::
د. عومەر عەبدولعەزیز
نووسینى: دانیاڵ بایمان
به‌رپرسانى قه‌ڵاچۆكردنى
تیرۆر واى داده‌نێن كه یه‌كێك له ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م بوارى قه‌ڵاچۆكردنى تیرۆر
دیاریكردنى ململانێى جیهانییه له داهاتوودا، كه هاوشێوه‌ى شه‌ڕى ناوخۆیى سوریا موسڵمانانى
جیهان بجووڵێنێت و هانى ده‌یان هه‌زار بیانى بدات تاوه‌كو بچنه‌پاڵ شه‌ڕه‌كه. هه‌روه‌ك
په‌نده دانیماركییه‌كه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌سته‌مه پێشبینى بكه‌ین، به‌تایبه‌ت گه‌ر ده‌رباره‌ى
ئاینده بێت. به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر به‌رپرسانى دژه‌تیرۆر پێویسته له ئاست
هه‌ر پرسێك له داهاتوودا به‌ئاگابن، كه هاوشێوه‌ى سوریا ببێته شه‌پۆلى شه‌ڕكه‌رى
بیانى و تیرۆر به‌دواى خۆیدا بهێنێت، جگه له‌وه‌ى نابێت گومانى ئه‌وه بكه‌ن كه ڕابردوو
ته‌نها سه‌ره‌تایه‌كه، چونكه له‌واقیعدا هۆكارگه‌لێك هه‌ن تا باوه‌ڕمان وابێت سه‌رهه‌ڵدانى
داعش له سوریا و لێشاوى به‌رچاوى بیانییه‌كان بۆ شه‌ڕكردن په‌یوه‌ندى به بارودۆخێكى
نائاساییه‌وه هه‌بووه.
رێكخراوى داعش له‌سه‌ر
داروپه‌ردوى ئه‌و ڕێكخراوه سه‌ریهه‌ڵدا كه پێى ده‌وترا قاعیده له عێراق، ئه‌ویش
به‌مه‌به‌ستى دژایه‌تیكردنى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تى عێراقى به‌سه‌رۆكارى
شیعه له‌پاش ڕووخانى سه‌دام حسێن له ساڵى 2003 هاته ئاراوه. كاتێكیش سوریا ڕووبه‌ڕووى
شه‌پۆلى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى ساڵى 2011 بۆوه و دواتر شه‌ڕێكى ناوخۆیى گشتگیرى به‌دوادا
هات، شه‌ڕكه‌رانى ڕێكخراوى قاعیده له عێراق ده‌رفه‌تێك و مۆڵگه‌یه‌كیان تیابینیه‌وه
تاوه‌كو له‌پێناو كرده‌وه‌كانیان و فراوانكردنیدا بیقۆزنه‌وه. ئه‌وه‌بوو ڕێكخراوه‌كه
سوودى له‌و سه‌ركوتكارییه به‌رچاوه وه‌رگرت كه ڕ‌ژێمى عێراقى ئه‌نجامیدا و زیندانیكراوانى
سوننه‌ى په‌راوێزخست و بگره له‌ناویشى بردن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شى كه ئاماده‌یى هه‌ماهه‌نگییان
له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا تێدا بوو. له سوریاش، ڕێكخراوى داعش پشتى به‌و هاوسۆزییه جیهانییه‌ى
به‌رامبه‌ر یاخیبووه سورییه‌كان و ئه‌و ڕق و كینه‌یه به‌ست كه به‌رامبه‌ر ڕ‌ژێمى
ئه‌سه‌د هه‌بوو. به‌وپێیه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ڕێژه‌یى ده‌وڵه‌تانى دراوسێى وه‌ك توركیا
ڕێگایان بۆ گه‌یشتن به شه‌ڕه‌كه خۆشكرد و له‌م نێوه‌نده‌شدا ڕێكخراوى داعش سه‌ركه‌وتنێكى
ناباوى به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رئه‌وه‌ى كاتێك خه‌لافه‌ته‌كه‌ى داعش گه‌یشته لوتكه،
فه‌رمانڕه‌وایه‌تى ڕووبه‌رێكى به‌قه‌د به‌ریتانیا و دانیشتووانێكى له‌ژوورووى ده ملیۆن
كه‌سه‌وه ده‌كرد، جگه له‌وه‌ى ڕێكخراوه‌كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى
په‌یامه‌كه‌ى قۆسته‌وه، كه ئه‌وه‌ش یارمه‌تیدا به‌شێوه‌یه‌كى خێرا له سه‌رانسه‌رى
جیهاندا به بینه‌ر و بیسه‌رانى بگات.
