سیناریۆی گەڕانەوەی داعش

27/03/2019

:: ئیدریس سیوەیلی

محەمەد بەسیونی

چەند ساڵی رابردوو رێكخراوی تیرۆریستی داعش وەكو ماركەیەكی جیهانی توانیبوی برەو بە ناوی خۆی بدات كە رووبەرێكی بەرفراوانی زەوی لەژێردەستدابوو، پاڵپشت بە بیرۆكەی خیلافەت هێزەكانی لە هەڵكشان و تواناكنی لە بەرەوپێشچووندا بوون، ژمارەیەكی زۆری جیهادی لە سەرانسەری جیهان لەخۆی كۆكردەوە، بەمەش توانیبوی گۆڕانكاری ریشەیی لە بونیادی رێكخراوە توندڕەوەكاندا بكات، بەڵام پاشەكشەی ئەو رێكخراوە و لەدەستدانی ئەو ناوچانەی لەژێردەستیدابوو، رەنگدلنەوەی جەوهەری هەیە لەسەر سروشتی ئەو رێكخراوە لە داهاتوودا.


پرسیاری پەیوەست بە داهاتووی ئەو رێكخراوە و ئەگەری بەهێزبوونەوەی جارێكی تری، پەیوەستە بەو زانیاریانەی لە دووتوێی چەند راپۆرتێكدا خراونەتەڕوو، كە ئاماژە دەدەن بە دووبارە خۆڕێكخستنەوەی ئەو رێكخراوە، لەوانە راپۆرتی پشكنەری گشتیی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا كە لە شوباتی 2019 بڵاوكرایەوە، لەو راپۆرتەدا هۆشداری دراوە لە دووبارە بەهێزبوونەوەی داعش، هەروەك لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە 4 شوباتی 2019 ئاماژە دراوە بەوەی كە هێشتا داعش مەترسییەكی تیرۆریستیە.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

# داعش

زۆرترین خوێندراوە


Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure