::
شاناز هيرانى
له هه‌شتى تشرینی یەكەمی ساڵى 2008 مامۆستايه‌كى
زانكۆى ئه‌مه‌ريكى به‌ناوى ئامينه وەدود پێش نوێژى بۆ كۆمه‌ڵێك نوێژكه‌ری تێكه‌ڵاو
كرد له ئۆكسفۆرد له ناوه‌ڕاستى به‌ريتانيا(1)، ئه‌مه‌ش چه‌ندين كاردانه‌وه‌ى
جياجياى لێكه‌وته‌وه له‌لايه‌ن ژماره‌يه‌ك له فوقەها‌كان و زانايانى ئيسلامى له سه‌رجه‌م
ناوه‌نده‌كانى جيهانى عه‌ره‌بى. ئامينه‌ش له لاى خۆيه‌وه به‌و شێوه‌يه وه‌ڵامى
دايه‌وه: ژنانيش وه‌ك پياوان مافى ئه‌وه‌يان هه‌يه پێشنوێژی بكه‌ن به پێى
(ئيجتيهاده‌كه‌يان)، كه فوقەها‌كان و زانايان له‌ناو كه‌له‌پورى ئيسلاميدا
دايانبڕيوه، كه له‌سه‌ر واقيعيه‌تى پێناسه‌يه‌كى فيمنيزمى جێبه‌جێ ده‌بێت كه ده‌ڵێت:
هه‌ڵوێستێكى جياواز له ميراتى مێژوويى ــ ئایينى ــ سياسى ــ كۆمه‌ڵايه‌تى ــ كولتوريه‌وه
بنيات ده‌نێت به رێگه‌ى ڕودانى دابڕينێكى ته‌واو له‌گه‌ڵى به هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه‌ى
بونه‌ته هۆى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و مه‌عريفه شايسته‌يه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر
بنه‌ماى بنبڕ‌كردنى باوكسالارى بنيات نراون.(2)
وه‌ك هه‌ميشه باوه به‌ڵگه‌كانى له‌يه‌كتێگه‌يشتن له‌نێوان
ئه‌و ژينگه‌يه‌ى تێيدا په‌روه‌رده‌بوه و ئه‌و ژينگه له‌يه‌ك چوه‌ى كه به ــ ڕواڵه‌ت ــ له بارودۆخ و ده‌رهاويشته‌كانى
بونه‌ته هۆى هاورده‌كردنى ئه‌و بيرۆكانه له‌سه‌ر (فيمينزمى ئيسلامى)يه‌وه هه‌ن.
ده‌بينين هه‌رچه‌نده نزيكيه‌ك هه‌يه له‌نێوان دۆخ و ژينگه‌كان، كه‌چى ئه‌و پێوه‌رانه‌ى
نمونه‌يه‌كيان له‌خۆگرتوه، هه‌ر به دووره په‌رێزى و بێ هه‌ڵوێست ده‌مێننه‌وه و
سه‌رنجى خۆشيان ناگۆڕن به‌رامبه‌ر چه‌مكى وه‌رگرتن و ڕه‌تكردنه‌وه.
زۆرجاريش به‌ڵگه‌كانى تێگه‌يشتن جياوازيان هه‌يه
له نێوان ئه‌و ژينگه‌يه‌ى تێيدا په‌روه‌رده بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژينگانه‌ى به ــ
ڕواڵه‌ت ــ له‌يه‌ك ده‌چن و له‌ناواخن زۆر جياواز و دوورن له‌يه‌كه‌وه، وه‌ك له
بارودۆخ و ده‌رهاويشته‌كانى بونه‌ته هۆى هاورده‌كردنى. له دۆخى (فيمينزمى
ئيسلامى)يش له‌سه‌ر چه‌مكى خودى فيمينزم، ده‌بينين هه‌رچه‌نده نزيكبونه‌وه‌يه‌كى
ده‌ره‌كيش هه‌بێت له‌نێوان دۆخه‌كان، كه‌چى ئه‌و پێوه‌رانه‌ى هه‌ر نمونه‌يه‌ك له‌و
نموونانه له‌خۆى گرتوه، ده‌ستبه‌ردارى
هه‌ڵوێست و سه‌رنجه‌كانى نابێت به‌رامبه‌ر چه‌مكى په‌سه‌ندكردن، يان ڕه‌تكردنه‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌و گوزارشته‌يه، كه زاناى ده‌روناسى لوبنانى (ده‌لال ئه‌لبزرى) (3)
گوزارشتى لێكردووه: فيمينزمى ئيسلامى (سه‌رجه‌م پارادۆكسه پاڵنه‌ره‌كانى
فيمنيزمى رۆژئاوايى بۆ ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئينكارى كردووه و ده‌ڵێت ئه‌وه
ئيسلامه.