بۆ ساتى یه‌كه‌م، وا ده‌رده‌كه‌وێت
بارودۆخى ئه‌مڕۆ بۆ نه‌یارانى ڕێكخراوه‌كه خراپتربێت، به‌وپێیه‌ى له‌پاش له‌ده‌ستدانى
زۆربه‌ى خاكه‌كه‌ى ڕێكخراوى داعش به‌نهێنى كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ته‌واوه‌تى
شكستى نه‌هێناوه. ئه‌وه‌تا هێشتا هه‌زاران چه‌كدارى له شه‌ڕه‌كاندا به‌شدارى ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شى قوڕه‌كه
خه‌ستتر ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه داعش و گروپه‌كانى دیكه‌ى هاوشێوه‌ى قاعیده له
وڵاتانێكى وه‌ك: مالى و پاكستان و سۆماڵ و چه‌ند پارچه‌یه‌كى دیكه‌ى جیهانى ئیسلامى
بوونیان هه‌یه. هه‌رچه‌نده لێشاوى شه‌ڕكه‌رانى بیانییش بۆ ده‌ره‌وه‌ى سوریا به‌شێوه‌یه‌كى
به‌رچاو نه‌بوو، به‌ڵام ژماره‌یه‌كى كه‌میان گه‌یشتوونه‌ته لیبیا و ئه‌فغانستان و
گۆڕه‌پانى جیهادیى تر. ڕه‌نگه له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه بێت كه تۆڕه ڕادیكاڵییه‌كان
ده‌ستڕۆشتوون، به‌وپێیه‌ى هه‌میشه هه‌موو شه‌پۆلێكى شه‌ڕكردن پشت به شه‌پۆله‌كه‌ى
پێش خۆى ده‌به‌ستێت، به له‌به‌رچاوگرتنى ژماره‌ى پاڵپشتیكه‌ره ده‌ره‌كییه‌كانى داعش‌یش
(به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه ڕێكخراوه توانیویه‌تى له هه‌ریه‌ك له عێراق و ئه‌فغانستان
و گروپه جیهادییه تازه‌كانى دیكه پێكه‌وه زیاتر شه‌ڕكه‌رى بیانى بۆخۆى ڕابكێشێت)
ده‌كرێت پێشبینى ئه‌وه بكه‌ین كه پرسى داهاتوو تۆڕى وه‌هاى هه‌بێت یارمه‌تى بڵاوبوونه‌وه‌ى
ئاشكراى پرسه‌كه و به‌ستنه‌وه‌ى شه‌ڕكه‌ران و ئاسان هاتووچۆكردنیان پێكه‌وه بدات.
جگه له‌وه‌ى هێشتا ئه‌و گوتارانه‌شى كاتى خۆى به‌شدارییان له سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌تى
ئیسلامی‌دا كرد، وه‌ك گوتاره تایه‌فه‌گه‌رییه‌كان و ئه‌و ڕه‌وته نه‌یاره‌ى ئه‌مەریكا
كه هانى ڕێكخراوى قاعیده‌ى دا، هه‌ر به به‌هێزى ماونه‌ته‌وه.
