::
ئیدریس سیوەیلی
كـۆمـه‌ڵـه‌ی ڕێنـمایی ئـیسـلامیی (جـمعـیة
الـهـدایة الإسـلامـیة) ساڵی (1929ز) له بـه‌غـداد دامه‌زرا. دامه‌زرێنه‌رانی
بریتیی بوون له (ئیبراهیم ئه‌لڕاوی ـ سه‌رۆك، به‌هائه‌دین شێخ سه‌عید ـ جێگری سه‌رۆك،
حه‌مدی ئه‌عزه‌می، حاجی موحه‌ممه‌د ره‌شید، كه‌ماله‌دین تائی، موحه‌ممه‌د نافع، عه‌بدولحه‌مید
شێخ عه‌لی، نو‌عمان ئه‌لئه‌عزه‌می، خه‌لیل ئه‌لڕاوی، ته‌ها ئه‌لڕاوی، نه‌جمه‌دین
موده‌ڕیس، مـه‌لا مـوحه‌مـمه‌د قزڵجی). هه‌روه‌ها نه‌جمه‌دین واعیز و شێخ ئه‌مجه‌د
زه‌هاوی بوونه‌ته ئه‌ندامی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه. پێده‌چێت به‌شداری ئه‌م زانایانه
ڕێخۆشكه‌ر بووبێت بۆ زیاتربوونی چالاكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕێنمایی ئیسلامیی له كوردستان.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی
كوردستان چالاكی هه‌بوو، له‌و چوارچێوه‌دا ساڵی (1933ز) لقی كه‌ركووكی كۆمه‌ڵه
كرایه‌وه هه‌فته‌نامه‌ی (الهدایة) زمانحاڵی كۆمه‌ڵه به گرنگی و بایه‌خی زۆره‌وه
هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی لقی ناوبراوی بڵاوكردۆته‌وه.
سه‌باره‌ت به چالاكی و ناوی ده‌سته‌ی گشتی لقی كه‌ركووكی
كۆمه‌ڵه، هه‌فته‌نامه‌ی (لسان الهدایة) نووسیویه‌تی: ده‌سته‌ی گشتی لقی كه‌ركووكی
كۆمه‌ڵه‌ی ڕێنمایی ئیسلامیی كۆبویه‌وه و ئه‌م كه‌سانه بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌ڵبژێردران:
موحه‌ممه‌د ره‌زا واعیز ـ سه‌رۆك، حاجی حه‌سه‌ن ئومی زاده ـ جێگری سه‌رۆك، سابر
حافز ـ نهێنگر، شێخ ره‌ئوف موده‌ڕیس ـ ئه‌مین سندوق.
به هه‌مان شێوه‌ی كه‌ركووك، له (9 ته‌مموزی 1934ز) له دهۆك و (20 ئاب 1934ز)
له سلێمانی لقی كۆمه‌ڵه كراوه‌ته‌وه، بەڵام زانیاری لەبەردەستدا نییە كە دەستەی
كارگێڕی لەو شارانە لە كێ پێكهاتووە، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر و
ئامێدی و خانه‌قین لقی كۆمه‌ڵه كراوه‌ته‌وه.
له بڵاوكراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر (6)
ئامانجی سه‌ره‌كی كراوه‌ته‌وه كه بریتین له:
1. بڵاوكردنه‌وه‌ی
ڕاستییه‌كانی ئیسلام به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گیانی سه‌رده‌م بگونجێت.
2. كاركردن
بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی گه‌لانی موسڵمان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له نێوانیاندا.
3. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
ئیلحاد و پڕوپاگه‌نده‌ی ناحه‌زانی ئیسلام.
4. بڵاوكردنه‌وه‌ی
زانسته ئیسلامییه‌كان و چاكسازی له پڕۆگرامی خوێندن.
5. بنبڕكردنی
فه‌ساد و ڕه‌وشت نزمی.
6. هاندانی
ده‌وڵه‌مه‌ندان بۆ به‌خشین و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خێرخوازی.
بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه چه‌ند لیژنه‌یه‌ك
دروستكرابوون و كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕاند لەوانە لیژنه‌ی وتاربێژی و ئامۆژگاری،
لیژنه‌ی زانستی و لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی ڕێنمایی ئیسلامیی له ڕێگه‌ی
وتاردان له بۆنه و ئاهه‌نگه ئیسلامییه‌كان و چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و
گۆڤار، ئه‌نجامدانی گه‌شت و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له ڕه‌وشتییه‌كان و
بواری خێرخوازی توانیبووی ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندام له‌خۆی كۆبكاته‌وه،.
گۆڤاری (الصراط المستقیم)ی زمانحاڵی كۆمەڵە، باس له
چالاكییه‌كی كۆمه‌ڵه ده‌كات له سلێمانی و له‌و باره‌وه نووسیویه‌تی: به مه‌به‌ستی
هاوكاریكردنی لێقه‌وماوان كه به هۆی باران بارین و لافاوه‌وه زیانیان لێكه‌وتبوو،
وه‌فدێك به لێپرسراوێتی حاجی نو‌عمان ئه‌فه‌ندی ئه‌عزه‌می ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
كۆمه‌ڵه‌ی ڕێنمایی ئیسلامیی سه‌ردانی سلێمانی كرد و بڕی (250) دینار به‌مه‌به‌ستی
هاوكاریكردنی لێقه‌وماوان ته‌رخان كرا، ناوبرا‌و له سلێمانی وتاریدا و ژماره‌یه‌كی
زۆر خه‌ڵك له‌ده‌وری كۆبویه‌وه و په‌رۆشی خۆی و عێراقییه‌كانی بۆ خه‌ڵكی
سلێمانی ده‌ربڕی.
چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕێنمایی ئیسلامیی مایه‌ی
ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی پاشایه‌تی نه‌بوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له حكومه‌ت كردووه چه‌ند
جار هه‌فته‌نامه‌كه‌یان پێدابخات و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه سنووردار بكات. ئه‌مه‌ش
وای له كۆمه‌ڵه كردووه هه‌ر جاره‌و له ژێر ناوێكی نوێ درێژه به هه‌فته‌نامه‌كه
بدات، له‌و چوارچێوەدا ناوی هه‌فته‌نامه‌كه له (الهدایه) بۆ (صدی الإسلام،
تنویر الافكار، الصراط المستقیم، لسان الهدایه) گۆڕاوە.
#
ئیسلامی سیاسی