ژن له فيكرى رۆژئاواييدا.. سه‌رنجێك له‌سه‌ر سه‌ره‌تاكان
فه‌رهه‌نگى كامبريديج، فه‌لسه‌فه‌ى فيمينزم به‌وه
ده‌ناسێنێ، كه فه‌لسه‌فه‌يه‌كى ڕه‌تكه‌ره‌وه‌يه له‌سه‌ر به‌ستنه‌وه‌ى شاره‌زايى
مرۆيى به شاره‌زايى پياو، به‌بێ شاره‌زايى ژن (4). ئه‌و فه‌له‌سه‌فه‌يه‌ش به‌و
شێوه وێنه‌كردنه‌ى ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر شاره‌زايى فيكرى و رۆشنبيرى ژن
به‌رامبه‌ر بابه‌ت و كێشه‌كانى هه‌يه‌تى له‌سه‌ر ئازادبونى له ژێر هه‌ژمونى
نێرسالارى له‌سه‌ر ميتۆدێكى فيكرى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕۆڵى فيمنيزمى فه‌رامۆشكراو له‌ناو
مێژووى شارستانيه‌تى بۆ رۆژئاوا.
شرۆڤه‌كاريه‌كانى به‌ترياكيش به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ى
خولقان و چه‌ند مه‌سه‌له‌يه‌كى تريش ــ له وێناكردنى مه‌سيحى رۆژئاوييدا به يه‌كێك
له‌ديارترين پاڵنه‌ره فيمینيزميه‌كان داده‌نرێت دژى دين، چونكه به پێى ئه‌و
خوێنده‌وه‌ى ئه‌وان بۆ ژن هه‌يانبوو: ئه‌و فريوده‌ره‌يه كه ئاده‌مى له به‌هه‌شت
ده‌رهێناوه و وه‌چه‌يه‌كى هه‌ڵه هه‌ڵگرى بۆ مرۆڤايه‌تى جێ هێشتووه، بۆيه ده‌بوايه
پابه‌ند بێت به ملكه‌چبونێكى ڕه‌ها بۆ ده‌سه‌ڵاتى پياو و په‌راوێز كردنى به ته‌واوى
له‌هه‌ر ڕۆڵێكى ته‌وه‌رى له‌و جيهانه‌دا(5). دواجاريش ئه‌و ديدگايه ره‌نگدانه‌وه‌يه‌كى
قوڵى دروستكرد له‌سه‌ر روئياى فيكرى به‌رامبه‌ر به ژن. به‌مه‌ش مێينه له دوانه‌ى
ديكارت دا له نێوان عه‌قڵ و مادده‌دا، له پێگه‌ى مادده‌دا وه‌ك بونه‌وه‌رێكى جه‌سته‌يى
ناعه‌قڵانى دانرا(6) جان جاك رۆسۆش زۆر له‌و تێڕوانينه‌وه دوور نه‌كه‌وتۆته‌وه،
كاتێك جياوازى له سروشتى مێينه له‌گه‌ڵ سروشتى نێرينه كردوه، واته: ژن ماناى