ڕه‌نگه زۆرترین شتێكیش
كه دڵه‌ڕاوكێ له ئه‌مەریكا و ئه‌وروپا بێنێته ئاراوه، ئه‌وه بێت كه دژایه‌تیكردن
و توندوتیژى نواندن به‌رامبه‌ر به موسڵمانان و هه‌روه‌ها وتارى گه‌وره به‌رپرسه
ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان مه‌ترسى په‌راوێزخستنى موسڵمانه میانڕه‌وه‌كان و له‌دایكبوونى
هه‌ستى په‌راوێزخستن یاخود زیادبوونى ئه‌و هه‌سته به‌دواى خۆیدا بهێنێت. چونكه زۆربه‌ى
كات ترس له تیرۆر ده‌به‌سترێته‌وه به ترس له كۆچبه‌ران، وه‌ك ئه‌و قافڵه كۆچبه‌ره‌ى
له مه‌كسیكه‌وه ڕووده‌كاته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و وه‌ها داده‌نرێت كه تیرۆریستیشیان
تێدابێت. جیا له‌وه، ڕه‌وتى ڕاستڕه‌وى په‌ڕگیر توندوتیژى و گوتارى دژ به موسڵمانان
دێننه ئاراوه، كه ئه‌وه‌ش هێنده‌ى تر مه‌ترسى په‌راوێزخستنیان زیاد ده‌كات، به‌وپێیه‌ى
كۆمه‌ڵگا په‌راوێزخراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى زیاتر بۆ به‌سه‌ربازگرتنى ڕادیكاڵى ده‌ست
ده‌ده‌ن و له هه‌واڵدان له‌سه‌ر كه‌سانى تێكده‌ر خۆیان له هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ
پۆلیس به‌دوور ده‌گرن.
به‌ڵام سه‌ربارى هه‌موو
ئه‌و كێشانه، هۆكارێكى به‌جێ هه‌یه تا وه‌هاى دابنێین هاتنه ئاراى پرسێكى جیهانى
كه هاوشێوه‌ى سوریا ئیسلامییه ڕادیكاڵه‌كان بوروژێنێت تاڕاده‌یه‌ك ئه‌گه‌رى نییه
ڕووبدات، چونكه ململانێى سوریا نائاساییه، به‌شێوه‌یه‌كى ڕێژه‌ییش هۆكاره‌كه‌ى بۆ
ئه‌و شه‌رعیه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ململانێكه له قۆناغى یه‌كه‌میدا هه‌یبوو، به‌وپێیه‌ى
سه‌رۆكى سوریا به‌شار ئه‌سه‌د دیكتاتۆرێكى دڕنده‌یه و سه‌دان هه‌زار كه‌سى له گه‌له‌كه‌ى
خۆى كوشتووه، لاى خۆیشیه‌وه باراك ئۆباما داواى له ئه‌سه‌د كرد ده‌ست له ده‌سه‌ڵات
هه‌ڵبگرێت، هه‌رچى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى به‌ریتانیا ״ده‌یڤد كامیرۆن״یشه، به خوێنڕیژ له‌قه‌ڵه‌مى دا، هه‌ربۆیه
دژایه‌تیكردنى ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د ته‌نها پرسێكى ئاست مام ناوه‌ند نه‌بوو تا توندڕه‌وه‌كان
پیاده‌ى بكه‌ن.
له‌ئه‌نجامى ئه‌وه‌شدا،
ئه‌مەریكا و وڵاتانى دیكه به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان ناڕاسته‌وخۆ هانى شه‌ڕكه‌رانى نه‌یارى
ئه‌سه‌د بده‌ن، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌ى عێراق و مالى و سۆماڵ و ژماره‌یه‌ك وڵاتى دیكه
كه هێزه‌كانى ئه‌مەریكا له‌پێناو پاراستنى حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ ده‌ستوه‌ردانیان
ده‌كرد و به‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆش یارمه‌تى ڕژێم یاخود هێزه سه‌ربازییه ناوخۆییه‌كان
یان هه‌ردووكیانیان پێكه‌وه ده‌دا، خۆیان له ده‌ستوه‌ردان به‌مه‌به‌ستى هاریكاریكردنى
حكومه‌تى سوریا به‌دوورگرت. ئه‌و وڵاتانه‌ش له جیهاندا كه‌من كه هاوشێوه‌ى سوریا
بن، واتا ئه‌مەریكا و جیهادییه‌كان پێكه‌وه دژایه‌تى توندى ڕژێم بكه‌ن (له‌م نێوه‌نده‌شدا
ئێران به نمونه‌یه‌كى دیار داده‌نرێت له‌وباره‌یه‌وه.)
