.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوه نه‌بوایه كه عه‌رشی
ڕێبه‌ری مه‌دخه‌لییه‌كانی له‌رزاند و نزیك بوو متمانه و شه‌رعییه‌ته ده‌ركییه‌كه‌شی
بدۆڕێنێت ئه‌وا ڕه‌وتی مه‌دخه‌لیزم له كوردستان له ئێستا زۆر به‌هێزتر دەبوو.
س: رۆژنامەی ئاژانس
#
سەلەفی