مه‌به‌ستى سێكس و وه‌چه نانه‌وه‌يه و پياويش به توانايى عه‌قڵى ناسنوردار ديارى
ده‌كات(7)
هه‌ندێك كه‌سيش گه‌ڕاو‌نه‌ته‌وه بۆ فه‌لسه‌فه‌ى
يۆنانى له‌سه‌ر كڵێسا و فه‌يله‌سوفه‌كانى سه‌رده‌مى رۆشنگه‌رى ئه‌وروپى، كه پشكى
خۆيان هه‌بووه له‌و كاريگه‌ريه‌ى به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ى مێينه‌دا له ئه‌وروپا سه‌پێنراوه,
چونكه ئه‌و وێنه‌يه‌ى ئه‌رستۆ بۆ ژن كێشاويه‌تى (وه‌ك ئه‌وه‌ى نێرينه‌يه‌كى
ناشيرين و تا ئێستا شايسته‌ى ئه‌وه نييه ببێته مرۆڤ(8) زۆر گرنگ بووه و كاريگه‌ريه‌كى
قوڵى له‌سه‌ر كولتورى رۆژاواى به جێهێشتوه. به‌مه‌ش جياوازيه‌كى ئه‌وتۆى نه‌بوه
له‌گه‌ڵ ئه‌فلاتۆنى مامۆستاى له (گفتوگۆكه‌ى تيماوس)(9)، كه پێى وابووه مرۆڤايه‌تى
به‌سه‌ر دوو ره‌گه‌زدا دابه‌ش ده‌بن: ره‌گه‌زى باڵا، يان ئه‌و پياوانه‌ى خولقێنه‌رى
ڕه‌سه‌نن و توانيويانه زاڵ بن به‌سه‌ر هه‌سته‌كانيان و بونه‌ته باشترينه‌كان له‌سه‌ر
زه‌وی. ره‌گه‌زى دووه‌ميش ترسنۆك و خراپه‌كاره‌كان كە شكستيان هێناوه له‌سه‌ر زه‌وى
و دووباره وه‌ك ژن له دايك ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش سزاكه‌يانه.
ئه‌و بيروڕايانه به‌ردى ئه‌و بناغه‌يه بوو, كه
كڵێسا وه‌ك بيروڕاى پيرۆز پشتى پێ به‌ست. ده‌ستهه‌ڵگرتنيش له‌و بيروڕايه، واته
ده‌ستهه‌ڵگرتن بوو له خودى مه‌سيحيه‌ت(10). هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وايكرد ژنى ئه‌وروپى
وه‌لا بنرێت ــ وه‌ك ده‌رئه‌نجامێكى حه‌تميش بۆ ده‌رهاويشته‌كانى نوێگه‌رايى ــ به‌و
باوه‌ڕه‌ى كه پێويسته ئه‌و ميتافيزكيه‌ى دوژمنايه‌تى ده‌كات تێپه‌ڕێنێت، كه خۆى
به‌رده‌وام له دژه ئایين ده‌بينێته‌وە و به‌ربه‌ستى هه‌ره گه‌وره‌ش بوو له‌به‌رده‌م
ئازادبونى ژن.
به‌ڵام ــ وه‌ك نيوتن ده‌ڵێت ــ هه‌موو كرده‌وه‌يه‌ك
كاردانه‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى هه‌يه و له‌گه‌ڵ ته‌وژمه‌كه‌ش ده‌گونجێت, هه‌ر ئه‌مه‌ش
بوو سيمۆن ديڤوار له كتێبى (الجنس الاخر) سه‌لماندى، كاتێك ده‌ڵێت: (پێويسته ژن
ده‌ست هه‌ڵگرێت له خورافيات و ئه‌فسانه و بيروباوه‌ڕه‌كانى له شێوه‌ى پيرۆزيدا
هه‌ن و وايكردووه پياو و ژن به يه‌كه‌وه بچه‌وسێنێته‌وه و كۆنتڕۆڵى بكات،
چونكه گه‌ر ژن بيه‌وێت وه‌ك ژنێكى ڕاسته‌قينه بوونى هه‌بێت، پێويسته ده‌ست هه‌ڵگرێت
له مێينه‌بوونى خۆى، چونكه سه‌رچاوه‌ى لاوازى ژنه، هه‌روه‌ها هاوسه‌رگيريش نه‌كات،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاوسه‌رگيرى گه‌وره‌ترين كۆت و پێوه‌ندى ژنه، له هه‌مانكاتيشدا
دايكایەتيش نه‌كات(11)
لێره‌دا هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت، چونكه ژن له تايبه‌تبوونه‌وه
ده‌چێته گشتیبوون و بزووتنه‌وه‌ى فيمنيزميش ده‌كه‌وێته ناو ململانێيه‌كى هه‌تاهه‌تايى
دژى پياوانى هه‌ژموندار به‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ى له ژێر دوو ڕه‌وتى سه‌ره‌كيدان، يه‌كه‌ميان:
ليبراليه‌تێك، كه جه‌خت له‌سه‌ر يه‌كسانى هه‌لى كار و مافى تاكه‌كان ده‌كاته‌وه،
دووه‌ميش راديكالى، كه پێى وايه بونياده كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كانى وه‌ك ــ زانست و
زمان و مێژوو ــ بونيه‌ى تايبه‌تن به پياوان. به بۆچونى ژنانيش پێويسته ئه‌و
بونيادانه دووباره چاويان پێدا بخشێنرێنه‌وه(12). ته‌نانه‌ت هه‌ندێكيان داواى
بێلايه‌نى زمان ده‌كه‌ن، يان دووباره به مێينه‌كردينان له به‌رامبه‌ردا(13). بۆ
ئه‌وه‌ى (his story) بكه‌وێته
به‌رامبه‌ر (her story).
وردبونه‌وه له‌خود و ململانێى جێنده‌ر
(ژن به ژنيه‌تى له دايك نابێت، به‌ڵكو واى
لێدێت) سيمۆن ديڤوار
كاتێك (عەبدولوەهاب ئەلمەسیری) ده‌سته‌واژه‌ى
فيمينيزم ــ feminism ــ
ى –ڕه‌تكرده‌وه، پێى وابوو گوزارشت له ئازادى ژن
ناكات، به‌ڵكو گوزارشت له ململانێيه‌ك ده‌كات له‌گه‌ڵ پياوان و له‌سه‌ر خودى خۆى
وردده‌بێته‌وه وه‌ك ده‌ره‌ئه‌نجامێكى مێژوويى له‌سه‌ر گۆڕانكاريه‌كانى مرۆڤ
دروستى كردون، بۆيه ده‌ڵێت(14): سيستمى نوێگه‌رايى و عه‌لمانيه‌تى رۆژئاوايى له
ناو چوارچێوه‌يه‌كدا ده‌خولێنه‌وه كه پێى ده‌ڵێن: چاره‌سه‌رى دۆخى مادى، يان (مه‌رجەعيه‌تى
دۆخى خود)، كه سيستمێكه بۆ ئه‌وه‌ى له ئاستى بونيه‌ى گشتى جيا بكاته‌وه دروست
بووه. يه‌ك بنه‌ماى رێكخراو بۆ گه‌ردون هه‌روا به هه‌ره‌مه‌كى دانه‌نراوه، به‌ڵكو