كاتێكیش سه‌ركرده خۆرئاواییه‌كان
داواى دژایه‌تیكردنى ئه‌سه‌دیان كرد، پرسى سوریا و دواجاریش ڕێكخراوى داعش ده‌ستیان
به ڕاكێشانى خۆبه‌خشه‌كان كرد و زۆرێك له حكومه‌ته‌كانیش ڕۆشتنى هاووڵاتییه‌كانیان
یاخود هاندانیان بۆ ڕۆشتن فه‌رامۆشكرد، هه‌روه‌ك ڕوسیا. بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵیش وڵاتانێكى
وه‌ك به‌لجیكا، كه به‌به‌راورد به ژماره‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى زۆرترین ڕێژه‌ى خۆبه‌خشى
له ڕیزكانى ڕێكخراوى داعشدا هه‌یه، باسكى دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانى خۆیان ئه‌ستوور
نه‌كرد یان به‌شێوه‌یه‌كى خێرا به‌ده‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌وه نه‌ڕۆشتن. به‌ڵام سه‌ره‌نجام
ئه‌وه گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات، به‌تایبه‌ت دواى هێرشه تیرۆریستییه‌كانى ساڵى
2015ـى پاریس. به‌وپێیه‌ى ئه‌و هێرشانه خراپترین ده‌ستدرێژى بوو كه له‌ماوه‌ى پتر
له ده ساڵى ڕابردوودا ئه‌وروپا به‌خۆیه‌وه بینیبێت، جگه له‌وه‌ى هێرشه‌كه له‌گه‌ڵ
كه‌ڵه‌كه‌بوونى ململانێى سوریا و هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌كردنى خوێناویى ڕێكخراوى داعشدا
هاوكات بوو، به‌جۆرێك كه ترسى ئه‌وه‌ى هێنایه ئاراوه بارى خراپتر به‌دواى خۆیدا
بهێنێت. ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته خه‌مسارده‌كانى وه‌ك به‌لجیكاش هه‌نگاوى سه‌رنجڕاكێشیان
هه‌ڵنا و هه‌ماهه‌نگى نێوان ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى ئه‌وروپا له هه‌موو كاتێكى دیكه
زیاتر ڕووى له باشبوون كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا پێویستى به باشتركردن هه‌یه.
هاوكات ڕێگه‌دانى توركیاش
به په‌ڕینه‌وه‌ى شه‌ڕكه‌ره‌كان له سنووره‌كانیه‌وه كارێكى نائاسایى بوو، ڕاسته
كرده‌وه جیهادییه‌كانى دیكه‌ش ده‌روازه‌ى چوونه‌ژووره‌وه‌یان هه‌بووه– وه‌ك پاكستان
كه به ده‌روازه‌ى ئه‌فغانستان داده‌نرا– به‌ڵام زۆربه‌ى جار ڕێگایه‌كى قورس و پڕ
مه‌ترسى بووه. له به‌رامبه‌ریشدا، خۆبه‌خشه‌كانى ڕێكخراوى داعش ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان
له‌سه‌ر بوو بگه‌نه توركیا، ئیدى ئه‌ندامانى ڕێكخراوه‌كه له سنوور ده‌یانپه‌ڕاندنه‌وه،
به‌ڵام كاتێك توركیا ده‌ستى به توندوتۆڵكردنى سنووره‌كانى خۆى كرد، لێشاوى خۆبه‌خشه‌كان
وه‌ستا.
