::
قارەمان عەلی
پێشه‌كی
ئه‌لقاعیده سه‌ره‌ڕای شكسته سه‌ربازییه‌كانی له‌سه‌ر
ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر "جیهاد"كردن له دژی
ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، به‌و ئومێده‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ستبه‌رداری
پاڵپشتی سیاسی و سه‌ربازی و دارایی حكومه‌ته "عه‌لمانییه‌كانی" جیهانی
ئیسلامی ببن. سه‌ركرده‌كانی ئه‌لقاعیده له‌و بڕوایه‌دان كه حكومه‌ته "عه‌لمانییه‌كانی"
وڵاتانی ئیسلامی" به‌بێ پاڵپشتی ده‌ره‌كی، به‌هۆی نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵییه‌وه
(جێبه‌جێنه‌كردنی شه‌ریعه‌ته‌وه)، توانای مانه‌وه‌یان نییه و هه‌ربۆیه ڕێگریكردن له گه‌یشتنی پاڵپشتی ده‌ره‌كی بۆ حكومه‌ته عه‌لمانییه‌كانی
ناوچه‌كه پێشمه‌رجه بۆ نه‌مان و له ناوچوونی ئه‌م مۆدێله له حكومڕانی و
دروستبوونی "خه‌لافه‌تی" ئیسلامی له ناوچه‌كه.
ئه‌لقاعیده به‌بێ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری جیهادی به‌كۆمه‌ڵ و ڕێكخراو بێت
و به‌هۆی لاوازبوونی له ڕووی سه‌ربازی و ڕێكخراوه‌یی و داراییه‌وه؛ له ناوه‌ڕاستی
دوو هه‌زاره‌كانه‌وه بره‌وی به جۆرێكی نوێ له جیهادكردن (جیهادی تاكه‌كه‌سی)
داوه. ئه‌م ڕێكخراوه به چه‌ندین ڕێگه‌ی جیا جیا، گۆڤاری "ئینسپایه‌ر"
وه‌ك نموونه، هه‌وڵ ده‌دات زه‌مینه بۆ "جیهادی تاكه‌كه‌سی" له
وڵاتانی ڕۆژئاوا بڕه‌خسێنێت. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه
ده‌یه‌وێت به پشتبه‌ستن به شیكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی حه‌ڤده ژماره‌ی گۆڤاری
"ئینسپایه‌ر" و له ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری توێژینه‌وه‌كه‌وه،
"ئه‌لقاعیده چۆن زه‌مینه بۆ جیهادی تاكه‌كه‌سی ده‌ڕه‌خسێنێت؟"، ئه‌وه
شیبكاته‌وه كه ئه‌لقاعیده چۆن زه‌مینه بۆ "جیهادی تاكه‌كه‌سی" له
ڕۆژئاوا ده‌ڕه‌خسێنێت.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە
#
داعش
#
قاعیدە
#
تیرۆریزم
#
جیهاد