به‌هۆى بارودۆخه‌كان دانراون، بۆيه گه‌ردون ــ سروشت و مرۆڤ ــ ده‌بنه مه‌رجەعيه‌ت
و له‌و سيستمه‌دا مرۆڤ له وردبونه‌وه‌دايه له‌باره‌ى راستيه تێپه‌ڕيوه‌كان (ئايینه‌كان)
و ده‌چێته دۆخى گواستنه‌وه بۆ يه‌كتاكى مرۆيى له قۆناغى نوێگه‌رايى. ئه‌ويش به وردبونه‌وه‌ى له باره‌ى مرۆڤايه‌تى به
گشتى و گۆڕينى به كۆتامه‌به‌ست، كه گه‌ردون پشتى پێ ده‌به‌ستێت له ڕاستى و
دروستيدا. پاشان بۆ يه‌كتاكى (الواحديه)، كه تێيدا پێگه‌كه‌ى خود به تاكيه‌يه‌تى،
يان به كۆمه‌ڵه تايبه‌ته‌كه‌ى ده‌به‌ستێته‌وه. واته: ئه‌وه‌ى گوزارشت له
راستيه‌كانى لاى ئه‌و ده‌كاته‌وه، خودى تاكيه‌كه‌ى يان كۆمه‌ڵه‌يیه‌كه‌ى ــ به‌مه‌ش
دوژمنايه‌تى لاى مرۆڤ به‌ديار ده‌كه‌وێت و جيهانێكى پڕ له ململانێى دوانه‌يى لاى
مرۆڤ دروست ده‌بێت و تييدا مرۆڤه‌كان دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر (دڕنده و قوربانى)
بكوژ و كوژراو، به‌هێز و لاواز(15)
دواجار له ناو ئه‌و هه‌موو كێشمه كێشمه‌دا ژن به‌ديار
ده‌كه‌وێت، كه جگه له خودى خۆى هيچ ئاماده‌يه‌كى تر‌ى نييه و له ده‌ره‌وه‌ى
چوارچێوه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كه ده‌مێنێته‌وه و ده‌كه‌وێته ناو ململانێيه‌كى گه‌ردونى
هه‌تاهه‌تايى له‌گه‌ڵ پياو. به‌مه‌ش ئازادبون ده‌گۆڕێت بۆ وردبونه‌وه له‌باره‌ى
خودى و دوژمنايه‌تى كردنى (ئه‌وى تر). ئه‌مه به پێى وه‌سفى ئەلمەسیری
جێنده‌ر به گوێره‌ى فه‌رهه‌نگه تايبه‌ته‌كان (16)
ماناكه‌ى له بنه‌ڕه‌تدا به لاتينى واته: جۆر، يان ڕه‌چه‌ڵه‌ك(genus). پاشان قۆناغ به قۆناغ كه‌وتۆته ناو زمانى فه‌ره‌نسى و له وشه‌ى (gendre) كه به‌ماناى: جۆر،
يان ره‌گه‌ز دێت. ره‌گه‌زايه‌تيش وه‌رگێڕانى عه‌ره‌بيه بۆ جێنده‌ر، كه وه‌رگێرانى
به جۆره كۆمه‌ڵايه‌تى بڵاوبۆته‌وه.
فيمينيزمى ئيسلامى و خويندنه‌وه‌ى جێنده‌رى بۆ ده‌قه‌كان
ژنه توێژه‌رى مه‌غريبى ئيكرام عه‌دنانى(17) پێى
وايه، كه شۆڕشى نوێگه‌رايى، بنچينه و سه‌ره‌تاكانى گه‌ڵاڵه‌بونى گوتارى
فيمينزمى بووه، كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما و مافه‌كانى مرۆڤ يه‌ك ده‌گرێته‌وه. پاشان ده‌ڵێت:
به دياركه‌وتنى چه‌مكى فيمينيزمى ئيسلامى پشتى به‌ستووه به ژينگه‌ى باو و چه‌ندين
فاكته‌ر و لێكه‌وته‌ى سياسى و ئايديۆلۆژى
و كولتورى له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى ئيسلاميه‌كاندا. كه له‌كاتى ئێستادا هه‌موو چه‌مكه‌كانى
ئايديۆلۆژى و ئايینيه‌كانى به يه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه.