لاى خۆیشیانه‌وه كۆمپانیاكانى
بوارى ته‌كنه‌لۆژیا كارێكى زۆریان ئه‌نجامدا، وێڕاى ئه‌وه‌شى هێشتا ڕێگایه‌كى دوور
و درێژ له‌به‌رده‌میاندا ماوه، به‌ڵام له‌ئاست سڕینه‌وه‌ى بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ست
به گروپه تیرۆریستییه جیهادییه‌كان و ئاسانكردنى هه‌ماهه‌نگى و زیادكردنى كارمه‌نده‌كانیان
و باشتركردنى ئه‌دایاندا خه‌مسارد نه‌بوون. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ریشى هه‌یه ئه‌و ڕێكخراوه‌ى
له ئاینده‌دا دێته ئاراوه هه‌م ئامرازى ته‌كنه‌لۆژى جیاواز و هه‌میش به‌شێوه‌یه‌كى
چاوه‌ڕواننه‌كراو جیهانى ته‌كنه‌لۆژیا و سۆشیاڵ میدیا به‌كاربهێنێت، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك
له‌پاش قۆستنه‌وه‌ى ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن گروپه ڕادیكاڵییه‌كان و ڕێكخراوه هه‌واڵگرییه
بیانییه‌كانه‌وه، ئه‌و متمانه كوێرانه‌یه بوونى نه‌ما كه به لایه‌نى باشى ئینته‌رنێت
هه‌بوو، بۆیه پێده‌چێت له‌مه‌ودوا حكومه‌ته‌كان و كۆمپانیاكانى بوارى ته‌كنه‌لۆژیا
به‌ئاگاییه‌كى زیاتره‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.
هیوایه‌كى زۆریش هه‌یه
به‌وه‌ى تێكه‌ڵه‌یه‌ك له سه‌پاندنى زیاترى ئاسایش و هاریكاریكردنى ڕێكخراوانى نه‌یارى
جیهادییه‌كان و پاراستنى سنوور و به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت
و هه‌روه‌ها ڕێكارى دیكه سه‌ركه‌وتنى هه‌ر گروپێك هاوشێوه‌ى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه قورس
بكات كه ڕێكخراوى داعش به‌دیهێنا. گرنگیشه ئه‌م ئاسته له سه‌ركه‌وتن بكرێته پێوه‌ر،
چونكه گه‌ر ڕێگرى له هه‌ر گروپێك بكرێت كۆنترۆڵى خاك بكات و بگاته ئه‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌ى
ڕێكخراوى داعش پێى گه‌یشت، ئه‌وا هێزى ئیلهام به‌خشینى به‌و كه‌سانه‌ش سنووردار ده‌بێت
كه ئاره‌زووى چوونه‌پاڵ ڕیزه‌كانى ده‌كه‌ن.
هیچ گومانى تێدا نییه
كه ئه‌وه‌ش پێویستى به چاوكراوه‌ییه‌كى ڕێكخراو هه‌یه، به‌وپێیه‌ى ده‌بێت كۆمه‌كى
ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان به سه‌رچاوه بكرێت و له‌سه‌ر ئه‌مەریكاش پێویسته له‌گه‌ڵ
هاوپه‌یمانه‌كانى كار بۆ ڕێگریكردن له وه‌رچه‌رخانى كێشه‌ى بچووك بۆ كێشه‌ى گه‌وره
بكات، هاوكات له‌سه‌ر كه‌رتى ته‌كنه‌لۆژیاش پێویسته هه‌ندێك به‌رپرسیارێتى هه‌ڵبگرێت،
چونكه گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌ڵبنرێن، ئه‌وا ئه‌گه‌رى دووباره‌بوونه‌وه‌ى سیناریۆى
سوریا به‌ڕاده‌یه‌كى به‌رچاو كه‌م ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: په‌یمانگاى
برۆكینگز
#
داعش