له توێژينه‌وه ره‌خنه‌گرانه و شرۆڤه‌كاريه‌كه‌ى
بيرمه‌ندى ئوردونى فه‌همى جدعاندا، وێنه‌ى گواستنه‌وه‌ى فيمينيزم بۆ جيهانى
موسڵمانى له رۆژهه‌ڵاتدا جيا ده‌كاته‌وه و چه‌ندين نموونه‌ش ده‌خاته ڕوو له‌سه‌ر
ژنانى فيمينزم، كه ناچاربوون جيهانه بنه‌ڕه‌تيه‌كه‌ى ئيسلامى به‌جێ بهێڵن و
ڕووبكه‌نه جيهانگيرى رۆژاواى ئه‌وروپى و ئه‌مه‌ريكى، بۆيه له توێژينه‌وه‌كه‌دا
باس له‌و ژنه فيمنينيزمانه ده‌كات، كه ئاراستەيه‌كى چاكسازيانه‌يان هه‌يه، ئه‌و
ئاڕاسته‌يه‌ى كه پێى وايه هه‌وڵده‌دات فيمنيزم به جلوبه‌رگى ئيسلامى نيشان
بدات(18). چونكه نه‌يانتوانيوه د‌رك به مانا و ناواخنى ڕاسته‌قينه‌كه‌ى فيمينزيم
بكه‌ن، چونكه هه‌وڵ نادات له ده‌قه ئایينه‌كان لابدات، يان به‌سه‌رياندا باز
بدات يان بيانگۆڕێت به مه‌به‌ستى ڕه‌تكردنه‌وه و جێهێشتنى، يان هه‌مواركردنه‌وه‌ى.
بۆيه ئه‌وه‌ى ئه‌و مه‌به‌ستيه‌تى ده‌ريبخات، ته‌نيا داڕشتنه‌وه‌يه‌كه، يان پۆزش
هێنانه‌وه‌يه‌كه بۆ ئه‌حكامه‌كانى ئيسلامى، كه له‌سه‌ر ويژدانى نوێ و هه‌ستيارى
نوێ پێكهێنراوه. لێره‌دا جدعان ئه‌و ئاراسته‌يه به بزوتنه‌وه‌يه‌كى فيمينزمى له
قه‌ڵه‌م نادات و پۆلێنى ناكات.
له‌لايه‌كى تر فيمينزمى ڕه‌تكه‌ره‌وه هه‌يه، كه
ڕووبه‌ڕووى فريوخوارده‌كانى ئازادى ده‌بێته‌وه له لايه‌ن كۆمه‌ڵگه نائيسلاميه‌كانى
رۆژئاوايى. هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌تدا ئيسلامين، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و ژنانه‌ن كه
ده‌نگى ناڕه‌زايه‌تى به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و هه‌موشيان وابه‌سته‌ن به گرێیەكی ده‌رونيه‌وه.
بيرمه‌نده ئوردونيه‌كه له كتێبه‌كه‌يدا چوار نموونه بۆ فيمنيزمى ڕه‌تكه‌ره‌وه
ده‌هێنێته‌وه و له چه‌ندين وڵاتى جياجياش له جيهانى ئيسلامى. دواتريش به‌يه‌كه‌وه
گرێيان ده‌داته‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شى ده‌خاته‌ڕوو بۆ خوينه‌ران تا خۆيان به‌راورده‌كه‌ى
بكه‌ن.
ئه‌لجهەنى ــيش له باره‌ى جێنده‌ر ده‌ڵێت: شرۆڤه‌كاريه
جێنده‌ريه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ى دروست كردووه به‌سه‌ر روئياى فيمينزم به‌رامبه‌ر
ئايین، ئه‌مه‌ش له‌بارى ئيسلامه‌تيدا ناونراوه به پرۆسه‌ى (گه‌ڕان به‌دواى جنۆكه)،
كه ژنان (تأويل)ى جێنده‌رى بۆ ده‌قه‌كان ده‌يكه‌ن له‌ناو ئيسلام‌دا. له‌نێويشياندا
ژنانى هاوچه‌رخى وه‌كو ئامينه وەدود له واقيعه نێرينه‌كه‌يدا، كه تێيدا به
گشتى گوزارشتی فوقەها‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه، يان ئه‌و كه‌له‌پوره‌ى كه له‌ناويدا نه‌هاتووه
هيچ ڕۆڵێكى بۆ ژن ده‌ستنيشان نه‌كردووه. هه‌روه‌ها داواى مافى ژنى كردووه به يه‌كسانى
له‌گه‌ڵ نێر بۆ ئه‌و ته‌نيا ئه‌و جۆره ڕۆڵانه‌ى كه پێى وايه (مێينه و نێرينه
تايبه‌مه‌ندى خولقى له‌به‌رگيراوه نين له‌بنه‌ڕه‌تدا
و چه‌مكێكيش نين وه‌ك له قورئاندا ئاماژه‌يان پێكراوه، به‌ڵكو تايبه‌مه‌ندى
دياريكراون و به‌سه‌ر نێر و مێ به يه‌كه‌وه
جێبه‌جێ ده‌بن له‌سه‌ر بنه‌ماى رۆڵى دياريكراو و له ڕووى رۆشنبيره‌وه زۆر
جياوازن.
كه‌چى ئه‌و مه‌رجه‌عيه‌ته‌ى فيمينيزمى تەئویل له
بانگه‌شه‌كه‌يدا گرتويه‌ته‌به‌ر بريتيه له‌و (ده‌قانه‌ى له قورئان هێناويه‌ته
ده‌ره‌وه، چونكه به گشتى هه‌مويان له سوننه‌تى نه‌بەويه‌وه وه‌رگيراون. ره‌نگه
هه‌ندێكيان كار به سيره‌ى نه‌بەوى و مێژووى ئيسلامى بكه‌ن و له‌گه‌ڵيشى بڕۆن به
گوێره‌ى ميتۆدى له‌به‌ر يه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى فيمينيزم، كه ئامانج لێى به‌ديارخستنى
كاريگه‌رى ده‌سه‌ڵاتى باوكسالار و نێرينه‌كانه به‌سه‌ر ژناندا. چونكه زۆرێكيان
ده‌قه نه‌بەويه‌كان له‌كاروبارى ژناندا فه‌رامۆش ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت گريمانه‌ى دووباره
بونه‌وه‌ى تەئویلیش وه‌رناگرن. وه‌ك خولقانى ژن له په‌راسوى پياو و چه‌ند نمونه‌يه‌كى
تريش. له‌كاتێكدا هه‌ندێكيان ده‌ست بۆ تاويله‌كانى ده‌قه‌كانى له قورئاندا هاتوون
ده‌به‌ن.
هه‌ر له گوتارێكى ئه‌لجهەنى به ناونيشانى فيمنيزم
و به مێينه‌كردنى تەئویل ــ دا باس له مامه‌ڵه‌ى فيمينيزمى ئيسلامى ده‌كات له‌گه‌ڵ
جێنده‌ر. ئه‌و ده‌ڵێت: به‌كارهێنانى چه‌مكه رۆژئاواييه‌كان به شێوه‌يه‌كى هه‌ره‌مه‌كيانه،
كه به جۆرێك ئه‌وانه‌ى لێيه‌وه هه‌ڵده‌هێنجرێن، له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كانى ئه‌وان
بگونجێت و ئه‌وانى تر‌ى ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، بۆيه ئه‌و چه‌مكانه مه‌سه‌له‌كه له
ڕه‌گ و ريشه‌دا له‌يه‌ك جيا ناكاته‌وه خاڵيشى ناكاته‌وه له باره رۆشنبيريه‌كه‌ى
هه‌ڵى گرتووه.
خوێندنه‌وه‌ى جێنده‌ر بۆ كه‌له‌پورى ئيسلامى كه‌وتۆته
ناو چه‌ندين هه‌ڵخليسكانى ميتۆدى، كه بنچينه ئايديۆلۆژيايه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه،
ئه‌و ئايدۆلۆژيايه‌ى له‌سه‌ر راڤه‌كردنێكى لايه‌نگيرانەى فيمينيزمى بۆ ده‌قه ئایينه‌كان
دروست بوو، چونكه خوێندنه‌وه‌ى جێنده‌رى بۆ كه‌له‌پورى ئيسلامى و قورئانيش به‌تايبه‌تى
ــ وه‌ك توێژه‌ر باسى لێوه ده‌كات، كه‌وتۆته ناو چه‌ندين هه‌ڵه‌ى ميتۆدى و
بنچينه‌ى ئايديۆلۆژيایى. جه‌ختيش له بێلايه‌نبونى ده‌كاته‌وه، وه‌ك ئيراده‌ى يه‌كسان
و بون له نێوان هه‌موو نموونه‌كانى له‌سه‌ر ژن هاتووه له قورئان و كردنى به
نمونه‌يه‌كى باڵا، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى واقعه‌كه‌يه و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ نموونه‌ى
نێرينه‌ى ناوبراويش نه‌گونجاوه. هه‌موو شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كانى جياكارى نێوان هه‌ردوو
ره‌گه‌زه‌كه‌شى به سه‌لبى داناوه، بۆيه هه‌ر ئه‌وه پێى ده‌وترێت: (ئه‌و
پارادۆكسه‌ى بانگه‌شه‌كه‌رانى نوێگه‌رى و ئه‌زمونگه‌رى زانستى ده‌كه‌نه‌وه ناويه‌وه
به هۆى ڕه‌تكردنه‌وه‌يان بۆ جياكاريه بايۆلۆجيه‌كانى له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا
هه‌يه، كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى يه‌كسانبونى ره‌ها ده‌كاته‌وه له‌نێوان ژن و
پياو، ئه‌و يه‌كسانبونه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى سه‌لبى ده‌بێت بۆ سه‌ر ژن به پله يه‌ك
ئينجا بۆ پياو.
بۆيه باش‌ترين مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ى
ئازادى فيمينيزم، پێويسته به ديراسه‌كردنى بابه‌ته‌كه بێت به‌پێى نموونه‌ى مه‌عريفى
و سيستمى به‌هاكانمان كه تييدا كۆمه‌ڵگه و خێزان، تاك و مادده له‌سه‌رى بونياد ده‌نرێن.
چونكه باش‌ترين رێگه بۆ دژايه‌تيكردنى (سته‌مكار/ فه‌رامۆشكردن)ى نێرينه دژه
مێينه‌يه.
بۆ داگرتن کلیک لێرە بکە
سه‌رچاوه و پەراوێز:
1. خبر، العربيه
الاخباريه
2. نقد النسويه
الاسلاميه ــ حمود حمود
3. دلال البزرى،
النسوريه الاسلاميه في الغرب
4. كۆمه‌ڵه توێژه‌رێك،
الحركه النسويه و خلخله المجتمعات الاسلاميه
5. هه‌مان سه‌رچاوه
6. MOIR.G. JAGGAR. A. Mm and young
wollstonecraft
7. I.M- A Companion to feminist philosophy
8. النساء في
الفكر السياسى الغربى، سوزان موللر، ترجمه امام عبدالفتاح
9. هه‌مان سه‌رچاوه
10. امام
عبدالفتاح ، ارسطو والمراة
11. سيمون دى
بوفوار ـ الجنس الاخر
12. كۆمه‌ڵه
توێژه‌ره‌ێك ــ الحركه النسويه واخلخله المجتمعات الاسلاميه
13. عبدالوهاب
المسيرى ــ قضية المراة بين التحرير والتمكرز حول الانثى
14. هه‌مان سه‌رچاوه
15. هه‌مان سه‌رچاوه
16. ملاك الجهنى ـ
القراءة الندريه للقران
17. اكرام عدنانى
ــ النسويه الاسلاميه: عوائق التجيد الفكرى والتحديث المجتمعي
18. فهمى جدعان:
خارج السرب: بحث في النسويه الاسلاميه الرافضة واغرائات الحريه.
#
ئایین